کوەیت لە پێشخستنی ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕێت. سەرچاوە و تواناکانی خۆی بۆ خزمەتکردن وەکو ناوەندێک بۆ بەرپرسانی نێودەوڵەتی بۆ دیدار و گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵنگارییە ئاسایشی و مرۆییەکان کە ڕووبەڕووی جیهان و بە دیاریکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبنەوە، تەرخان کردووە.
کوەیت لە زۆر ڕووەوە ئەم پابەندبوونە نیشان دەدات، یەکێک لەوانە بریتییە لە ناوەندی دەستپێشخەری هەماهەنگی ناوچەیی ناتۆ و ئەستەنبوڵ (NIRC)، یەکەم بارەگای ناتۆ کە ئامادەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراندووە، کە بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆی سیاسی، پەروەردە و ڕاهێنان و دیپلۆماسی گشتی لە ساڵی 2017 لە کوەیت کرایەوە.
خافێر کۆلۆمینا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ ناوچەکانی باشوور لە مانگی نیسانی 2025 بە ئاژانسی هەواڵی کوەیتی ڕاگەیاند، کە NIRC وەکو سەکۆیەک بۆ گفتوگۆی سیاسی و ئاسایشی لە نێوان ناتۆ و هاوبەشەکانی کەنداوی عەرەبی خزمەت دەکات.
کوەیت وەک ئەندامێکی دامەزرێنەری ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) یارمەتی بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ناتۆ و ڕێکخراوی هاوکاریی کەنداو (GCC)ـدا، نەواف ئەل ئەنێزی، باڵیۆزی کوەیت لە بەلجیکا و بەرپرسی ئەرکیی لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ ئاماژەی پێدا.
کوەیت و ناتۆ بە هاوبەشی پلانێکی کارکردنی ناوچەیییان بۆ ساڵی 2025 داڕشتووە کە زیاتر لە 21 کۆبوونەوە و چالاکی بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگی و بنیاتنانی تواناکان لەخۆدەگرێت.
دەستپێشخەری هەماهەنگیی ئەستەنبوڵ (ICI)، کە NIRC بەشێکە لێی، بۆ برەودان بە هەماهەنگییە ئاسایشییەکانی نێوان ناتۆ و وڵاتانی هاوبەش لە ناوچەی بەرفراوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لوتکەی ناتۆ لە ساڵی 2004 لە تورکیا دامەزرێنرا.
چوار وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) بەحرەین، کوەیت، قەتەڕ و ئیماڕات، بەشدارییان لەم دەستپێشخەرییە کردووە، لە کاتێکدا عومان و سعودیە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری هەماهەنگیی ئەستەنبوڵ (ICI) بەشداری لە چالاکییە هەڵبژێردراوەکاندا دەکەن.
کوەیت لە شەڕی دژ بە داعش بەشدارییەکی بەرچاوی کردووە. میوانداری بارەگای هاوبەشی هێزی ئەرکی یەکخراو، ئۆپەراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتی، دەکات.
بەهۆی پشتیوانیی بەردەوامەی ئەمریکا و ناتۆ لە کوەیتەوە بەدەستیان دەگات، کۆنگرێسی ئەمریکا لە ساڵی 2004 کوەیتی وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی دەرەوەی ناتۆ دەستنیشان کرد. مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی هەواڵیدا بۆ ڕێزگرتن لەو هاوپەیمانێتییە ڕایگەیاند: “بە ناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی 25ـی مانگی شوباتی کوەیت و ڕۆژی ڕزگاریی 26ـی
مانگی شوبات لە جەنابی شێخ مەشعەل ئەل ئەحمەد ئەل جابر ئەل سەباح و گەلی کوەیت دەکەم.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “هاوبەشییە بەردەوامەکەی نێوان دەوڵەتی کوەیت و ئەمریکا وەک بەڵگەیەکە لەسەر مێژووی هاوبەشمان و پابەندبوونێکە بە ئاشتی، ئاسایش و خۆشگوزەرانی.” سەرچاوەکان: دەزگای هەواڵی کوەیت، ناتۆ، ABC، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا
