30 ساڵ لە هاوبەشی
بەرنامەکانی چەکی کۆمەڵکوژی کازاخستان و ئەمریکا ناوچەکانی پاشماوەی ئەتۆمی و بایۆلۆژییان پاقژکردەوە
دەزگای بەرگریی کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا
دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991 و دواتر پاشەکشەی بەپەلەی ڕووسیا لە ناوچەکە، حکومەتی نوێی کازاخستان لە مامەڵەکردن لەگەڵ چاککردنەوەی ژینگە، داخستنی دامەزراوە مەترسیدارەکانی چەکی کۆمەڵکوژ (WMD) و کێشە تەندروستییەکانی پەیوەست بە دانیشتووانێک کە بەرکەوتەی 40 ساڵ لە هەڵگرتن و تاقیکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ (WMD) بوون، ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی ئێجگار سەخت بووەوە.
کازاخستان بەخێرایی مەودای ئەم کێشانەی دەستنیشانکرد، داوای دەستی هاوکاریی لە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد. زیاتر لە 30 ساڵ لە هاوبەشی و هەماهەنگی، کازاخستان لە واژۆکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی بڵاونەکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ کە دواتر بوو بە پێشەنگی جیهان لە بڵاونەکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ کە ئەمڕۆیە، سەرکردایەتی کرد.
سەرکردایەتییەکە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی 2023، کاتێک بەڕێوەبەر ڕێبێکا هێرسمان لە دەزگای بەرگریی کەمکردنەوەی هەڕەشەی ئەمریکا (DTRA) و کینگستۆن ڕیف، یاریدەدەری جێگری وەزیری بەرگری بۆ لەناوبردنی هەڕەشە و کۆنتڕۆڵکردنی چەک، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی کازاخستان و یادکردنەوەی 30 ساڵەی هەماهەنگیی بڵاونەکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژی نێوان هەردوو وڵات، سەردانی کازاخستانیان کرد.
کۆبوونەوەکان گفتوگۆکانی ئەمریکای لەگەڵ وەزارەتەکانی تەندروستی، کشتوکاڵ، وزە، پاسەوانی نیشتمانی و ناوەندی ئەتۆمی نیشتمانیی کازاخستان (NNC) بۆ ستایشکردنی کازاخستان لە ڕۆڵی سەرکردایەتیکردنی جیهانی لە هۆکارەکانی بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمیی لەخۆگرتبوو.
هێرسمان بۆ نووسینەوەی ئامانج و چاوەڕوانییە هاوبەشەکان لەپێناو بەردەوامیدان بە هەماهەنگیی ئاسایشی ئەتۆمی بەگوێرەی ڕێککەوتنی چەتری ئەمریکا و کازاخستان، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نوێ (MOU)ـی لەگەڵ هەردوو سەرکردایەتیی پاسەوانی نیشتمانی و سەرکردایەتیی ناوەندی ئەتۆمی نیشتمانی (NNC) واژۆکرد.
کێشەی پاشەڕۆی ئەتۆمی
بەر لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە ساڵی 1991، کازاخستان جێگەی بەشێکی ئێجگار گەورەی هێزە ستراتیژییە ئەتۆمی و ئاساییەکانی یەکێتی سۆڤیەت بوو. لە کۆتایی 1940ـەکانەوە، سۆڤیەتییەکان لایەنی کەم 456 تاقیکردنەوە و پشکنینیی ئەتۆمییان لە ناوچەی تاقیکردنەوەی سێمیپالاتینسک لە کازاخستان ئەنجامداوە.
جگە لەم دامەزراوانە، کازاخستان کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی لە پاڤلۆدار و وێستگە و دامەزراوەی چەکی بایۆلۆژی لە ستێپنۆگۆرسک و ئەلماتی بە میرات بۆمابووەوە.
بە هەمان شێوە کازاخستان خاوەنی وێستگە و ناوچەی ترە کە کانزا ستراتیژییەکانیان دەردەهێنا و پاڵاوتە دەکرد و چەکی ئاسایییان بەرهەم دەهێنا. کارکردنی سۆڤیەت بە نهێنی وەهای کرد کە زۆر کەم لە بەرپرسانی حکومەتی کازاخستان بە بوونی ئەم کارگە سەربازی و پیشەسازییانەی چەکی کۆمەڵکوژ، دامەزراوەکانی تاقیکردنەوەی هێزە سەربازییەکان و مەودای چەکەکانیان بزانن.
