گەشەپێدانی مەشقی نوێگەرانە

شاندێک‭ ‬لە‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬باڵای‭ ‬عێراق‭ ‬سەردانی‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکایان‭ ‬کرد

دەستەی‭ ‬یونیپاس‭  |  ‬وێنەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا

شاندێکی باڵای‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینییەکانی‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬7‭ ‬هەتا‭ ‬12ـی‭ ‬مانگی‭ ‬شوبات‭ ‬بۆ‭ ‬پشکنینی‭ ‬تەکنیکەکانی‭ ‬ناوەندە‭ ‬سەربازییەکە‭ ‬و‭ ‬دامەزراوەکان،‭ ‬لە‭ ‬فۆرت‭ ‬ئێروین،‭ ‬ویلایەتی‭ ‬کالیفۆرنیا،‭ ‬سەردانی‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکایان‭ (‬NTC‭) ‬کرد‭. ‬سەردانەکە‭ ‬چەندین‭ ‬وانەی‭ ‬لەسەر‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ (‬NTC‭) ‬لە‭ ‬یەکەکانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬بەر‭ ‬لە‭ ‬ناردنیان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەرکەکان‭ ‬لە‭ ‬بوارە‭ ‬جیاوازەکانی‭ ‬کارکردنیان،‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬هەروەها‭ ‬شاندەکە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەمی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کێرت‭ ‬تەیڵەڕ،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ (‬NTC‭)/‬فۆڕت‭ ‬ئێروین‭ ‬کۆبووەوە،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬سەردانێکی‭ ‬مەیدانیدا‭ ‬یاوەریانی‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬ئامانجەکانی‭ ‬ناوەندەکەی‭ ‬بۆ‭ ‬خستنەڕوو‭. ‬هەروەها‭ ‬شاندەکە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ڕاهێنەرانی‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬ئەگەر‭ ‬و‭ ‬هەنگاوەکانی‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬مەشقکردنی‭ ‬پێشکەوتوویان‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬تاوتوێکرد‭. ‬ڕاهێنەرەکان‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬داڕشتنی‭ ‬پلانێکی‭ ‬وردیان‭ ‬بۆ‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬ناوەندێک‭ ‬کە‭ ‬توانای‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬هێزێکی‭ ‬بە‭ ‬قەبارەی‭ ‬لیوایەک‭ ‬هەبێت،‭ ‬کە‭ ‬پەیوەستبکرێت‭ ‬بە‭ ‬بەڕێوەبەرایەتی‭ ‬وانە‭ ‬فێربووەکان‭ ‬و‭ ‬ئەکادیمیا‭ ‬سەربازییەکان،‭ ‬ڕوونکردەوە‭. ‬یونیپاس‭ ‬بۆ‭ ‬گفتوگۆکردن‭ ‬لەبارەی‭ ‬گرنگی‭ ‬سەردانەکە،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬قاسم‭ ‬حەمید‭ ‬عەباس‭ ‬ئەلجبوری،‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬پلاندانان‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینییەکانی‭ ‬عێراق‭ ‬کۆبووەوە‭. ‬

یونیپاس‭: ‬تێڕوانینت‭ ‬لەبارەی‭ ‬ئەم‭ ‬سەردانە‭ ‬و‭ ‬سوودەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬عێراق‭ ‬چۆنە؟

