لە کۆتایی 161ـەمین کۆبوونەوەی خۆیدا کە لە مانگی ئەیلوولی 2024 لە ڕیاز، سعودیە بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) لە بەیاننامەی کۆتاییدا دووپاتیکردەوە کە کوەیت و سعودیە بۆ بەکاربردنی سەرچاوە سروشتییەکان لە کێڵگەی غازی ئەل دورا خاوەنی مافی تایبەتی هاوبەشن.
بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی نێوانیان، کێڵگەکە بە تەواوی لە ناو ئاوی خاکی دەوڵەتی کوەیتدایە، کە دەکەوێتە تەنیشت ناوچەی بێلایەنی دابەشکراوی کوەیت و سعودیە.
ئەنجومەن بە توندی داواکاری مافەکانی هەر لایەنێکی تر، بە ئاماژەدان بە ئێران، بۆ دەستوەردان لەم بوارەدا ڕەتکردەوە.
عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی جەختی لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەروەری کوێت بەسەر کێڵگەی ئەل دورا و مافی وڵاتەکەی بۆ ئەو سامانە سروشتییانەی کە لە بنی کەنداوی عەرەبیدان، کردەوە.
خاوەندارێتیی ناوچەکە لە نێوان سعودیە و کوێتدا هاوبەشە. وە وەزیر ڕایگەیاند بە تەنها ئەوان مافی تایبەتیان بۆ هەر سامانێکی سروشتی هەیە، ئەمەش بەگوێرەی بڕگەکانی یاسای نێودەوڵەتی و لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدراون و کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کوەیت و ئێران بۆ چەندین ساڵ لەسەر ئەو ناوچەیە سنوورییە دەریاییە کێشەلەسەر و دەوڵەمەندە بە گازی سروشتی گفتوگۆیان ئەنجامداوە، بەڵام ئەو دانوستانانە نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک. کوەیت و سعودیە پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ئەوان تەنها خاوەنی کێڵگەی غازی دەریایی ئەل دورەن، ئەمەش وەڵامی هەڕەشەیەکی ئێرانی دایەوە بۆ بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان لە ناوچە کێشە لەسەرەکە.
لەنێو کێڵگە سەرەکییەکانی وزەی جیهاندا، وادادەنرێت کە یەدەگە سەلمێنراوەکەی ئەل دورا بگاتە 20 تریلیۆن پێ سێجا غاز و تا 300 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەبێت.
لە مانگی ئازاری ساڵی 2022، کوەیت لەگەڵ سعودیەدا بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی ئەل دورا ڕێککەوتنێکی واژۆکرد، ڕێگەی بە بەرهەمهێنانی یەک ملیار پێ سێجا غاز دەدات بە یەکسانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
سەرچاوەکان: aljazeera.net ،alaraby.co.uk، دەزگای دەوڵاتانی کەنداوی عەرەبی لە واشنتۆن