ئیماڕات بەهۆی لێهاتوویی پۆلیس خەڵاتی جیهانی بەدەستهێنا
ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی بە بنیاتنانی تواناکانی هێزەکانی ئاسایشی خۆی، لە مانگی ئازاری 2024دا پێشبڕکێیەکی تەقەکردنی بۆ سەدان ئەفسەری بەشی پۆلیسی ئەبوزەبی ئەنجامدا.
پێنجەمین خولی پێشبڕکێی تەقەکردنی شێخ موبارەک بن محەمەد ئەلنەهیان لە مەیدانی تەقەکردنی ئەلوەسبە-ئەلحەفار لە ئەبوزەبی بوو.
نزیکەی 200 ئەفسەری ڕاسپێردراو و ناڕاسپێردراو، ژن و پیاو کە نوێنەرایەتی حەوت بەشی فەرمانگەی پۆلیسی ئەبوزەبی دەکەن، لە پێشبڕکێ چوار ڕۆژەکەدا بەشدارییان کرد.
عەمیدی ڕوکن حسێن محەمەد ئەلقەحتانی، بەڕێوەبەری بەشی تەقەکردن و بەکارهێنانی مەیدانی ئاماژەی بەوەدا کە تەقەکردن یەکێکە لە کارامەییە گرنگەکان کە پۆلیس بۆ پاراستنی ئاسایش پێویستی پێیەتی.
لە پێشبڕکێیەکی دیکەدا لە دوبەی دراوسێ بەناوی ئاڵنگاریی سواتی ئیماڕات، تیمی چەک و تاکتیکی تایبەتی پۆلیسی دوبەی (سوات)، دوو پلەی یەکەمی لە شوباتی 2024 بەدەستهێنا.
ئاڵنگاریی پێنج ڕۆژییەکەی سوارت ساڵانە لەلایەن دوبەی میوانداری دەکرێت، تیمەکان سەرانسەری جیهانەوە کۆدەکاتەوە. لەم پڕۆسە دووبارەیەدا هەشتا و حەوت تیم لە 48 وڵاتەوە بەشدارییان کرد کە پێنج تیمی ئافرەت بوون.
تیمەکان لە تاکتیک، هێرشکردن، ڕزگارکردنی ئەفسەر، تاوەرەکانی پێوانەکردن و ڕێڕەوی بەربەستەکاندا کێبڕکێ دەکەن. ئامانجی پێشبڕکێکە بەهێزکردنی هاوبەشیی نێودەوڵەتی، هەماهەنگی، ئاڵوگۆڕی تاکتیک و لێهاتووییە لە نێوان بەشداربووەکاندا.
پابەندبوونی ئیماڕات بە ڕاهێنانی پۆلیس یارمەتیدەر بووە بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە پێوەرەکانی سەروەری یاسا کە لەلایەن پڕۆژەی دادپەروەری جیهانییەوە بڵاوکراوەتەوە. ئیماڕات لە ڕیزبەندی دەیەمی جیهاندا بوو، لە پێش وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، کەنەدا و نەمسا.
پێرستی سەروەری یاسا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی زۆرێک لەو مافانەی مرۆڤ دەکات کە لە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا دیاریکراوە. پێوانەی ئەو هۆکارانە دەکات کە ڕێکخستن و ئاسایشی گشتی دەخەنە مەترسییەوە وەک تاوانە نەریتییەکان و توندوتیژیی سیاسی.
سەرچاوەکان: ئەلبەیان، Gulf Today، بەشی پۆلیسی ئەبوزەبی
Comments are closed.