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬قاسم‭:‬‭ ‬بەڕاستی‭ ‬ئێمە‭ ‬بەو‭ ‬شتانەی‭ ‬کە‭ ‬بینیمان‭ ‬و‭ ‬بەو‭ ‬مەشقە‭ ‬کوالێتی‭ ‬بەرزەی‭ ‬کە‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬نیشتمانی‭ (‬NTC‭) ‬پێشکەشی‭ ‬دەکات،‭ ‬زۆر‭ ‬سەرسام‭ ‬بووین‭. ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬سەردانکردنی‭ ‬گۆڕەپانی‭ ‬مەشقکردندا‭ ‬بینیمان‭ ‬و‭ ‬لێی‭ ‬تێگەیشتین‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬فێرخوازان،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬تاک‭ ‬سەربازەکان‭ ‬یاخود‭ ‬یەکەکان،‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬زەوییە‭ ‬بەرز‭ ‬و‭ ‬نزمەکان،‭ ‬ڕێگا‭ ‬ناڕێکەکان‭ ‬و‭ ‬شارە‭ ‬پڕ‭ ‬دانیشتووەکان‭ ‬لە‭ ‬شانۆی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکاندا‭ ‬ئەزموونێکی‭ ‬ڕاستەقینەی‭ ‬جەنگیان‭ ‬پێدەدرێت،‭ ‬کە‭ ‬ئەمەش‭ ‬یەکە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬پابەند‭ ‬دەکات‭ ‬وەکو‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬شەڕێکی‭ ‬ڕاستەقینەدابن‭ ‬جوڵە‭ ‬بکەن‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬سەرنج‭ ‬دەخەنە‭ ‬سەر‭ ‬ڕۆحی‭ ‬کێبڕکێ‭ ‬و‭ ‬کۆڵنەدان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬یەکە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬و‭ ‬ئامادەبوونی‭ ‬تیمێکی‭ ‬ڕاهێنەری‭ ‬ئەزمووندار‭ ‬کە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬دوژمن‭ ‬دەگێڕن‭. ‬لەوەی‭ ‬چۆن‭ ‬دەجەنگن،‭ ‬فەرماندەکانی‭ ‬یەکە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬بەرپرسیاریەتی‭ ‬تەواویان‭ ‬پێدەدرێت‭. ‬فەرماندەکانی‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬سیناریۆکانی‭ ‬جەنگەکە‭ ‬بۆ‭ ‬فەرماندەکانی‭ ‬لیواکە‭ ‬دەخەنەڕوو،‭ ‬پاشان‭ ‬دەکشێنەوە‭ ‬و‭ ‬چاودێری‭ ‬دەکەن،‭ ‬لە‭ ‬هەڵبژاردنی‭ ‬ئەو‭ ‬تەکتیکانەی‭ ‬کە‭ ‬یاریمەتی‭ ‬دەدەن‭ ‬لە‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬ئامانجەکان‭ ‬ئازادی‭ ‬تەواو‭ ‬بە‭ ‬فەرماندەی‭ ‬لیواکە‭ ‬دەدەن‭. ‬ئەم‭ ‬شێوازە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬فەرماندە‭ ‬بەهێز‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬ئەزموونی‭ ‬مەیدانیی‭ ‬زیاتر‭ ‬دەکات‭. ‬دەمەوێت‭ ‬سوپاس‭ ‬و‭ ‬پێزانینی‭ ‬دڵسۆزانەم‭ ‬ئاڕاستەی‭ ‬ئەو‭ ‬فەرماندانە‭ ‬بکەم‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕوونکردنەوە‭ ‬و‭ ‬نیشاندانی‭ ‬وردەکارییەکانی‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬و‭ ‬ئەرکەکانی‭ ‬هەموو‭ ‬هەوڵێکی‭ ‬خۆیاندا‭.‬

ئەفسەرێکی سوپای ئەمریکا بە بەکارهێنانی نەخشەیەکی مەیدانیی جەنگ ئۆپەراسیۆنەکانی مەشقکردن ڕووندەکاتەوە.

