باشترکردنی شیکردنەوەی هەواڵگری
ئاگادارکردنەوەی داڕێژەرانی سیاسەت لە هەڕەشە ئەگەرییەکان پێویستی بە وەرگرتنی تەکنیکەکانی هەواڵگریی هاوچەرخ هەیە
لە کاتی ڕەچاوکردنی بواری هەواڵگریدا، لێکۆڵینەوە دەروونییەکان ئەوە دەردەخەن کە مێشکی مرۆڤ لە خەباتدایە بۆ پێشکەشکردنی شیکارییەکی بەسوود و بێلایەن، مەگەر بە تەواوی گۆشکرابێت بە بەکارهێنانی ئامراز و تەکنیکە پیشەییەکانی زیادکردنی زیرەکی.
ئەم ئامرازە بەرجەستە و مەعنەویانە لە کۆتاییدا کاریگەریی خۆیان دەسەلمێنن ئەگەر ئەنجامێکی ئاشکرا و دروست بەرهەم بهێنن کە بەهای هەبێت بۆ بەکارهێنەری ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان. ئەم سەردەمە نوێیە لە زانستی هەواڵگریدا پێویستی بە بیری کراوەیی هەیە بۆ زانیاری لە سەرچاوەی زیاتر. بیرکردنەوەی ڕەق – قبوڵکردنی تەنها ئەو ڕاستیانەی کە بە سەختی لەگەڵ زانیاریی پێشوخەتدا دەگونجێن – دەبێت بخرێتە لاوە. پێویستە شیکەرەوەکان خاوەنی جێگری دەروونی و سۆزدارییە بن بۆ گۆڕینی ڕێڕەو کاتێک بەڵگەیان بۆ بۆ فەراهەم دەکرێت کە دژایەتی گریمانە ئاسوودەکانیان دەکات. تەنیا بەم شێوەیە شیکارکەران دەتوانن ڕاپۆرتی هەواڵگری پوخت بکەنەوە کە خاوەن بڕیارەکان بیر ڕۆشن بکەنە لە میانەی بڕیردان لە چارەنووسی کۆمەڵگا و سیاسەت.
چاوەڕوان دەکرێت شیکارکەران هەواڵگری لە ئەرکی مرۆیی خۆیان تێبگەن و پابەندبن بەم بنەمایانەی خوارەوە:
سەرنجدان لەسەر گەیشتن بە ئامانجەکە بەگوێرەی سیاسەتی بەکارهێنانی میکانیزمی ورد لە شیکارییەکەدا. ئەمە لەگەڵ بزواندنی مێشک کە شیکارکەر بەکاریدەهێنێت بۆ ئەوەی پرۆسەی شیکارییەکە دروست بێت.
دروستکردنی ڕاپۆرتی ئاسایشی کە پابەند بێت بە سیاسەتی ڕێکخراوەکە یان دەوڵەت پەسەندکردنی دەستبەجێ وەردەگرێت و شیکەرەوەکە پاداشتی گونجاوی پێدەدرێت. ئەو ڕاپۆرتە ئاسایشیانەی کە پێچەوانەی سیاسەتی داواکراون، پشتگوێ دەخرێن.
شیکارە داواکراوەکان بگەیەنە بەکارهێنەر و باوەڕیان پێبهێنە کە ئەمە جێی متمانەتیە، و دڵنیابەرەوە لەوەی کە بەکارهێنەر بەپێی ئەوە کار دەکات.
هەروەها شیکەرەوەکانی هەواڵگری ڕووبەڕووی چەندین ئالەنگاری دەبنەوە، لەوانە:
شیکەرەوەکان پێویستیان بە هەستێکی باشی کاتی هەیە لە پێشکەشکردنی شیکارییەکەدا.
شیکارکەران نابێت هیچ کێشەیەکیان هەبێت لە بەرگریکردن لە ڕاپۆرتەکانیان و وەک ئەوەی پارێزەربن و بەرگری لە خاڵێکی یاسایی بکەن.
پێویستە شیکارکەران سەرنجی داڕێژەرانی سیاسەت بەلای خۆیاندا ڕابکێشن بەبێ ئەوەی متمانەی خۆیان بکەنە قوربانی.
