Getting your Trinity Audio player ready...
|
هاوبەشیی کۆماری قڕغستان لەگەڵ هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکای سەر بە ویلایەتی مۆنتانا بەردەوامە لە گەیاندنی سوود بەو وڵاتەی ئاسیای ناوەڕاست.
باکتیبێک ئامانباێڤ، باڵیۆزی پایەدار و دەسەڵاتداری کۆماری قڕغستان لە ئەمریکا و کەنەدا، بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە شارەزایی ویلایەتەکە لە بوارە زانستیەکان و ئەندازیاری بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەی لە مانگی ئایاری 2024ـدا سەردانی زانکۆی تەکنەلۆژیای مۆنتانای ئەمریکا کرد.
سەردانەکە بەرهەمی درێژخایەنی هاوبەشیی ڕاهێنانی و پەروەردەیی کۆماری قڕغستان بوو لەگەڵ پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانای ئەمریکا. وەکو بەشێک لە بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، سەربازانی قڕغستان و ئەمریکا لە پەیوەندییەکی سوودبەخشی دوولایەنەدا سەردانی وڵاتانی یەکتر دەکەن.
لە سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتی مۆنتانا، باڵیۆز ئامانبایێڤ باسی لەوە کرد کە چۆن وڵاتەکەی لە کردنەوەی سەرچاوەکانی بەخشینی خۆی کە وزەی کارەبای هایدرۆئەلیکتریکی و کانزا ستراتیژییەکانی وەکو سیلیکۆن لەخۆدەگرێت بەردەوامە. بە یارمەتی پسپۆڕانی زانکۆکە، کۆماری قڕغستان دەتوانێت بە دابینکردنی ڕاهێنانی تەکنەلۆژی، هەندێکیان بە شێوەی ئۆنلاین، بۆ هێزی کاری وڵاتەکە ئەو ئامانجە بەدی بهێنێت.
”پێموایە ڕێگەی جۆراوجۆر هەیە تا بتوانین پێکەوە کاربکەین،” باڵیۆز ئامانباێڤ بە خانەخوێکانی مۆنتانای ڕاگەیاند.
ئەو پڕۆژانەی کە ئاسایشی قڕغستان بەرز دەکەنەوە، بەدیاریکراوی لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی خۆراک و وزە، بۆ هەردوو کۆماری قڕغستان و ئەمریکا سەرمایەیەکی ستراتیژین. ڕائید کریس کۆریی پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانا ڕایگەیاند.
”ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئەگەر بمانەوێت بەردەوام بین لەسەر ئەو ڕێگایەی کە گرتوومانەتە بەر، ئێمە لە ڕوانگەی سەرچاوەکانەوە 5 بۆ 10 هێندەی ئێستامان پێویستە.” ڕائید کۆری ڕایگەیاند.
باڵیۆز بەڵێنیدا کە داوای ڕەزامەندی لە وەزارەتی پەروەردە و زانستی قڕغستان بکات بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان زانکۆی تەکنیکی قڕغستان و زانکۆی تەکنەلۆژی مۆنتانای ئەمریکا.
کۆماری قڕغستان لە ساڵی 1996 هاوبەشیی فەرمیی خۆی لەگەڵ پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانا دەستپێکرد.