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬ئارەزوو‭ ‬دەکەیت‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬هاوشێوە‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬دابمەزرێنیت؟

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬قاسم‭:‬‭ ‬هەموو‭ ‬ئەو‭ ‬ئەفسەرانەی‭ ‬کە‭ ‬لەم‭ ‬سەردانەدا‭ ‬یاروەریانکردم‭ ‬سەرسامبوون‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬و‭ ‬ڕۆڵیان‭ ‬لە‭ ‬بەرەوپێشبردن‭ ‬و‭ ‬چڕکردنەوەی‭ ‬لێهاتووییەکانی‭ ‬لقەکانی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بەدڵبوو‭. ‬بە‭ ‬تەواوی‭ ‬ئومێدەوارین‭ ‬کە‭ ‬سوپای‭ ‬عێراق‭ ‬بتوانێت‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬هاوشێوەی‭ ‬ئەم‭ ‬دامەزراوە‭ ‬سەرسوڕهێنەرەی‭ ‬هەبێت‭. ‬ناوەندێکی‭ ‬لەو‭ ‬شێوەیە‭ ‬تواناکانی‭ ‬سوپای‭ ‬بوێری‭ ‬عێراقی‭ ‬پەرەپێدەدات‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ھاوشێوەکردنی‭ ‬ژینگەکانی‭ ‬جەنگ‭ ‬و‭ ‬تەکتیکی‭ ‬شیاو‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچە‭ ‬جیاوازەکان‭ ‬توانای‭ ‬مەیدانییان‭ ‬پێدەبەخشێت‭. ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬دروستکردنی‭ ‬ئەزموونێکی‭ ‬جەنگی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬بۆ‭ ‬فەرماندە‭ ‬و‭ ‬سەربازەکان،‭ ‬تواناکانی‭ ‬بەرز‭ ‬دەکاتەوە‭. ‬ئاخۆ‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬ئەو‭ ‬یەکەیەی‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقکردن‭ ‬هاتووە‭ ‬یاخود‭ ‬ئەو‭ ‬کارمەندانەی‭ ‬ناوەند‭ ‬کە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬هێزی‭ ‬دوژمن‭ ‬دەگێڕن،‭ ‬توانای‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬و‭ ‬پرۆسەی‭ ‬بڕیاردانی‭ ‬فەرماندەکان‭ ‬لە‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬جەنگەکاندا‭ ‬بەرز‭ ‬دەکاتەوە‭. ‬

یونیپاس‭: ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬هێزەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوەندەکەدا‭ ‬چۆن‭ ‬هەڵدەسەنگێنن،‭ ‬وەک‭ ‬ڕاهێنەران‭ ‬و‭ ‬هێزە‭ ‬جێگیرکراوەکان؟

