دەیەیەک لە هاوبەشیی سەربازی
بەرنامەی هاوبەشی لەسەر ئاستی ویلایەت لە نێوان وەزارەتی بەرگری ئۆزبەکستان و پاسەوانی نیشتمانی میسیسیپی ئەنجامی مەزنی بەدەستهێناوە لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵدا.
بەرنامەکە دەگونجێت لەگەڵ یەکەی پاسەوانی نیشتمانیی هەر ویلایەتێك لەگەڵ وڵاتانی هاوبەش لە سەرانسەری جیهان بۆ پێکهێنانی کاری پێکەوەیی ئاسایش.
لە نێوان ساڵانی 2012 و 2022، میسیسیپی و ئۆزبەکستان بەشدارییان کردووە لە 198 بۆنە، 44 کۆبوونەوەی فەماندەیی باڵا، 51 کۆنفڕانسی دوو لایەنە و چوار مەشقی چالاکی سەربازی جیاوازکردوە، لە وانە مەشقی فەرماندەی ناوەندی هاوکاریی هەرێمی ئەمریکا.
“من سوپاسی 10 ساڵەی هاوبەشیە نایابەکەمان لەگەڵ سەرکردە و ئەدامانی ئەنجومەنی خزمەتی ئۆزبەکستان دەکەم،” ژەنەڕاڵی یاریدەدەری پاسەوانی نیشتیمانیی میسیسیپی جەیسەن مۆیڵێس ئەمەی ڕاگەیاند. “هەوڵە هاوبەشەکانمان لە ڕێگەی تێگەیشتن و پاڵپشتی لە ئامانجەکانی بەرگری ئاسایش، هاوبەشییەکەمانی بەهێزتر کردووە و بناغەی سەکۆی متمانە و کارکردنی پێکەوەیی داڕشتووە.”
ئەمانە هەندێك زانیاریی گرنگن:
لە ساڵی 2015، پێنج پاسەوانی باڵای نیشتمانی میسیسیپی سەردانی ناڤۆڵییان کرد لە ئۆزبەکستان، بە ئامانجی مەشق پێکردنە هاوبەشەکانمان لە چۆنیەتی بەکارهێنانی خودڕەوی دژە کەمینی مینی ئەمەریکی (MRAP).
لە ساڵانی 2018 و 2019 نوێنەرانی سیاسیی ئۆزبەکستان و میسیسیپی بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی وەفدی بازرگانی بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی ئابووریی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
لە ساڵی 2020، لیوا بۆیڵێس میوانداری کەسانی خاوەن پلەی باڵای کرد، لەوانە باڵوێزی ئۆزبەکستان لە ئەمریکا جاڤڵۆن ڤاخەبۆڤ، باڵوێزی ئەمریکا لە ئۆزبەکستان دانیێڵ ڕۆسبڵەم، جێگری بەڕێوەبەری فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا بۆ پلاندانان عەمید دویك پیراك و حاکمی ویلایەتی میسیسیپی. تەیت ڕییڤ حاکم، ڕیڤس ئێوارە خوانێکی لە کۆشکی حاکمدا بۆ وەفدەکە ڕێکخست.
لە مانگی ئابی ساڵی 2021، 24 سەربازی ئۆزبەکی بەشداریان لە مانۆڕێکی ئاسمانیدا کرد لەگەڵ سەربازانی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت (SOF) و پاسەوانی نیشتمانیی میسیسیپی. ئەمە یەکەمجار بوو ئۆزبەکستان و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی میسیسیپی بە هاوبەشی مانۆڕێکی ئاسمانی ئەنجام بدەن.
لە ساڵی 2021، تیمی 20ـهەمی هێزە چەکدارەکانی سەر بە کەتیبەی 2ی پیادەی پاسەوانی نیشتمانی میسیسیپی چوار ڕاهێنەریان دابینکرد بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئۆزبەکستان لە خوێندنگەی فەرماندەیی فڕۆکەی بچوکی هێزە دەریاییەکان هەمان ئەو ڕاهێنەرانە بەردەوامییاندا بە مەشقپێکردنی هاوبەشە سەربازییەکان لە ئۆزبەکستان بۆ ماوەی شەش هەفتە.
پێنج سەربازی پاسەوانی نیشتمانیی میسیسیپی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەشکێنت خزمەتیان کردووە.
Comments are closed.