ئیمارات لە گەڕان بە بۆشایی ئاسماندا ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕێت
دەستەی یونیپاس
بنیاتنراو لە لایەن ناوەندی بۆشایی ئاسمانی محەمەد بن ڕاشد (MBRSC) و نانراو بە ڕەشید، یەکەم کەشتیی ئاسمانیی سەرمانگ گەیشتە خولگەی ئیماڕاتی دەوری مانگ.
لە مانگی کانوونی دووەمی 2022، گەڕۆکە بچووک و کێش سووکەکە لە لایەن مووشەکی فاڵکۆن 9ـی سپەیس ئێکس لە وێستگەی کەیپ کاناڤێڕاڵی هێزی ئاسمانی لە فلۆریدا لە ئەمریکا، ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
ئەرکی گەڕۆکەکە بریتی بوو لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زانستی لەسەر مانگ و گواستنەوەی زانیاری و وێنە بۆ MBRSC.
جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیماڕات خاوەن پایە شێخ محەمەد بن ڕاشد ئەلمەکتوم وەکو بەشێک لە بەرنامەی ئامانج فراوانی بۆشایی ئاسمانی ئیماڕات کە لێکۆڵیەنەوە لە مەریخ و ڤینۆس بۆ بەرژەوەندی مرۆڤایەتی لەخۆدەگرێت، باسی لە ڕەشید کرد. سەرەڕای ئەوەی پشکنەر بە تێکشکاوی لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە، بەڵام ئەو زانیاریانەی کە بۆ ئەرکەکانی داهاتوو بەدەستیهێنا بەهای زۆر بەنرخیان هەیە.
”ئیماڕات پشکنەری ڕەشیدی بە ئامانجی نیشتنەوە لەسەر مانگ بۆ بوون بە چوارەم وڵات لە جیهان و یەکەم وڵاتی عەرەبی بۆ نیشتنەوە لەسەر ڕووی مانگ ڕەوانەکرد،” سەرۆک وەزیران لە ڕۆژی هەڵدانەکە دووپاتی کردەوە.
بۆ ئیلهام بەخشین بە ئیماڕاتییەکان، مەشقکردن بە نەوەیەکی ئەندازیار و زانایان و برەودان بە پشکنینی بۆشایی ئاسمان و توێژینەوە لە ناوچەکە، دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئیماڕات MBRSC لە ساڵی 2006 بە چڕکردنەوەی سەرنج بۆ سەر پڕۆژەکانی مانگی دەستکرد، ئەرکی مەریخ، ئەرکی چوونە سەر مانگ و پێشخستنی کەشتیوانانی ئاسمانی، لە دوبەی دامەزرێنرا.
د. سارا ئەلمواینی، سەرۆکی تیمی ئەو زانایانەی لەسەر ئەرکەکە کاریان کرد، ڕایگەیاند: “ئەو ئاڵنگاریانەی کە لە ماوەی دروستکردنی پشکنەرەکەدا ڕوبەڕووی بووینەوە ئەوەیە کە هیچ ئەرکێکی ئەم دوواییانە بۆ سەر ڕووی مانگ بوونی نییە کە بتوانین پشت بە زانیارییە زانستیەکانی ببەستین و پڕۆژەکانی ئیماڕات بۆ پشکنینی مانگ لەسەری بنیات بنێین، وە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم ئاڵنگاریەدا ئێمە ژمارەیەکی زۆر لە توێژینەوە و تاقیکردنەوەمان بۆ تێگەیشتن لە سروشتی ڕووی مانگ و دڵنیابوونەوە لە کاریگەریی تەکنەلۆژیاکانی سەر پشکنەرەکە ئەنجامدا.
لە 2019، ناوەندی MBRSC کەشتیوانی ئاسمانی هەزاع ئەلمەنسوڕی بۆ وێستگەی نێودەوڵەتی ئاسمانی ڕەوانەکرد. وە لە مانگی تەموزی 2020، ئەرکی مەریخی ئیماڕات بۆ خولانەوە بە دەوری هەسارەکەدا، پشکنەری ‘هیوا’ـی بەگەڕخست. سەرچاوەکان: ئەلخەلیج، CNN، نیو یۆڕک تایمز
Comments are closed.