بێ سەرنشین و مەترسیدار
مەشقی 'ئەستێرەی گەش' تیشک دەخاتە سەر ئەو درۆنانەی کە دەتوانن چەکە کیمیاییەکان هەڵبگرن
دەستەی یونیپاس | وێنەکان لەلایەن کاپتن لوک جین/سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
فرۆکە بێ فڕۆکەوانە ئاسمانییەکە لەسەرەوە بە دەنگێکی بیزارکەر کە ڕوودانی کارەساتی ئەگەریی پێشبیننی دەکات، دەخولێتەوە.
سەربازانی میسڕی بە چەکەکانیان دەستیان بە تەقەکردن کرد، کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئاسمانییەکیان تێکشکاند و لە بیابانەکە نیشتەوە، بەڵام نەک بەرلەوەی درۆنەکە ماددەیەکی نەناسراو بەسەر لقێکی پیادەی میسری و پێنج بارهەڵگرەکەیان بپرژێنێت.
لێکۆڵەران بە وریاییەوە لە پاشماوە تێکشکاوە لوسە سپییەکەی درۆنەکە نزیک بوونەوە. وە کاتێک بارهەڵگرێکی سەربازیی میسڕی شوێنی ڕووداوەکەی بە ئاڵای ئاگادارکردنەوەی زەرد دیاریکرد، تیمێکی هەواڵگریی فرەنەتەوەیی جلوبەرگی پارێزەریان پۆشی.
یەکەم هەنگاو ڕەوانکەردنی ئۆتۆمبێلێکی شوێنهەڵگری لە دوورەوە بەڕێوەبراو، کە قۆڵێکی ڕۆبۆتی و کامێرای بۆ پشکنینی پاشماوەکان لە دۆزینەوەی تەقەمەنی و کامێراکان هەڵگرتبوو، لەخۆگرت. هەندێک لە UAVsـەکان، کە بە “کاماکازییەکان” ناوندەبرێن، بریتیین لە تەڵەی دانراو بۆ تەقینەوە لە کاتی نزیکبوونەوەی سەربازەکان.
دوای پشتڕاستبوونەوە لەوەی کە پاشماوەکانی UAVـەکە بە ڕادەیەکی زۆر تێکشکاون، تیمی پاقژکردنەوەکە بە پێ نزیک بوونەوە. ئەوان بەدوای شوێنەواری چەکە کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمییەکاندا (CBRN) دەگەڕێن. سەربازێک بۆ پشکنینی قوڵتر بۆناو داروپەردووەکە، ئامێرێکی جوڵاوی تیشکی Xـی هەڵگرتووە. پێوەری گەیجەرەکە بەدوای نیشانەی تیشکدانەوەدا دەگەڕێت.
لقی پیادەی میسری کە بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەوە ماددەیان بەسەردا پرژێنرابوو، نیشانە جەستەییەکانیان تیدا دەرکەوت کە پژمین، جاڕسبوون، سوربوونەوە و ئاوسانی پێست و هەناسەدانی ناڕێکی لەخۆگرتبوو: هەموو نیشانەکانی بەرکەوتنی ماددە کیمیاییەکان.
تیمێکی پاقژکردنەوە دەستیان بە چالاکییەکەیان کرد. دەیان سەربازی فرەنەتەوەیی بۆ لابردنی ماددە کیمییاییە مەترسیدارەکان لە قوربانیان و ئامێرەکانیان، ناوچەیەکی نمایشییان بنیاتنا. بەشداربووانی میسڕی، سعودی، ئەردەنی، ئەمریکی و هیندستانی بۆ ئەنجامدانی قۆناغە جیاوازەکانی پڕۆسەی پاقژکردنەوە چەند تیمێکیان پێکهێنا. هەمووان جلوبەرگ و کڵاوی پارێزەریان لەبەرکرد.
هێڵی یەکەمی سەربازەکان ئامێر و سەربازە پیسبووەکانیان شۆردەوە، کە پاشان بۆ داخوراندنی قووڵ بە ماددەی وەکو کلۆر، کە دەتوانێت کاریگەرییەکانی ماددە کیمیاییەکان لەناوببات، بەرەو وێستگەی دووەم ڕۆیشتن. دوای خوساندنێکی باش، جارێکی تر بارهەڵگرەکان و کارمەندەکان شۆردنیان بۆ کرا، دواتر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هیچ کاریگەرییەکی نەخۆشیی درێژخایەنیان بوونی نییە، پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا.
مەشقی CBRN بەشێکی گرنگی ‘ئەستێرەی گەشی 23’ بوو، کە لە لایەن بەشی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژیی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرا. بەرلەوەی سەربازەکان بتوانن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە نمایشییەکەی درۆنەکە گۆڕەپانەکە بگرنە دەست، ئەوان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە کیمیایی و ئەتۆمییەکانەوە وانەی ناو پۆلیان وەرگرتبوو.
هەروەها ئامادەکارییەکان چالاکییەکی جوڵەیی “ژووری متمانەی دەمامک”ـی لەخۆگرت کە دڵنیایی بە سەربازەکان دەدا لەوەی لە ئەگەری هێرشێکی ڕاستەقینەدا دەمامک و جلوبەرگەکانیان دزەکردنیان نییە و تووشی زیانێکی ئەگەرییان ناکەن.
لە سەردەمێکدا کە ژمارەیەکی بێشومار لە هەڕەشەکانی مەیدانی جەنگ لە شێوەی سیستەمی ئاسمانیی بێ سەرنشین دێنە ئاراوە، ئەم جۆرە ڕاهێنانەی بەرەنگاربوونەوەی UAV و CBRN وەکو بەشێکی گرنگ لە ‘ئەستێرەی گەش’ و مەشقە فرەنەتەوەییەکانی تر دەمێننەوە.
Comments are closed.