بەرپەرچدانەوە هەڕەشەکانی بەزاندنی سنور
سەربازانی ئاسیای ناوەڕاست و باشوری ئاسیا لە میانەی مەشقی هاوکاریی ناوچەیی 22ی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا
دەستەی “یونیپاس”
کاتێك بۆ دروستکردنی شەڕی ناوخۆ، دەوڵەتێک گرژی و ناکۆکیە نەژادییەکان دەوروژێنێت لە وڵاتێکی هاوسنووردا، هاوپەیمانییەکی سەربازی نێودەوڵەتی پێکدەهێنرێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لەوەی ململانێکە هەموو ناوچەکە بگرێتەوە
هێزەکانی هاوپەیمانان پێکهاتبوون لە فەوجێکی پیادەی تاجاکستان، فەوجێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەتیی پاکستان، فەوجێکی پیادەی کازاخستان، فەوجێکی پیادەی پڕچەککراوی ئۆزبەکستان، دوو کۆمپانیای ئۆپەراسیۆنی تایبەتی مەنگۆلی، فەوجێکی پیادەی پڕچەککراوی ئەمریکا و دوو فەوجێکی ناتۆ کە وەک هێزی ئاشتیپارێز جێگیرکراون.
بەکارهێنانی جەنگی ناهاوسەنگ لەلایەن دوژمنەوە – پڕوپاگەندەی تۆڕی کۆمەڵایەتی، تەقاندنەوەی تیرۆریستی و تاکتیکی نائاسایی تر- مانای ئەوە بوو کە هێزەکانی هاوپەیمانان نەیاندەتوانی تەنها پشت بە هێز ببەستن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە واقیعییەکان. پێویستە زاڵبن بەسەر جیاوازییە کولتووری و زمانەوانییەکانیان بۆ ئەوەی پێکەوە وەکو تیمێکی کاریگەر کاربکەن.
ئەم ژینگەی خەیاڵییە کۆمپیوتەرییە بریتی بوو لە چالاکی سەرەکی لە ھاوکاری ناوچەیی 22 (RC 22)، کە مەشقێکی سەربازی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بوو و لە 10 تا 21 مانگی ئابی ساڵی 2022 خایاند کە لە دوشانبێە، تاجاکستان بەڕێوەچوو. ئامانج لەم مەشقە کۆکردنەوەی هێزی فرەنەتەوەیی بوو لە ئەرکێکی هاوبەشدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاشتی و دابینکردنی سەقامگیری بۆ ناوچەیەک کە جوگرافیاکەی نزیكبێت لە خاکی ئاسیای ناوەڕاست.
“ئاسایشی هەرێمی ئێمە دەرەنجامی هەوڵێکی پێکەوەییە؛ ئەو گرنگە بۆ ئێمە لەگەڵ سوپا ناوچەییەکاندا هەماهەنگی بکەین لە پێناو پاراستنی سنورە هاوبەشەکانمان و ڕێگریکردن لە هەر دزەکردنێکی تاوانباران یاخود گروپە تیرۆرستییەکان،” پسپۆڕی بەرگریی باڵوێزخانەی پاکستان لە تاجاکستان ئەمەی وت، کە یەکێك بوو لە بەشداربووانی چالاکییە هەرێمیەکیە. “پاکستان هەمیشە ئامادەباشە بۆ بەشداریکردن لە مەشقی سەربازیی هەرێمی و نێودەوڵەتی کە سوود بە هەموو بەشداربووان بگەیەنێت.”
زیاتر لە 300 ئەفسەری ڕاسپێردراو و نا ڕاسپێردراو لە سوپای وڵاتە بەشداربووەکان بەشداریان لە مەشقەکەدا کرد بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەیەکی گەورە لە وڵاتی تاجاکستانی خانەخوێ، کە پێداویستییە لۆجیستیکیەکانی بۆ مەشقەکە دابین دەکرد. جگە لە تاجاکستان، چاودێرانی مەشقە پێکهاتبوون لە سوپاکانی کازاخستان، قڕغستان، مەنگۆلیا، ئەمریکا و ئۆزبەکستان.