لە دوای زیاتر لە 40 ساڵ لە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی، سەرۆک نورسوڵتان نەزاربایێڤ، سەرکردەی ئەو کاتەی کازاخستانی تازە سەربۆخۆبوو، هەردوو ڕێککەوتننامەی کەمکردنەوەی چەکە ستراتیژییەکان (START) و ڕێککەوتننامەی بڵاونەکردنەوە (NPT)ـی واژۆکرد و دەزگای وزەی ئەتۆمیی کازاخستانی دامەزراند. ئەم دەزگا نوێیە ئەرکی مامەڵەکردن لەگەڵ دەزگای نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی نەتەوە یەکگرتووەکان و تیمی پشکنەر و پسپۆڕانیی پێسپێردرابوو. ناوچەی سێمیپالاتینسک شوێنی نیشتەجێبوونی 1.3 ملیۆن هاوڵاتی بوو، و نزیکەی 30,000 لە دانیشتوانەکەی بەهۆی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی سۆڤیەتەوە تووشی بەرکەوتەی تیشکدانەوە بوون. سەرۆک نەزاربایێڤ بۆ یارمەتیدان لەم قەیرانە ژینگەیی و تەندروستییەدا داوای یارمەتیی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.
نەزاربایێڤ لەوە تێگەیشتبوو کە داخستنی دامەزراوەی سێمیپالاتینسک نەک تەنها لەناوبردنی ژێرخانە کوشندەکەی و کۆتاییهێنان بە تاقیکردنەوەکان، بەڵکو بەدەستهێنانەوەی زەوییە پیسبووەکان، دووبارە بەپیتکردنەوەی خاک و ژینگە و یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لە ناوچەکەدا دەژین، دەگرێتەوە.
کاتێک ڕووسەکان بەپەلە شوێنەکەیان جێهێشت، حکومەتی کازاخستان لە ڕێگەی دانانی ڤلادیمێر شکۆڵنیک وەکو سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی کازاخستان، کە بە خێرایی دەزگای نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتەکانی وزە و بەرگریی ئەمریکای بەشداری پێ کرد و ئەندازیارانی ئەتۆمی و زانایانی فیزیایی ئەمریکای بۆ سەردانکردنی کازاخستان بانگهێشت کرد.
زۆرێک لە ڕووبەری ناوچەی سێمیپالاتینس، لەوانە دامەزراوەکانی چیای دێگلێن، مەترسییەکی ژینگەییان دروستکرد. هەم خەڵک و هەم ئاژەڵداریی ناوچەکە بەرکەوتەی تیشکدانەوەی لاوەکی بوونەوە. حکومەتی کازاخستان بۆ یارمەتیدانی داخستنی 181 تونێلی پیسبوو لە دێگێلێن و چارەسەرکردنی مەترسییە توخمییە بێشومارەکانی تر لە سەرانسەری سێمیپالاتینسک، داوای یارمەتی لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کرد.
هەوڵێکی یەکخراو
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕازی بوو. پڕۆژەکە داواکراوەکە پشتگیری لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە بەدەستهێنابوو و تێچووی خەمڵێنراو بۆ هەوڵی جیهانیی بڵاونەکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ شایەنی بەهای پڕۆژەکە بوو. ئەم پڕۆژەیە بەشێک بوو لە ستراتیژی نوێی ئاسایشی بۆ ئەمریکا کە تیشکی خستبووە سەر کەمکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکی نوێی کۆمەڵکوژ و تەکنەلۆژیاکانیان. وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی 1995ـدا پڕۆژەکەی پەسەندکرد، و وەزیری ئەوکاتەی زانست و تەکنەلۆژیای نوێ ڤلادیمێر شکۆلینک ڕێککەوتنی نوێی “لەناوبردنی ژێرخانی چەکی ئەتۆمی”ـی واژۆ کرد.
ناوەندی ئەتۆمیی نیشتمانیی کازاخستان بەرپرساربوو لە ئەنجامدانی هەموو لایەنەکانی ئەرکەکە، لە نێوانیاندا ئامادەکاریی تونێل، پێوانەکردنی زانستی، تەقەمەنی وێرانکەر و داخستنی تونێڵەکە. شارەزایانی ئەمریکی ڕێنمایی تەکنیکی، بەڕێوەبردنی جۆریەتی و پشتڕاستکردنەوەی کارەکەیان دابینکرد.
ماوەیەک دواتر، وەزیر شکۆلینک بۆ تاقیکردنەوەی سیستەمی نوێی نێودەوڵەتی، پێشنیاری بەکارهێنانی دامەزراوەکانی چیای دێڵێگێنی کرد. ئەو سیستەمە، کە تازە لە دامەزراندابوو، لە 321 وێستگەی چاودێکردن کە لە وڵاتانی ناو ڕێکەوتنەکە لە سەرانسەری جیهاندا جێگیرکرابوون، پێکهاتبوو. ئەم وێستگانە زانیارییەکانی بومەلەرزەزانی، ژێردەنگ، هایدرۆکۆستیک و تیشکدەرەوە کۆدەکەنەوە و بۆ 16 تاقیگەی شیکاریی پشتڕاستکراوە دەیگوازنەوە.