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬قاسم‭:‬‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کۆبوونەوەکانمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬فەرماندەکان‭ ‬و‭ ‬کارمەندانی‭ ‬دیکە،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬ئەو‭ ‬هێزانە‭ ‬بووبن‭ ‬کە‭ ‬مەشقیان‭ ‬پێدەکرا‭ ‬یاخود‭ ‬ئەوانەی‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬کە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬دوژمن‭ ‬دەگێڕن‭ ‬و‭ ‬لەو‭ ‬شتانەی‭ ‬لە‭ ‬گۆڕەپانەکاندا‭ ‬بینیمان،‭ ‬ئەم‭ ‬هێزانە‭ ‬مەشقی‭ ‬ئاست‭ ‬بەرزیان‭ ‬وەردەگرت‭. ‬سەرجەم‭ ‬بەشداربووان‭ ‬ئەزموونی‭ ‬مەیدانییان‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستێکدا‭ ‬بەدەستهێنا‭. ‬هەردوو‭ ‬لایەن‭ ‬سەربازەکان‭ ‬و‭ ‬ئەفسەرەکان‭ ‬ئاستێکی‭ ‬بەرزی‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬لێهاتوویییان‭ ‬نیشان‭ ‬دا،‭ ‬کە‭ ‬یەکگرتوویی‭ ‬و‭ ‬کاریگەرییان‭ ‬لە‭ ‬بەرەکانی‭ ‬جەنگی‭ ‬ڕاستەقینەدا‭ ‬مسۆگەر‭ ‬دەکات‭. ‬ئێمە‭ ‬سەیری‭ ‬هێزێکمان‭ ‬کرد‭ ‬بە‭ ‬قەبارەی‭ ‬لیوایەک‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬ئازادکردنی‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬سەخت‭ ‬لە‭ ‬هێزێکی‭ ‬جێگیرکراوی‭ ‬دوژمن،‭ ‬چووە‭ ‬ناو‭ ‬شانۆی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانەوە‭. ‬فەرماندەی‭ ‬لیوا‭ ‬و‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەفسەران‭ ‬ئازادیی‭ ‬پلاندانان‭ ‬و‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ئازادکردنی‭ ‬ناوچەکەیان‭ ‬بە‭ ‬کەمترین‭ ‬زیانی‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬ماددی‭ ‬پێبەخشرا‭. ‬سیناریۆکە‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬لە‭ ‬گەیاندنی‭ ‬پێداویستییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬هێزە‭ ‬پێشڕەوەکان‭ ‬و‭ ‬ئاڕاستەکردنی‭ ‬سەنگەرەکانی‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬لە‭ ‬لایەکی‭ ‬ترەوە،‭ ‬فەرماندەکانی‭ ‬دوژمن‭ ‬بۆ‭ ‬بەرپەرچدانەوەی‭ ‬هێرشی‭ ‬لیواکە‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬خاکەکەیان‭ ‬بەربەستی‭ ‬بەرگریی‭ ‬بەهێزیان‭ ‬دانا‭. ‬پلانیان‭ ‬داڕشت‭ ‬و‭ ‬لەگەڵ‭ ‬گۆڕانکاریی‭ ‬بارودۆخی‭ ‬گۆڕەپاندا‭ ‬گونجاندیان‭. ‬جیاوازی‭ ‬نێوان‭ ‬ئەم‭ ‬ناوەندە‭ ‬و‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬مەشقی‭ ‬فیرقە‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬لیواکە‭ ‬بارەگاکەی‭ ‬بەجێدەهێڵێت‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬هەموو‭ ‬ئامێرەکانیەوە‭ ‬دەجووڵێت‭ ‬وەک‭ ‬ئەوەی‭ ‬بەرەو‭ ‬هێڵی‭ ‬پێشەوە‭ ‬پێشڕەوی‭ ‬بکات‭. ‬دەکرێت‭ ‬جوڵەکردنەکە‭ ‬لە‭ ‬بارەگاکەیەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬چەند‭ ‬ڕۆژێک‭ ‬بخایەنێت‭. ‬لەگەڵ‭ ‬گەیشتنیان،‭ ‬لیواکە‭ ‬لە‭ ‬شانۆی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬خۆیدا‭ ‬جێگیر‭ ‬دەبێت،‭ ‬وە‭ ‬سەربازەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬14‭ ‬ڕۆژ‭ (‬ماوەی‭ ‬مەشقەکە‭) ‬لەو‭ ‬چادرانەدا‭ ‬کە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬خۆیاندا‭ ‬هێناویانە‭ ‬دەژین‭. ‬هەر‭ ‬سێ‭ ‬ڕۆژ‭ ‬جارێک‭ ‬بۆ‭ ‬تاوتوێکردنی‭ ‬هەر‭ ‬هەڵەیەک‭ ‬و‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬خۆپاراستن‭ ‬لێیان،‭ ‬کۆبوونەوەی‭ ‬جیاواز‭ ‬لەسەر‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان،‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬لۆجستی‭ ‬دەبەسترێت‭. ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬یەکەکان‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬هەستەوەری‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬وردبوونەوە‭ ‬و‭ ‬شوێنهەڵگر‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬هەموو‭ ‬سەربازەکان‭ ‬و‭ ‬ئامێرەکانیانەوە‭ ‬چەسپێنراوە،‭ ‬لەلایەن‭ ‬فەرماندەکانی‭ ‬ناوەندەکەوە‭ ‬چاودێری‭ ‬دەکرێت‭. ‬ئەمانە‭ ‬قوربانییەکان‭ ‬و‭ ‬زیانەکان‭ ‬لە‭ ‬گۆڕەپانەکەدا‭ ‬چاودێری‭ ‬دەکەن‭ ‬و‭ ‬تۆماردەکەن‭ ‬و‭ ‬ئاماژە‭ ‬بە‭ ‬ڕەوتی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬دەکەن‭. ‬لە‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬هەموو‭ ‬ئەندامانی‭ ‬لیواکە‭ ‬ئەزموونی‭ ‬کەڵەکەبوو‭ ‬کە‭ ‬دەتوانرێت‭ ‬لە‭ ‬سیناریۆکانی‭ ‬ژیانی‭ ‬ڕاستەقینەدا‭ ‬بەکاربهێنرێت،‭ ‬بەدەست‭ ‬دەهێنن‭. ‬هەروەها‭ ‬فەرماندەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬دوژمن‭ ‬ئەزموونێکی‭ ‬زۆر‭ ‬کە‭ ‬دەتوانرێت‭ ‬لە‭ ‬جەنگەکانی‭ ‬ژیانی‭ ‬ڕاستەقینەدا‭ ‬بەکاربهێنرێت،‭ ‬بەدەست‭ ‬دەهێنن‭.‬