بەشێکی زۆری مەشقەکە پێکهاتبوو لە ڕاستیی خەیاڵیی کۆمپیوتەری کە پێویستی بەوە دەکرد بەشداربووان ڕۆڵی کارمەندی بارەگای سەرەکی لیوا بگێڕن بۆ سەرپەرشتیکردنی هێزە زەمینییە خەیاڵییەکان. ئەم مەشقی فەرماندەییە تیشکی خستە سەر برەودان بە هاوکاری وکارکردنی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی بەشداربوو و هەماهەنگی نێوان هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە چارەسەرکردنی پرسەکانی خەڵکی ئاوارە و هاوکاریی مرۆیی.
هەروەها لە پێناو بەرزکردنەوەی توانای تەکتیکیان، دەیان سەرباز برانە گۆڕەپانی سەربازی لە دەرەوەی دوشەنبە بۆ مەشقی کرداریی شەری مەودا نزیک، پاراستنی کاروانی سەربازی، دەرکردنی بریندارەکان و بەرەنگابوونەوەی تیرۆر. ئەو ڕاهێنانانە سوپای تاجاکستان و یەکەکانی پاسەوانی نیشتمانی لە ویلایەتی جیاوازەوە وەکو بەشێک لە بەرنامەی هاوبەشی وەزارەتی دەرەوە بەشاریی پێکرد.
ماوریزیۆ کالابرێسێ، عەمید لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا، جێگری فەرماندەیی گشتیی بارەگاکانی ‘دژەتیرۆری سەرو ئاسۆ’ لە بنکەی ئاسمانی عەدید لە قەتەڕ، لە وتارەکەیدا لە میانەی مەشقەکە هاوکاریی ناوچەیی بەرزنرخاند و بە “هەوڵێکی بێ پایان بۆبەرزکردنەوە ئاستی ئاسایشی پێکەوەیی لە ناوچەکە” چواندی.
“ئێمە بە هەماهەنگی لە ڕێگەی پڕۆسەکانی برەودان بە گەشەسەندنی زیاتر و هاوکاری نێوان سوپا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان کارمان کرد لەڕێگەی بەکارهێنانی سیناریۆی ئاڵۆزەوە،” عەمید کالابریێس ئەمەی وت. “مەشقەکانمان تیشک دەخەنە سەر چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ئاسایشی سنور، گەشەپێدانی تەکنیکی دژەتیرۆر، پاڵفتەکردنی ئامڕازەکانی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ و چالاکیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە بەرامبەردا باشترکردنی کاریگەری ئەرکە گرنگەکانی تر بۆ پەرەپێدان بە ئاسایشی هاوبەشی خۆمان.”
یەکێک لە لایەنە هەرە گرنگەکانی مەشقەکە پێویستبوونی بەرپەرچدانەوەی کارمەندانی بارەگای سەرەکیە لە بەرامبەر پلانگێڕی تیرۆرستان بۆ لەناوبردنی ئاشتی. سیناریۆکانی مەشقەکە هەوڵی تیرۆرستانی ناساندووە بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، وروژاندنی ناکۆکی نەژادی و قاچاخیکردن بە چەکەوە. هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان کشانەوە دوای بۆسەیەکی تیرۆرستان، کە ئەمە وایکرد هێزی هاوپەیمانی ھاوکاری ناوچەیی 22 ئەم بۆشاییە ئاسایشییە پڕبکاتەوە.
تیرۆرستان و دەوڵەتانی ناحەز بواری ناهاوسەنگی جەنگ بەکاردەهێنن بۆ وروژاندنی ناکۆکیی نەژادی و خێڵەکی لە وڵاتانی دراوسێدا. لایەنە ناحەزەکان “سوپای ئەلیکترۆنی” بەکاردەهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەشەکانیان بۆ وروژاندنی ناکۆکی نەژادی و ئاینی. زانیاریی نادروست ترس دروست دەکات لەوەی کە ئەو کۆمەڵەیە قوربانی دەستی توندوژین. ئامانجی سەرەکی بریتییە لە دامەزراندنی تیرۆست یان دەوڵەتێکی خراپەکار. بە گشتی کوشتوبڕ و توندوتیژیی زیاتری بەداوادا دێت.
