ئۆپەراسیۆنی شکاندنی بەربەستەکان
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق سەرکردایەتی جەنگی دژ بە دابەشبوونی تیرەگەری دەکات
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق
بەهۆی جیاوازیی ناسنامەی نەژادی و نەتەوەیی وڵاتێک کە سنورەکانی لە دێر زەمانەوە لە شارستانیەتێکەوە بۆ شارستانیەتێکی تر گۆڕانی بەسەرداهاتووە، عێراق بە وڵاتێکی فرەکلتوور ناسراوە. سەرەڕای بوون بە خاڵی پڕ شانازی بۆ کۆمەڵگەی عێراقی کە بووتە بەشێک لە ناسنامە نەتەوەیی و مێژووییەکەی، بە هەمان شێوە دەکرێت ئەم جۆرە لە هەمەچەشنی ژنیگەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی بیرۆکە و بیروباوەڕی ئاینی، تیرەگەری و سیاسیی ڕکابەر دروست بکات. توندڕەوەکان دەتوانن ئەمانە بۆ بڵاوکردنەوەی دابەشبوون، گۆڕینی هەمەچەشنی تیرەگەری بۆ ململانێی توندوتیژ لە نێوان پێکهاتە نەژادیی و نەتەوەییەکان کە خۆیان لەیەکتر بەدور بگرن بۆ ڕاگەیندنی خاوەندارێتی تاکڕەوانەی سامانە کلتووری، باوەڕی و سیاسییەکانی وڵاتەکە، بقۆزنەوە.
عێراق بە قۆناغە مێژووییەکانی ململانێی تیرەگەری و نەژادییدا تێپەڕیووە، کە هێندە جیاواز نیین لەوانەی کە گەلان و دانیشتوانی ئەوروپا یان جیهانی عەرەبی و ئیسلامی کە لە ئەنجامی ڕوانگە و دیدگای ناکۆکی پەرتووکە ئایینییەکان و هەڵوێستە سیاسییەکانەوە، سامناکیی ململانێ کۆمەڵایەتییەکانیان چەشتووە.
سیاسەتە ناوخۆییەکانی سەدام حوسەین لە ژێر ئاڵای حزبی بەعسدا کەلێنی نێوان دانیشتوانە هەمەچەشنەکەی کە کۆمەڵگەی عێراقی پێکدەهێنن فراوانتر کرد، میللەتی کردە پێکهاتەیەکی دابەشبوو و ناکۆک و لە ئەنجامدا لەدەستدانی شوناسی نیشتمانێکی یەکگرتووی لێکەوتەوە.
لە دوای ڕوخانی ڕژێمەکەی سەدام، وڵاتانی دراوسێ بە ویستێکی خراپەکارانەوە سوودیان لەم دابەشبوونە وەرگرت و ڕێگایان بۆ گروپە توندڕەوەکان بۆ چوونە ناو گۆڕەپانی عێراقەوە خۆشکرد. لە کاتێکدا پەیامەکان و دروشمەکان جۆراجۆربوون، لە سەرانسەری عێراقدا بانگەشەکانی گردبوونەوە بە ئامانجی پێکهێنانی کۆمەڵەیەک بۆ دروستکردنی هێزی تێەڕێنەر بۆ چەسپاندنی ویستە ئایدیۆلۆژی و سیاسییەکانیان لەسەر ڕژێمە نوێیەکەی عێراق، دەستی پێکرد. مەترسیدارترینی ئەو گروپانە ئەلقاعیدە بوو، کە بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک لە هێرشی تیرۆریستی کە مەسیحی، یەزیدی و نەژادەکانی تری عێراقی کردبووە ئامانج و تەنها شوێنکەوتووانی خۆی لە کارە تیرۆریستییەکان بەدەرکردبوو، جەنگی دژ بە دانیشتوانی عێراق ڕاگەیاندبوو. بەم جۆرە قۆناغێکی نوێی ململانێی چینایەتی، تیرەگەری و نەژادی دەستی پێکرد، کە کۆمەڵگای عێراقی نوقمی قەیرانی بوونگەرایی کرد بەوەی کەلێنی جیاوازیەکانی گۆڕی بۆ ڕشتنی ڕووبارێک خوێن لە نێوان هاونیشتیمانیان.
ئەم دەرەنجامەی مێژووی تیرەگەری. قەبارە و سەختی هەر هەوڵێک بۆ بنیاتنانەوەی ڕیشەی کۆمەڵایەتی عێراق نیشان دەدات. لە ناو دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق (CTS)، ڕوانگەی ستراتیژی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوە توندوتیژەکان بە دروشمی “عێراق شوناسی ئێمەیە،” دەستی پێکرد، کە ئێمە وەکو خاڵی دەستپێک بۆ جەنگی دژ بە توندڕەوەکان کە بەرەو تیرۆریزم هەنگاودەنێت، بەکاریدەهێنین.
لە سەرەتای دامەزراندنی CTS لە 2007ـەوە، سەرکردایەتییەکەی چەندین بەرنامەی لەپێناو بەرپەرچدانەوەی دەزگا ڕاگەیاندنە هەمەچەشنەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان پەرەپێداوە. ئێمە سەرنج دەخەینە سەر ڕێگریکردن، ئاشکراکردنی زانیاری ئایدیۆلۆژیی ناڕاست و ڕوبەڕووبوونەوەی دوژمنەکانمان هەم لە ئایدۆلۆژیا و هەم لە مەیداندا.
ئێمە بەرپەرچی هەوڵەکان بۆ دروستکردنی ژینگەی کۆمەڵایەتی داخراوی تیرەگەری یاخود نەژادی دەدەینەوە، کە لە ڕێگەی ئایدۆلۆژیای چەواشەکارانە و پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندنەوە جڵەوکردنی ئاسانە، واتە کاریگەرترین و کارتێکەرترین چەک کە گروپە توندڕەوەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی مێشکی کوڕان و گەنجانی کۆمەڵگا داخراوەکان دەیقۆزنەوە.
سەرکردایەتی CTS سەرنجی خستووەتە سەر تێکشکاندنی ئەو بەربەستە دەروونیەکانی کە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە دروستکراون، وە دەزانین بەهۆی بارودۆخی سیاسی گۆڕانی دیموکراسی دوای سەدامەوە، ئێمە وەکو دەوڵەتێک دەستپێکێکی درەنگمان دەستکەوت. ئەمڕۆ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، دامەزراوە حکومییەکان باشتر لە بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتی، ئابووری و ئاسایشیەکانیان تێدەگەن. پاشان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکان لە شکاندنی بەربەستەکان و پڕکردنەوەی کەلێنە سایکۆلۆژی و بیروباوەڕییەکان، تواناکانی سایکۆلۆژی و ڕاگەیاندن خرانە ناو CTSـەوە. ئۆپەراسیۆنی سەرەتایی بۆ پەیوەندیکردن بەشێوەیەکی ئاشکرا لەگەڵ خێزانە ئاوارەبووەکان لەپێناو پەکخستنی دامەزراندن و بەکارهێنانیان لەلایەن تیرۆرستان و توندڕەوانی ترەوە، لە کەمپی ئەلجەددە لە باشووری پارێزگای نەینەوا دەستیپێکرد.
CTS بە پشت بەستن بە شیکاری هەواڵگری و توێژینەوە ئەنجامدراوەکان لە لایەن توێژەران لەسەر گەواهی تیرۆرستە دەستبەسەرکراوەکان لەبارەی ئەو پاڵنەرە دەروونی و ئایدۆلۆژییانەی کە هاندەریان بووە بەرەو توندڕەوبوون و توندوتیژی، بەرەنگاری توندڕەوە توندوتیژەکان دەبێتەوە. وە بە هەمان شێوە ئەو ژینگە کۆمەڵایەتییەش کە لێوەی سەرچاوەیان گرتووە، شی دەکاتەوە. بەم زانیاریانەوە، هێزە چەکدارەکانی عێراق دەتوانن ئەو پێکهاتانەی کە پێشتر دابڕاو بوون بە ڕوانگەیەکی ئاشکرای پێویستییەکان، ئاڵنگارییەکان و مەترسییە پەیوەستەکان بەشداری پێبکەن و لەگەڵیاندا پەیوەندی دروست بکەن. لەم خاڵەدا، دەکرێت پڕۆسەی لاوازکردنی شوناسە لاوەکەییە ئایینی، تیرەگەری و نەژادییەکان کە ڕێگرە لە یەکرگرتنی نیشتمانی عێراق، دەست پێ بکات.
