ئۆزباگستان برەو دەدات بە ستڕاتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئاسیای ناوەڕاست
هەوڵەکانی ئۆزباگستان بۆ چڕکردنەوەی سەرنجی جیهان لەسەر پرسەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕۆڵی وڵاتەکەی لە ڕابەرایەتیکردندا بەرزکردووەتەوە لە ناوچەکە.
لە سەتای مانگی ئازاری ساڵی 2022، تاشکێنت کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی باڵای بەڕێوەبرد، کە تایبەتکرابوو بە جێبەجێکردنی ستڕاتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری جیهانیی نەتەوە یەکگتووەکان. کۆنفڕانسەکە سەرکردەکانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، باشوری ئاسیا و ئەوروپای بەیەکگەیاند و هەنگاوێکی گرنگ بوو لە بەهێزکردنی کارکردنی پێکەوەیی ناوچەیی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ساتە گرنگەکەی کۆنفڕانسەکە کاتێك بوو کە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕست ڕەزامەندی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە بەرەنگاربوونەی تیرۆر بە پابەندبوون بە ڕێککەوتنامەی تاشکێنت و پلانی کاری هاوبەش. واژۆکەران وەفدی کازاخستان، قڕغستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەگستانی لەخۆدەگرت.
ئەم بەڵگەنامانە ئەو هەنگاوانە دەخەنەڕوو کە پێویستن بۆ لەناوبردنی تیرۆریزم و هەڕەشە جدییەکان لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی. ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێگەی ڤیدیۆوە بەشداری کۆنفڕانسەکەی کرد، پابەندبوونی وڵاتانی ئاسای ناوەڕاستی بۆ جیهانێکی سەلامەت بەرز نرخاند.
هەفتەیەک دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا لە تورکیا، عەبدولعەزیز کامیلۆڤ وەزیری دەرەوەی ئۆزبەکستان و هێلگا شمید سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا (OSCE) جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی ئاسیای ناوەڕاست لە جێبەجێکردنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان. لایەنێکی گفتوگۆکان لە تورکیا بریتی بوو لە ناسەقامگیریی ئەفغانستان.
کۆنفڕڕانسی تاشکێنت لەلایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئۆزبەکستان، ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا، ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا، ناوەندی هەرێمیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دیپلۆماسیی خۆپارێزی لە ئاسیای ناوەڕاست و فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخرا.
Comments are closed.