ئەنجامەکانی ئەم تاقیکردنەوانە ئەوە دەردەخەن کە دەکرێت کازاخستان وەکو خاکێکی نمونەیی بۆ چاودێریکردنی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا بەکاربهێنرێت. شەپۆلە بومەلەرزەییەکان لە هەر تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمیدا ڕووبەڕووی کەمترین بەرگریی پێکهاتەی تۆپۆگرافی و جیۆلۆجی باکوری ڕۆژهەڵاتی کازاخستان دەبنەوە. وەکو دەرەنجام، زانایان لە ناوەندی نیشتمانیی ئەتۆمیی کازاخستان و چاودێریکەری بەرگەهەوای لامۆنت دۆوەرتیی زانکۆی کۆڵۆمبیا پڕۆژەیەکی هاوبەشیان بۆ دانانی هەشت وێستگەی بومەلەرزەزانیی فراوان کە لە توانایاندابێت تەقینەوەی سروشتی، بازرگانی و ئەتۆمی چاودێری و دەستنیشان بکەن، پەرەپێدا. ئەم وێستگانە دەبن بە بەشێک لە سیستەمی چاودێریی نێودەوڵەتی.
مەترسیی چەکە بایۆلۆژییەکان
یەکێتی سۆڤیەت خاوەنی ڕێکخراوترین و بەهێزترین بەرنامەی چەکی بایۆلۆژیی هێرشبەربوو لە جیهاندا. کۆمەڵگەی دامەزراوەی چەکی بایۆلۆژیی ستێپنۆگۆرسک لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکرا و یەکێک بوو لەو دەیان شوێنانەی کە لەلایەن مۆسکۆوە بەڕێوەدەبران. بە ڕێژەیەکی زۆر نەخۆشییەکانی دوومەڵ، تولاریمیە، تاعوون، ئاوڵە، ڤایرۆسی ماربۆرگ و ئەوانی تر بۆ خرانە ناو ئەو چەکانەی کە سۆڤیەتەکان پێشبینیان دەکرد لە ئەگەری شەڕدا بەکاریان بهێنن، بەرهەم دەهێنران و ئامادە دەکران.
کۆمەڵگەی دامەزراوەی ستێپنۆگۆرسک لە 25 بینا کە زیاتر لە 2 کیلۆمەتر دووجا دەگرێتەوە، پێکدێت. بەشێکیان بە تەنها بۆ بەرهەمهێنانی ڕێژەی زۆری میکرۆبی دوومەڵ تەرخانکرابوو. دامەزراوەکان کە بە تەواوی ڕێکخرابوون، دەیانتوانی لە ماوەی 10 مانگدا 300 تەن لە میکرۆبی دوومەڵ بەرهەم بهێنن.
هەڵوەشانەوەی یەکیەتی سۆڤیەت کازاخستانی بەم کۆمەڵگە کوشندەیەوە جێهێشت. لە دوای هێرشە تیرۆریستییەکانی 11ـی مانگی ئەیلولی 2001، ڕێگریکردن لە گواستنەوەی چەکی بایۆلۆژی بۆ دەوڵەتێکی دوژمنکارانە یان گروپێکی تیرۆریستی بوو بە ئامانجێکی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا. حکومەتەکەی سەرۆک نەزاربایێڤ، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپای لە بەرنامەی نوێی کارپێکردنی پێکەوەیی ڕێگریکردن لە چەکی بایۆلۆژی بەشداری پێکرد. یەکێک لە یەکەمیین پڕۆژەکانی کازاخستان لە دامەزراوەی توێژینەوەی زانستیی کشتوکاڵی، کە ئێستا پێیدەوترێت دامەزراوەی توێژینەوە بۆ پرسەکانی بەردەم سەلامەتیی بایۆلۆژی، تاکە دامەزراوەی نوێی وڵاتەکە کە تیشک دەخاتە سەر ڤایرۆسناسیی ڤێتێرنەری، ئەنجامدرا.
پرۆفیسۆر سەیدجەبار مامەدالیێڤ، بەڕێوەبەری دامەزراوەکە، پێشنیاری کردووە کە حکومەتی کازاخستان بەهێزکردنی ئاسایش و سەلامەتی مۆزەخانەی پەستانی دامەزراوەکە وەکو پڕۆژەیەکی ئەگەریی هاوبەش لەگەڵ بەرنامەی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی بایۆلۆژیی ئەمریکا لەبەرچاوبگرێت. پڕۆژەی سەرەتایی لە مانگی نیسانی 2000 دەستیپێکرد. لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، زانایانی دامەزراوە کشتوکاڵییەکە مۆزەخانەکە و پاشکۆکانی دامەزراوەکەیان بە ناوەکی کرد و سیستەمی ئاسایشی نوێیان برەوپێدا و دامەزراند، وە هەروەها مەشقی سەلامەتی بایۆلۆژییان بە کارمەندان ئەنجامدا.