سەردانکەرانی عێراقی لە لایەن فەریقی یەکەم کۆرت تایڵەڕەوە سەردانێکی گۆڕەپانی جەنگیان پێبەخشرا.

یونیپاس‭: ‬تا‭ ‬چەند‭ ‬هاوبەشیکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینییەکانی‭ ‬عێراق‭ ‬گرنگە؟

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬قاسم‭:‬‭ ‬هەمووان‭ ‬دەزانن‭ ‬کە‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬بە‭ ‬توانا،‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬و‭ ‬لێهاتووییەکانیەوە،‭ ‬لە‭ ‬هەردوو‭ ‬ڕووی‭ ‬ماددی‭ ‬و‭ ‬ورەوە،‭ ‬بەهێزترینە‭ ‬لە‭ ‬جیهاندا‭. ‬ئەزموونێکی‭ ‬زۆری‭ ‬لە‭ ‬جەنگکردن‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬و‭ ‬بارودۆخی‭ ‬جیاوازدا‭ ‬هەیە‭. ‬گومانی‭ ‬تێدا‭ ‬نییە‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشیکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزەکانمان،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینییەکان،‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬یەکەکانمان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکەکانیان‭ ‬بە‭ ‬تەواوی،‭ ‬دەتوانێت‭ ‬شتی‭ ‬زیاتر‭ ‬پێشکەش‭ ‬بکات‭. ‬هاوبەشییەکی‭ ‬لەم‭ ‬چەشنە‭ ‬سوود‭ ‬بە‭ ‬هەردوو‭ ‬هێزی‭ ‬زەمینی‭ ‬خۆمان‭ ‬و‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەگەیەنێت‭. ‬بە‭ ‬کارکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬عێراق،‭ ‬ئێمە‭ ‬سوودمان‭ ‬لە‭ ‬ئەزموونیان‭ ‬لە‭ ‬پلاندانان،‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬و‭ ‬لۆجستی‭ ‬وەرگرت‭. ‬لەبەرامبەردا،‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬شارەزاییمان‭ ‬بە‭ ‬خاک‭ ‬و‭ ‬خەڵک،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئاشنابوونمان‭ ‬بە‭ ‬جەنگان‭ ‬لە‭ ‬ژینگە‭ ‬سەختەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬چیای‭ ‬حەمرین‭ ‬و‭ ‬ناوچە‭ ‬بیابانییەکانی‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬عێراق،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬نائاشنا‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوان‭ ‬هەژمار‭ ‬دەکرا،‭ ‬سوودی‭ ‬وەرگرت‭. ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬ڕاوێژکاری‭ ‬و‭ ‬مەشقکردنەوە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کار‭ ‬دەکەین،‭ ‬لەو‭ ‬شوێنەدا‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬و‭ ‬تەکتیکی‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬کە‭ ‬جیاوازن‭ ‬لەوەی‭ ‬پێشتر‭ ‬هەمانبوو‭ ‬ئاشنای‭ ‬کردین‭. ‬ئەمەش‭ ‬سوودی‭ ‬بۆ‭ ‬ئامادەیی‭ ‬و‭ ‬پتەوی‭ ‬هێزەکانمان‭ ‬هەبووە‭.‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬دەتوانیت‭ ‬باسی‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬مەشقی‭ ‬سوپای
‭ ‬عێراقمان‭ ‬بۆ‭ ‬بکەیت؟