چالاکییە ئەنجامدراوەکان لەلایەن یەکەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە زۆربەی پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە. کەرکوک، بە کڵێساکان، مزگەوتەکان، قوتابخانەکان و تەواوی کۆمەڵگە فراوانەکەی، ناوچەی سەرەکی بوو بۆ گرنگیدان بە ئۆپەراسیۆنێک کە بە “ئێوە نەوەی عێراقن” ناودەبرا. ئا لەوێوە، بە پەیامی “ئێمەی نەوەی عێراق توندرەوی ڕەتدەکەینەوە” چالاکییەکان بەرەو موسڵ لە باکور، بەرەو ناسڕیە و سەماوە لە باشور گوێزرانەوە.
هەروەها سەرکردایەتیی CTS پلانی وردی بۆ مەسیحییە عێراقییەکان دانا. ئێمە بە ئەنجامدانی چالاکی لە میانی ئاهەنگگێڕان و پشووی مەسیحییەکان و بە ئامادەبوونی سەرکردایەتی، ئەفسەران و دەستەی CTS کە دیاریان پێشکەش کرد و پەیامی هاوبەشی ئاشتی وەکو بناغەی پتەو بۆ بنیاتنانەوەی یەکڕیزی نیشتمانی و دڵنیاکردنەوەی برایان و خوشکانی کۆمەڵگەی مەسیحی لە عێراق، سەردانمان کردن و گفتوگۆمان لەگەڵیاندا کرد.
ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونی تیرۆر ڕوبەڕووی ئاڵنگاریی ڕیشە داکوتاو و جوگرافیی دەبنەوە: وەکو دەرەنجامێکی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و توانای توندڕەوەکان بۆ چوونە ناو ناوچەیەک یان شارێکی دیاریکراوەوە، توندڕەوی لە کۆمەڵگەی عێراقدا لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە. هەندێک لە ناوچەکان بۆ ماوەی زیاتر و زۆر بە قوڵی بەرکەوتەی بیروباوەڕی توندڕەوی بوون. ئەمەش بە تایبەتی ئەو منداڵ و گەنجانە دەگرێتەوە کە لە سەر دەستی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا بە شێوەی بەرانامەداڕێژاو مێشکیان شۆردراوەتەوە. خەڵکانێکی زۆر ناچارکران سەرپەڕاندنی هاوڕێکانیان ببینن، کە بە ناڕاست وەکو لادەر یاخود سیخوڕ لە لایەن تیرۆرستەکانەوە تۆمەتبارکرابوون. لەبەرئەوەی ئەم ڕاتەکانە دەروونیانە لە بیرەوەری منداڵان و کەسانی گەنجدا برینی قوڵ جێدەهێڵێت، پزیشکانی پیشەیی دەروونیی ڕاهێنانەوەی چڕ پێشەکش دەکەن.
پشتیوانییەکان لەلایەن ڕێکخراوەکانی وەکو نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە پاڵپشتی لە هەوڵە عێراقیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوە توندوتیژەکان کردووە. ئەوان بۆ چاودێریکردن و ڕاگرتنی پەیامەکانی توندڕەوەکان و وتارە قینەدارە بڵاوکراوەکانی ڕاگەیاندنی داعش، سەرچاو و ئامێر و ڕاهێنانی تایبەتمەندیان دابینکردووە. چەندین ساڵ دوای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، عێراقییەکان توانای خۆیان لە تێکشکاندنی داعش لە مەودای زەمینیی و دیجیتاڵی سەلماند.
ئەمڕۆ، ئەو نیشانانەی شوناسی یەکگرتووی عێراقی لە سوننە، شیعە، عەرەب، کورد، موسوڵمان، مەسیح و یەزیدییەکان لە ژێر یەک ئاڵای عێراقی دیموکراسی کۆدەکاتەوە، شکۆمەند بە مێژووە هاوبەش و داهاتووە پرشنگدارەکەی، لە سەرانسەری وڵاتدا بەدیدەکرێت.
Comments are closed.