لە 2000، ناوەندی دژە تاعوونی کازاخستان لە ئەلماتی دامەزرێنرا، کە 10 وێستگەی ناوچەیی و 17 وێستگەی مەیدانی کە توانای چاودێریکردنی بڵاوبوونەوەی تاعوونیان هەبوو لە شارۆچکە و گوندەکان و مەڕدارە کۆچەرییەکان کە لەسەر زەوییە بەرفراوانەکانی وڵاتەکە دەژیان، بەڕێوبرد و پاراست. بەگوێرەی بەرنامەی کەمکردنەوە و وەڵامدانەوەی ماددەی مەترسیدار، بەرپرسانی ئەمریکا بۆ چەسپاندن و هاوچەرخکردنی سیستەمی ئاشتیانەی دژە تاعوون بە ئامێری تاقیگەیی نوێ، کۆمپیوتەر و ئامێری دەستنیشانکردن لە وێستگە مەیدانییە دوورەکاندا، ئامادەبوون یارمەتی کازاخستان بدەن.
لە ماوەی 2004 بۆ 2005، چوار تاقیگە و ناوەندی تەندروستیی تر لە کازاخستان چوونە ڕیزی بەرنامەی لەناوبردنی هەماهەنگی هەڕەشە (CTR) بەرنامەی دەستنیشانکردن و وەڵامدانەوەی ماددەی مەترسیدار. زانایانی کازاخستانی و پسپۆڕانی چەکی بایۆلۆژی ئەمریکی و بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکان پێداویستییەکانیان بۆ پڕۆژەی نوێ کە تواناکانی دەستنیشانکردن هاوچەرخ بکات بۆ کەمکردنەوەی پێویستیی قەتسیکردنی میکڕۆبە مەترسیدارەکان لە وێستگە مەیدانییە دوورەکان و گەشەپێدانی تۆڕێک لە زانایانی ڕاهێنراو بۆ ڕێگریکردن، دەستنیشانکردن و بەڕێوەبردنی هێرشێکی تیرۆریستیی چەکی بایۆلۆژیی، گەشەپێدا.
لەم بەرنامە نوێیەدا، کازاخستان بوو بە یەکێک لە وڵاتە پێشەنگەکان لە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکادا. هەتا ساڵی 2005، پڕۆژەی هەماهەنگیی هاوشێوە لە جۆرجیا و ئۆزبەکستان ناسێنران و جێبەجێکران. لە ساڵی 2005 بۆ 2006، دانووستانەکان لەگەڵ ئازەزبایجان و ئۆکڕانیا بووە هۆکاری دروستبوونی بەرنامەی ڕێگریرکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی بایۆلۆژی نوێ و جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی کارکردنی پێکەوەیی دوولایەنە.
یەکێک لە دیارترینی ئەم پڕۆژانە هەوڵدان بوو بۆ پاککردنەوەی دوورگەی ڤەزرۆژیدنەیێ لە دەریای ئاڕاڵ، کە لە دوای سەربەخۆییەوە ئۆزبەکستان حکومڕانی کرد. سۆڤیەتەکان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە میکرۆبی کوشندەی دوومەڵ پیسیان کردبوو.
هەوڵ و سەرچاوەی بەرچاو بۆ باقژکردنەوە و پاراستنی دامەزراوە جێهێڵێراوەکانی چەکی کۆمەڵکوژ لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە، خرایەگەڕ. لە 30 ساڵدا، حکومەت و گەلی کازاخستان لە هەوڵەکانیان بۆ ئاسایشکردن و چارەسەرکردنی ناوچەکانی چەکی کۆمەڵکوژ لە قوربانییەوە بوون بە پاڵەوان، بەڵکو بە هەمان شێوە لە هەوڵی بڵاونەکەردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ بوون بە سەرکردەی جیهان.
لە میانی سەردانی دەزگای بەرگریی کەمکردنەوەی هەڕەشەی ئەمریکا (DTRA) بۆ کازاخستان لە مانگی تشرینی دووەمی 2023، یاریدەدەری جێگری وەزیری بەرگری ڕێیف تیشکی خستە سەر ئەم دەستکەوتە بێهاوتایانە.
”هەوڵەکانی کازاخستان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ئەتۆمیی و ئاسایشی بایۆلۆژیی جیهانی، جیهانی سەلامەتتر کردووە،” ناوبراو ڕایگەیاند. “بینینی بەرهەمە زۆرەکانی هاوبەشییەکەمان بەچاوی خۆم و تاوتوێکردنی پرسە گرنگەکان بۆ هەماهەنگیی بەردەوام، جێگەی شانازییە.”
Comments are closed.