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬قاسم‭:‬‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬سوپای‭ ‬عێراقدا‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقکردنمان‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬تەکتیکی‭ ‬سەربازییدا‭ ‬تایبەتمەندن‭. ‬ئەم‭ ‬ناوەندانە‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬دامەزراوانی‭ ‬نوێ‭ ‬وەردەگرن‭ ‬و‭ ‬مەشقی‭ ‬سەرەتایییان‭ ‬بۆ‭ ‬دابیندەکەن،‭ ‬وە‭ ‬پاشان‭ ‬لە‭ ‬یەکە‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬لەشکرە‭ ‬جیاوازەکاندا‭ ‬جێگیر‭ ‬دەکرێن‭. ‬لەوێدا‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬لێهاتویی‭ ‬و‭ ‬پسپۆڕییە‭ ‬تایبەتانەی‭ ‬کە‭ ‬یەکەکە‭ ‬پێویستی‭ ‬پێیەتی،‭ ‬مەشقی‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬وەردەگرن‭. ‬جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬هەر‭ ‬فەوجێک‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬مەشقی‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬دەتوانێت‭ ‬یەکەکانی‭ ‬خۆی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬لق‭ ‬یان‭ ‬پۆلدا‭ ‬مەشقپێبکات‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬کەمپی‭ ‬مەشق‭ ‬کە‭ ‬توانای‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬سەربازانی‭ ‬هەتا‭ ‬ئاستی‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬هەیە،‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬حەبانییە‭ ‬بوونی‭ ‬هەیە‭. ‬ئەمە‭ ‬ئەو‭ ‬شوێنەبوو‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2023ـدا‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬مەشقی‭ ‘‬چەکوشی‭ ‬ئاسنین‭’ ‬مەشقمان‭ ‬تێداکرد‭.‬

یونیپاس‭: ‬چۆن‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬ڕوداوەکانی‭ ‬شاری‭ ‬موسڵ‭ ‬و‭ ‬جەنگەکانی‭ ‬ڕزگارکردنی‭ ‬لە‭ ‬دەست‭ ‬چەتە‭ ‬تیرۆرستییەکانی‭ ‬داعش،‭ ‬مەنهەجی‭ ‬مەشقی‭ ‬عێراق‭ ‬گۆڕا؟‭ ‬

