کۆماری قڕغستان و کازاخستان لە بواری گەڕان و ڕزگارکردنی ئاسمانیدا هەماهەنگی یەکتر دەکەن
دەستەی یونیپاس
بۆ باشترکردنی بەدەمەوەچوونی کارەساتەکان لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست، کۆماری قڕغستان و کازاخستان ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان پەسەند کرد بۆ هەماهەنگی کردن لە ئەرکەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی ئاسمانی کە دەکرێت سنوورەکان ببڕن.
لە مانگی شوباتی ساڵی 2024 پەرلەمانی کازاخستان یاسایەکی بە ناونیشانی “سەبارەت بە پەسەندکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کۆماری کازاخستان و کابینەی وەزیرانی کۆماری قڕغستان سەبارەت بە هەماهەنگی لە گەڕان و فریاگوزاریی فڕۆکەوانی” دەرکرد.
”ئامانجەکانی ڕێککەوتنەکە بریتین لە پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان خزمەتگوزاری گەڕان و فریاگوزاری هەردوو وڵات، هاوبەشکپێردنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکانی فڕۆکە، هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی گەڕان بەدوای فڕۆکە کەوتووەکان، سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی، ئەنجامدانی مەشقی هاوبەشی خزمەتگوزاری گەڕان و فریاگوزاری دوو لایەنە، وە ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون.” وەزیری گواستنەوەی کازاخستان مارات کارابایڤ ئاماژەی بەوەدا.
ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن پەیوەستن بە ستاندارد و ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی.
هەروەها واژۆکارانی ڕێککەوتنەکە ڕاھێنانی گەڕان و ڕزگارکردنی هاوبەش ئەنجام دەدەن و زانیاری و شارەزایی هاوبەش دەکەن. هەروەها، ڕێککەوتنەکە هانی هاوکاری یەکتر دەدات لەسەر داوای هەر لایەنێک لە کاتی ئەرکەکانی گەڕان و ڕزگارکردندا. سەرچاوەکان: Vlast.kz, Inform.kz, Trend.az
Comments are closed.