کوەیت کاری سەربازیی هەرەوەزی تاقیدەکاتەوە
هێزە زەمینی و ئاسمانییەکانی کوەیت بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی کارکردنی هاوبەش لە نێوان یەکەکانی لقە سەربازییە جیاوازەکاندا، لە مانگی تشرینی دووەمی 2023دا مەشقی ‘ئاسۆی بیابان’ـیان ئەنجامدا.
بە ئامادەبوونی سەرۆکی گشتی دەستەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کوەیت فەریق غازی ئەلشەمماری، ‘ئاسیۆی بیابان’ بۆ ھاوشێوەکردنی ژینگەیەکی ئاڵۆزی ئۆپەراسیۆن و جەنگی هاوسەنگ و ناھاوسەنگ تەقەمەنی ڕاستەقینەی بەکارهێنا.
ئەو یەکانەی کە بەشدارییان لە مەشقەکەدا کرد بریتی بوون لە لقی هێرشبەری لیوای 25ـی کۆماندۆ، یەکەی چواری هەواڵگری، فڕۆکەی جەنگیی F-18ـی هێزی ئاسمانی و هێلیکۆپتەرە ئاپاچییەکانی فڕۆکەوانیی سوپا.
هێزە چەکدارەکانی کوەیت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای یەکەکان و نوێگەرکردنی ئامێرەکانیان تا بتوانن لەگەڵ ئاستی بەرەوپێشچوونەکان لە جەنگە باو و ناباوەکاندا بمێننەوە، بە بەردەوامی بەشدارییان لە مەشقە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا کردووە.
وڵاتەکەی کەنداوی عەرەبی لەگەڵ ڕزگارکردنی لە داگیرکاری عێراق لە لایەن هاوپەیمانییەکی جیهانییەوە بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ساڵی 1991 دەستی بە بەرنامەیەکی ئامانجدار بۆ ئاوەدانکردنەوەی خۆی و ئامێربەندکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی کرد.
بۆ ئەم مەبەستەش، کوەیت فەرمانگەی چاکبوونەوەی فریاگوزاریی کوەیتی دامەزراند کە لە نزیکەوە لەگەڵ فەرمانگەی هاوکاریی ئاوەدانکردنەوەی بەرگریی ئەمریکای تازە دامەزراودا کە کارمەندانی یەکەی ئەندازیارانی سوپای ئەمریکا کاریان تێدا دەکرد، هەماهەنگی ئەنجامدا.
لە ساڵی 2017ـدا، کوەیت ناوەندێکی ناوچەیی ناتۆی کردەوە، دووبارە خزمەتکردنی سەربازیی ناچاریی هێنایە ئارەوە و بودجەی 10 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ هاوچەرخکردنی بەرگری تەرخانکرد، لە نێوانیاندا کڕینی فڕۆکەی جەنگی، تانک و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو تا ساڵی 2026.
Comments are closed.