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬قاسم‭:‬‭ ‬هەمیشە‭ ‬ئەو‭ ‬وانانەی‭ ‬کە‭ ‬لەشکرە‭ ‬سەربازییە‭ ‬جیاوازەکان‭ ‬دەتوانن‭ ‬سوودیان‭ ‬لێوەربگرن‭ ‬بوونی‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬فێربوون‭. ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬ئەزموونە‭ ‬مەیدانییانە‭ ‬مەنهەجی‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازی‭ ‬وەکو‭ ‬بەڕێوەبەرایەتیی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازی،‭ ‬کۆلێژی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکان،‭ ‬کۆلێژی‭ ‬جەنگ‭ ‬و‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬تری‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازی‭ ‬لەخۆدەگیرێن‭. ‬ئەم‭ ‬دامەزراوانە‭ ‬ئەو‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬و‭ ‬تەکتیکانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬جەنگەکانی‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهاندا‭ ‬بەکاردەهێنرێن‭ ‬شیکاردەکەن،‭ ‬وە‭ ‬لەسەر‭ ‬ڕێگاکانی‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬نوێیەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬بتوانین‭ ‬تەکنیکەکانی‭ ‬مەشقکردن‭ ‬و‭ ‬شەڕکردن‭ ‬بۆ‭ ‬هێزەکانمان‭ ‬پەرەپێبدەین،‭ ‬ئامۆژگاری‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬بەڕێوەبەرایەتی‭ ‬وانە‭ ‬فێربووەکان‭ ‬دەکەن‭. ‬توێژینەوە‭ ‬و‭ ‬لێکۆڵینەوەی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬موسڵ‭ ‬ڕوویدا،‭ ‬چۆنییەتی‭ ‬دوورکەوتنەوە‭ ‬لەو‭ ‬هەڵە‭ ‬مەیدانی‭ ‬و‭ ‬ستراتیژیانەی‭ ‬کە‭ ‬بووە‭ ‬هۆی‭ ‬ڕووخانی‭ ‬شارەکە،‭ ‬ئەنجامدراوە‭. ‬هەروەها‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬لەسەر‭ ‬هەموو‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ئازادکردنی‭ ‬شارەکان‭ ‬و‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬تەکتیکانەی‭ ‬لەلایەن‭ ‬داعشەوە‭ ‬بەکاردەهێنرا،‭ ‬ئەنجامدرا‭. ‬ئەم‭ ‬وانانە‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬دوای‭ ‬نەهێشتنی‭ ‬شانە‭ ‬تیرۆریستییەکانی‭ ‬داعش‭ ‬ئاوێتەی‭ ‬مەنهەجی‭ ‬مەشقکردن‭ ‬کران‭. ‬لەوەش‭ ‬زیاتر،‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هەوڵەکان‭ ‬لە‭ ‬کەرتە‭ ‬جیاوازەکاندا‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬شانە‭ ‬خەوتووەکان‭ ‬لە‭ ‬شانۆی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکاندا‭ ‬بەردەوامین‭. ‬دڵنیاتان‭ ‬دەکەمەوە،‭ ‬بەرەوپێشچوونی‭ ‬بەرچاو‭ ‬لە‭ ‬مەنهەجی‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬شێوازە‭ ‬بەکارهێنراوەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬مەشقکردندا‭ ‬هەبووە‭ ‬تا‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینییەکان‭ ‬بتوانن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەر‭ ‬هەڕەشەیەکدا‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬ڕووبەڕوویان‭ ‬بێتەوە،‭ ‬مامەڵە‭ ‬بکەن‭.‬

چەپ: ئەفسەرانی عێراق لە ناوەندی مەشقی سوپای ئەمریکا، سەردانی کارمەندانی دەستەی سەربازیی ئەمریکا دەکەن. ڕاست: فەریقی یەکەم کۆرت تایڵەڕ سیناریۆکانی مەشقکردن بۆ سەردانکەرە بەڕێزەکانی ڕووندەکاتەوە.

