کوەیت بەرگری لە کەنداوی عەرەبی دەکات
هێزە چەکدارەکانی کوەیت و سوپای ئەمریکا بە نیشاندانی پەیوەندییە سەربازییە بەهێزەکانی نێوانيان لە مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتی 2024دا مەشقێکی دەریایی دوولایەنەیان بە ناوی بەرگریکاری تامەزرۆیی
24 (ED24) لە کوەیت و کەنداوی باکووری عەرەبی ئەنجامدا.
هێزی دەریایی کوەیت، پاسەوانی کەناراوەکانی کوەیت، فەرماندەیی ناوەندی هیزی دەریای ئەمریکا و فەرماندەیی ناوەندی هێزی پیادەی دەریایی ئەمریکا لە مەشقەکەدا هێزەکانیان یەکسخت کە لەلایەن هێزی ئەرکی 51/5ـی ئەمریکی سەر بە لیوای ھەواڵگریی دەریایی (TF 51/ 5) ـەوە سەرپەرشتی کرا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی کوەیت، هێزە دەریاییەکانی شانشینی سعودیە و بەریتانیا، هەروەها چاودێرانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداویش بەشدارییان لە مانۆڕەکەدا کرد.
مەشقی ED24 مەشقێکی هاوبەشی 10 ڕۆژی بوو، کە تیشکی خستە
سەر بەهێزکردنی ئاسایشی دەریایی؛ سەردان، سواربوون، گەڕان و
دەستبەسەرداگرتن؛ ئاسایشی بەندەر؛ کارەکانی سیستەمی بێ کارمەند؛
تاکتیکی پیادەی دەریایی یەکە بچووکەکان؛ و ئۆپەراسیۆنەکانی فەرمان
و بەڕێوەبردنی هاوبەش. بە نیشتنەوەیەی زەمینی فرەنەتەوەیی هاوبەش گەیشتە لوتکە.
ED24 یارمەتی سەربازەکانی دا بۆ بەدەستهێنانی لێهاتوویی بۆ زیادکردنی کارکردنی هاوبەش، چارەسەرکردنی هەڕەشە ئاسایشییەکان
و بەهێزکردنی هاوبەشییەکان لە ناوچەکەدا.
”ئەم مانۆڕە دەریاییە هاوبەشە ئاستی هەماهەنگی و پابەندبوونی هێزە بەشداربووەکانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو بۆ هاوپەیمانەکانیان لە
وڵاتانی دۆست، بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و بەریتانیا نیشان دەدات،” یاریدەدەری بەڕێوەبەری ED24 هێزی دەریایی کوەیتی، عەمید ڕوکنی هێزی دەریایی محەمەد ئەلعەریفی ڕایگەیاند.
”مەشقی بەرگریکاری تامەزرۆ دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی یەکخستن و هەماهەنگی لە نێوان سەربازە بەشداربووەکان، ئەمەش توانای بەکۆمەڵ بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئاسایشییە جۆراوجۆرەکان لە ناوچەکەدا بەرز دەکاتەوە.”
لە نیسانی 2024 کوەیت یادی بیستەمین ساڵیادی دەستنیشانکردنی لەلایەن ئەمریکاوە وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی دەرەوەی ناتۆ کردەوە. بەگوێرەی یاسای ئەمریکا، ئەو دۆخە سوودی هەماهەنگی ئابووری و ئاسایش بۆ هاوبەشە بیانیەکان دەڕەخسێنێت. عەمیدی ڕوکنی هێزی دەریایی ماتیۆ ڕید، فەرماندەی TF 51/ 5، وەکو بەڵگەیەک لەسەر هاوبەشی بەردەوامی نێوان کوێت و ئەمریکا ئاماژەی بە مەشقی بەرگریکاری تامەزۆر کرد.
”مەشقی بەرگریکاری تامەزرۆ 24 تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونی هاوبەشی ئێمە بە ئاسایشی ناوچەکە و پاراستنی ئاشتی. … لە ڕێگەی کارکردنی پێکەوەیی، هێزە چەکدارەکانی کوێت و سوپای ئەمریکا تواناکان و ئامادەکارییەکانمان بەهێزتر دەکەن،” عەمیدی ڕوکن ڕید ئەمەی ڕاگەیاند.
Comments are closed.