بڕیاردەرانی سیاسی دەیانەوێت گوێبیستی پوختە و دەرەنجامگەلێکی ئاشکرابن کە لە کۆتاییدا خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی دەکەن، شێواندنی شیکاری بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرژەوەندییەکی گشتی یان تایبەتدا بگونجێت، نائەخلاقی و ناپڕۆفیشناڵە.
ئەگەر شیکارکەرێك ئامانجی گۆڕینی بڕیارێکی سیاسی هەبوو سەبارەت بە ئاسایشی نیشتمانی، ئەوا دەبێت بەڵگەی بەرجەستەی متمانەپێکراو بخاتەڕوو. باشترین جۆری بەڵگە بریتییە لە بەکارهێنانی ئامرازە پیشەییەکانی هاوچەرخەکان.
ڕاپۆرتەکان دەبێ پوخت بن – ڕەنگە یەک یان دوو لاپەڕە – بۆ ڕێزگرتن لە سەرقاڵیی داڕێژەرانی سیاسەت.
باشتر وایە کێشە ئاڵۆزەکان دابەش بکرێن بۆ بەشی بچووکتر، تا بتوانرێت بە وردی و شارەزایانە تر شیکارییان بۆ بکرێت کە دەرەنجامەکەی دروستبوونی وێنەیەکی یەکگرتوو بێت.
یەکێک لە گرنگترین کارەکانی شیکارکەر گەیاندنی خێرای ڕاپۆرتی نووسراو یان زارەکییە، کە پێویستە لەسەر بنەمای:
هەستیاریی ئەو لایەنەی زانیاری وەردەگرێت. ئەوە زۆر گرنگە کە سەرۆکی دەستەیەکی حکومەت لەکاتی بڕیاردان کە کاریگەری لەسەر وەزارەتەکەی هەیە، نهێنی و مەترسیەکان بزانێت.
پێویستە زانیاریەکان بە خێرایی و بەبێ هیچ بەربەستێکی ڕەسمییان بگەنە سەرکردایەتی.
پێویستە زانیاریەکان ڕوون و دروست بن، دوور بکەونەوە لە زیادەڕەوی یان بەکەمزانین.
لەبەر ئەوەی کات کەمە و سەرکردەکانی حکومەت بە گشتی سەرقاڵن، پێویستە شیکارکەرانی هەواڵگری هاوسەنگییەک دروست بکەن لە نێوان سەرکوتکردنی بڕیاردەرەکان بە زانیاری زۆر و پێدانی زۆر کەم.
ئەوە گرنگە کە دڵنیا بین لەوەی ڕاپۆرتەکان دژیەك نین یان زانیاری دووبارەی ناپێویست پێشکەش ناکەن.
بۆ بەدەستهێنانی ئەو پێویستیانە، دەبێت دەزگای هەواڵگری و دەسەڵاتی حکومی کە پێویستی بە هەواڵگرییە، کەناڵە ڕوونەکانی پەیوەندی و هەماهەنگی بپارێزێت. پێویستە زانیاریەکان تا دەتوانرێت بە ئاسانی لەناو پێکهاتە و پلەبەندییە کارگێڕییەکاندا بڵاوبکرێنەوە.
بە بەکارهێنانی ئەو ڕێوشوێنانەی لەم وتارەدا باسکراون، دەتوانرێت شیکاریی باشتر بکرێت بۆ ووردبینیی زیاتر، سەرەڕای ئەو زانیارییانەی هەندێکجار ناڕوونانن کە شیکەرەوەکانی هەواڵگری کاریان پێدەکەن. هەرچەندە شکستەکانی هەواڵگری هەرگیز بەتەواوەتی بنەبڕ نابن، بەڵام ئەم ڕێوشوێنانە ئەگەری ئەوە باشتر دەکەن کە بڕیاردەران بە باشی ئاگادار بکرێنەوە لەکاتی بڕیاردان لەسەر ئەوەی کام سیاسەت پەیڕەو بکەن.
Comments are closed.