لە یەکێک لە سیناریۆکانی مەشقەکە، فڕۆکەی هەواڵگر گروپێکی تیرۆرستیی بەدی کرد کە هەوڵی دزەکردنیان دەدا بۆ ناو کەمپی ئاوارەی ناوخۆ (IDP) بۆ دامەزراندنی گەنجان، کە ڕاپۆرتێکی پێشووتر پشتڕاستدەکاتەوە سەبارەت بە دابەشکردنی نامیلکەی پشتگیریی تیرۆریستی لەنێوان ئەو گروپانەدا. ئەمە وایکرد هێزەکانی هاوپەیمانان چاودێریکردنی خەڵکانی ئاوارە چڕتر بکەنەوە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هیچ تیرۆرستێك لە نێوانیاندا ناژێت. ئەزموونەکانی پێشوو ئەوەیان دەرخستووە کە کەمپەکانی خەڵکی ئاوارەی ناوخۆ سەرەکیترین زەمینەی دامەزراندن بۆ گروپە تیرۆریستیەکانە بە سود وەرگرتن لە هەستی نامۆبوون و بێهیوایی لەناو ئاوارەکاندا.
ڕاپۆرتێکی تری هەواڵگری ئەوە دەردەخات کە گروپە تیرۆرستییەکان هەوڵی دروستکردنی چەکی کیمیایی و بایۆلۆژیان دەدا بۆ ئەوەی ژێرخانە گرنگەکان لەناو ببەن. فڕۆکەی هەواڵگری هێزەکانی هاوپەیمانان وێنەی تیرۆرستەکانیان گرتووەکە هەوڵی گرتنەبەری ڕێگەکانی قاچاخچێتی دەەدن کە دڵخوازترینن لەلای بازرگانانی ماددەی هۆشبەر.
ستافی فەرماندەیی هاوبەش بڕیاریدا بە بۆردومانی ئاسمانی ڕێڕەوی قاچاخچێتی لەناو ببات و ئەرکی هەڵکوتانە سەر حەشارگەی قاچاخچییەکانی لەو ناوچەیە سپارد بە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە دەستگەیشتنی تیرۆرستان بە چەکی کیمیایی و بایۆلۆژی.
عەقيد کاخرەمان ئاچیلۆڤ، سەرۆکی وەڤدی سەربازی ئۆزبەکستان کە پێکهاتبوو لە 17 سەرباز، ڕاسپێردرا بۆ ئەنجامدانی هاوکاریە ناوچەییەکە، کە گەواهی بەهای مەشقەکەی دەدا لە هاندانی بەشداربووان بۆ گەیشتن بە یەکڕیزی لە ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆرستی. ئەو ئۆزبەکستانی وەکو ئەندامێکی چالاك و گرنگ وەسفکرد لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی ئاسایشی هەرێمەکە.
لە ماوەی خولی هاوکاریی ناوچەیی 22، ئێمە کارمان لەسەر کێشە پەیوەندیدارەکان بە زامنکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە کرد لە ڕێگەی کارکردن لە نزیکەوە سەبارەت بەسیناریۆ جیاوازەکانی دۆخە خێرا گۆڕاوەکانی جیهان،” ئەوە قسەی کۆلۆنێڵ ئەچیلۆڤ بوو “لەگەڵ ئەوەشدا، بەشداربووانی مەشقەکە تواناکانیان پەرەی سەند لە ڕێکخستنی کاری پێکەوەیی لە تیمی کاتیی دروستکراو بۆ ئەو مەبەستە.”
برێگەیت واڵکەر، جێگری سەرۆکی ئەرک لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاجیکستان، هاوپەیمانیی ناوچەیی کە لە ساڵی 2001 ەوە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاوە بەڕێوە دەبرێت وەکو نمونەیەکی سەرکەوتوو لە هاوکاریی ئاسایشی ناوچەکە بەرز نرخاند.
وا بڕیارە هاوکاری ناوچەیی دواتر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 لە مۆنتانا لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
“ ئەم مەشقە نمونەیەکە لە هاوکاری نێوان هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، دەوڵەتانی ئاسیای ناوەڕاست و باشوری ئاسیا، وە نیشاندانی پابەندبوونمان بە برەودان بە توانای هاوبەشەکانمان لە بەرگریکردن دژ بە میلیشیاکان و بنبڕکردنی بازرگانی ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان،” هەمان بەرپرس ئەمەی ڕاگەیاند.
Comments are closed.