کێشەی یەمەن بۆ سەقامگیری
میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە قاچاخ چەک دەگوازنەوە و هەڕەشە لە کەشتییە دەریاییەکانی دەریای سوور دەکەن و کۆمەڵگای یەمەن وێران دەکەن
لیوا محەمەد زەید ئیبراهیم، بریکاری پەیوەندیی بەرگریی یەمەن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
یەکێک لە گرنگترین کۆبوونەوەکانی گفتوگۆی مەنامە لە تشرینی دووەمی 2023 بریتی بوو لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە داینامیکی قەیرانی دەسرای سوور، کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قۆچی ئەفریقا و یەمەندا پەرەی سەندووە. لە ڕاستیدا ئەو ململانێیانەی کە لە ناوخۆدا سەرهەڵدەدەن زۆرجار سنوورەکان دەبڕن، وەک ئەوەی لە سوریا، یەمەن، لیبیا و سۆماڵدا ڕوویدا.
ئەم ململانێیانە لێکەوتەی نەرێنییان هەیە، بەتایبەتی لە دەریای سووردا. ئەوان کۆچکردنی نایاسایی و قاجاخچیەتی چەک و هەروەها ئەو تیرۆرەی کە لەلایەن ئەلقاعیدە و داعشەوە ئەنجام دەدرێن چڕتر کردووەتەوە کردووەتەوە.
دەریای سوور بۆ ناوچە عەرەب زمانەکان زۆر گرنگە. ئەم ناوچەیە مێژووەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ شارستانییەتە کۆنەکان و یارمەتی لەدایکبوونی سێ ئایینی ئیبراهیمی دا. حەوت وڵاتی عەرەب زمان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دەریای سووردا هەن، ئەوانیش بریتیین لە ئەردەن، سعودیە، سۆماڵ، جیبۆتی، سودان و میسرن، لەگەڵ وڵاتی من یەمەن. ئەم وڵاتانە نزیکەی 90%ی کەناراوەکان و بەندەرەکانی دەریای سوور پێکدەهێنن.
پێویستە سیاسەتی نێودەوڵەتی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییە بەڕێوەببات. گرنگی ناوازەی جیۆپۆلەتیکی دەریای سوور لە ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکانی دیکە جیای دەکاتەوە.
خاڵی یەکگرتنی ستراتیژی پێکدەهێنێت، بەتایبەتی بەهۆی چەقی نێوەندگیرییەوە لە نێوان سێ کیشوەری جیهانی کۆن (ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا). وە پەیوەندییەکی دەریایی ستراتیژی لە نێوان دەریای ناوەڕاست و زەریای هیندی پێکدەهێنێت.
جگە لەوەش چەندین دورگەی ستراتیژی بەڕێوەبردنی گەرووەکان و خاڵەکانی خنکاندن دەکەن. دەستەبەرکردنی ئاسایشی یەمەن ڕەچاوکردنێکی گرنگە لە چوارچێوەی بابەتی ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبیی ئەفریقیدا. ئەمەش کاریگەری لەسەر هاوسەنگی هێز دەبێت.
ئەوەی لە یەمەن ڕوودەدات کاردانەوەی لەسەر ئاسایشی دەریای سوور هەیە. لەوەتەی میلیشیا حوسییەکان کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەنیان خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە، مەترسییە کاریگەرەکان لەسەر ئازادی کەشتیوانی دەریایی بەتایبەتی لە دەریای سوور زیادی کردووە. ئەم میلیشیایانە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکەش دەکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی دەستیان بەسەر بەندەری حودەیدەدا گرت کە گەورەترین بەندەری کەنارەکانی ڕۆژئاوای یەمەنە.
لەم ڕووەوە، پشتیوانی ئێران لە بوونی میلیشیا حوسییەکان لە دەریای سووردا، نوێنەرایەتی خاڵێکی گرنگ لەستراتیژی ئێران دەکات و خواست و ئیرادەی ئێران بۆ بەڕیوەبردنی ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیی گرنگی لەو جۆرە زیاد کردووە.
ئێران هەوڵیداوە گوشارەکان بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژە ئەتۆمییەکەی بەکاربهێنێت، لەوانە هەڕەشەکردن لە ڕێڕەوی بازرگانی جیهانی بۆ پەرەسەندنی بەرژەوەندییەکانی.
بۆ گەیشتن بە خواستەکانی ئێران، ئەم دەوڵەتە زیانبەخشە بەلەمی بۆمبڕێژکراو و مینی دەریایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ میلیشیا حوسییەکان کۆمەک دەکات، هەروەها بۆ زیادکردنی کوشندەیی هێرشی حوسییەکان مەشق و ڕاهێنان دابین دەکات.
بەدەستکەوتنی ئەم دواییانەی حوسییەکان بە بەلەمەی پاڵنەری خۆکاری ئێرانی کە بۆ دووبارە کردنەوەی هێرشەکان لە دوورەوە بەڕێوەدەبرێن، دەریای سووری کردووەتە ناوچەیەکی جەنگی.
تیرۆری حوسی لە دەریای سوور، کە گەرووی بابولمەندەب کە یەکێکە لە جەنجاڵترین ڕێڕەوی کەشتیوانی لە جیهاندا، بازرگانیی جیهانی سەرکوت کردووە.
ئەمانە ڕاستیی ئاشکران. هێزەکانی ئەمریکا چەندین کەشتییان ڕاگرت کە چەک و تەقەمەنیی نێردراویان بۆ میلیشیا حوسسیەکان هەڵگرتبوو. بۆ سنووردارکردنی دابینکردنی چەک بۆ میلیشیا حوسییەکان و ڕێگەدان بە هەڕەشەکردن و هێرشکردنە سەر ئەو کەشتیانەی کە لە دەریای سوور دەپەڕنەوە، باوەڕمان وایە دەبێت هەموو پشتیوانییەکی سەربازی بۆ گەیشتن بە میلیشیا حوسییەکان ڕابگرین. هەروەها ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە جەنگێک کە دەکرێت هەموو ناوچەکە بگرێتەوە.
هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتیەکانی گەلی یەمەن. بەداخەوە، وا دە ساڵ بەسەر قێزەونترین شێوەکانی سوکایەتی پێکردن و چەوساندنەوەدا تێپەڕیوە، و مەرگەساتەکەمان بەردەوامە لە قووڵبوونەوە.
ئەزموونی باوی یەمەن یەکێکە لە نەهامەتییە کۆمەڵایەتییەکان کە بەشێکی بەهۆی بەرزترین ئاستی بێکارییەوە لە جیهاندا خراپتر بووە. هەلی کاری زۆر کەمە و بواری ژیانی کۆمەڵایەتیی بۆ ملیۆنان هاوڵاتی تەواو سنوردارە. شارەکان بێبەشن لە خزمەتگوزاری و دانیشتووانیان ناتوانن پێداویستیەکانیان دەستەبەر بکەن.
بەرزبوونەوەی تێچووەکان، لەنێوانیاندا بۆ گواستەنەوەی زۆر پێویست و سووتەمەنی، لەگەڵ داڕمانی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دراودا یەکدەگرن. شارەکان قەرەباڵغن بە خەڵکی ئاوارە، وە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی مەتوسی خۆحەشاردانی چەکدارانی تیرۆریست لە ناویاندا زیاد دەکات.
ئەمەش واقیعێکی دروست کردووە کە تێپەڕاندنی ئەستەمە. چاکسازی ناتوانێت ڕێژەی ئەو دابەشبوون و پچڕانە بەرفراوان و بێ وێنەیە لە پێکهاتەی دانیشتوواندا هاوسەنگ بکاتەوە. وە دۆزینەوەی چارەسەی سەرکەوتوو هەتا ئێستاش بە ئەستەم ماوەتەوە.
تۆڕی دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی خۆراک (INFOSAN) پێشبینی خراپتربوونی قەیرانی برسێتی لە هەندێک لەو پارێزگایانەی یەمەندا کردووە کە لەلایەن میلیشیا حوسییەکان داگیرکراون، ئەمەش لەبەرئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دابینکاری هاوکاریی خۆراکی ئەو ناوچانەی وەستاند.
لە ڕاستیدا، ڕاپۆرتێکی تۆڕی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی برسێتی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023ـدا دابەشکردنی خۆراکی بۆ ناوچەکانی باکووری یەمەن کە لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکاندان ڕاگرتووە. بە دڵنیاییەوە ئەوەش دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاسایشی خۆراک لە ساڵی 2024ـدا.
ڕاپۆرتەکە نیگەرانی دەربڕیوە لەوەی دانیشتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان بە شێوەیەکی مەترسیدار تووشی بەدخۆراکی دەبن، واتە لانیکەم 1 لە هەر 3 خێزانێک تووشی کەمیی خۆراک و دەرمان دەبن، ئەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان زیاد دەکات.
جگە لەوەش تۆڕی دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتیی خۆراک ئاماژەی بەوە کردووە کە ملیۆنان خێزان لە پارێزگا گوندنشینەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان سەرچاوەی جێگرەوەیان نییە بۆ خۆراکی سەلامەت کە قەرەبووی لەدەستدانی هاوکاری خۆراکی نێودەوڵەتی بکاتەوە. ئەمەش نەک هەر کورتهێنانەکە دوو هێندە دەکات بەرەو دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، بەڵکو ئەم پارێزگایانە ناچار دەکات ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی برسیەتی و نەخۆشی کە لە ئارادان.
Comments are closed.