یونیپاس‭: ‬بەڕێوەبەرایەتی‭ ‬وانە‭ ‬فێربووەکان‭ ‬چۆن‭ ‬کاردەکات؟‭ ‬

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬قاسم‭: ‬بۆ‭ ‬دەستپێکردن،‭ ‬کاتێک‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬کۆتایی‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬جەنگەکانی‭ ‬ڕزگاری‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ساڵانی‭ ‬2014‭ ‬و‭ ‬2017‭ ‬ئەنجامدران‭ ‬ڕاگەیەندرا،‭ ‬وانە‭ ‬فێربووەکان‭ ‬بە‭ ‬پلەی‭ ‬یەکەم‭ ‬لەلایەن‭ ‬یەکە‭ ‬جەنگییەکان‭ ‬وەرگیران‭ ‬و‭ ‬تۆمارکران‭. ‬ئێمە‭ ‬ئەم‭ ‬جەنگانەمان‭ ‬شیکردەوە‭ ‬و‭ ‬لێیانەوە‭ ‬وانەی‭ ‬فێربوومان‭ ‬دروستکرد‭. ‬هەروەها‭ ‬دەزگایەکی‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬بۆ‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬وانە‭ ‬و‭ ‬ئەزموونەکان‭ ‬دامەزرێنرا‭. ‬دەزگاکە‭ ‬بە‭ ‬بەڕێوەبەرایەتی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازییەوە‭ ‬پەیوەستە‭ ‬و‭ ‬سەرجەم‭ ‬توێژینەوە‭ ‬و‭ ‬وانەکانی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬ئەکادیمیاکانی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پێدەکات‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬لەشکر‭ ‬و‭ ‬فەرماندەییە‭ ‬سەربازییە‭ ‬جیاوازەکاندا‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬قۆناغەکانی‭ ‬دواتردا‭ ‬ئاخۆ‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقکردن‭ ‬یاخود‭ ‬لە‭ ‬جەنگدا‭ ‬سوودیان‭ ‬لێ‭ ‬وەربگرن،‭ ‬هاوبەشیان‭ ‬پێدەکەن‭.‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬دەتەوێت‭ ‬وەک‭ ‬چاودێر‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬نیشتمانی‭ (‬NTC‭)‬،‭ ‬ئەفسەرێک‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینییەکانی‭ ‬عێراقەوە‭ ‬ڕەوانەبکەیت؟‭ ‬

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬قاسم‭:‬‭ ‬لە‭ ‬ڕاستیدا،‭ ‬لیوا‭ ‬تەیڵەڕ،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬گشتیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬نیشتمانی‭(‬NTC‭)‬،‭ ‬ئەمەی‭ ‬بۆ‭ ‬ئێمە‭ ‬پێشنیار‭ ‬کرد‭. ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬بڕیاردان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬و‭ ‬کاربەدەستانمان‭ ‬لە‭ ‬بەغداد‭ ‬لەمبارەیەوە‭ ‬قسەدەکەین‭. ‬من‭ ‬خودی‭ ‬خۆم‭ ‬ئارەزوو‭ ‬دەکەم‭ ‬لەم‭ ‬ناوەندەدا‭ ‬ئەفسەرێکی‭ ‬عێراقی‭ ‬بوونی‭ ‬هەبێت‭ ‬تا‭ ‬باشتر‭ ‬لەو‭ ‬چالاکییانە‭ ‬تێبگەین،‭ ‬وەکو‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬کێبڕکێکان،‭ ‬کە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرین‭. ‬لە‭ ‬سەردانە‭ ‬چوار‭ ‬ڕۆژییەکەدا‭ ‬توانیمان‭ ‬بەشێکی‭ ‬زۆری‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬ببینین،‭ ‬بەڵام‭ ‬بەو‭ ‬وردەکارییە‭ ‬نەبوو‭ ‬کە‭ ‬دەمانویست‭. ‬بۆیە‭ ‬بوونی‭ ‬ئەفسەرێک‭ ‬لێرە‭ ‬بۆ‭ ‬بەدەستخستنی‭ ‬تێگەیشتنێکی‭ ‬ڕوونتر‭ ‬و‭ ‬قووڵتر‭ ‬بۆ‭ ‬فەرماندە‭ ‬باڵاکانمان‭ ‬تا‭ ‬بتوانین‭ ‬بڕیار‭ ‬بدەین‭ ‬کە‭ ‬ئایا‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬لەو‭ ‬شێوەیە‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬دابمەزرێنین‭ ‬یاخود‭ ‬نا،‭ ‬سوودبەخش‭ ‬دەبێت‭. 

Comments are closed.