کازاخستان بە درۆنی نوێ سنورەکانی خۆی دەپارێزێت
لە مانگی ئازاری 2022، باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕاگەیاند کە کازاخستان فڕۆکەی هەوایی بێ فڕۆکەوانی بەگەڕخراو بە کۆنتڕۆڵی دەستی (UAVs) بەدەست گەیشت بۆ چاودێریکردنی سنورەکانی لە چالاکی تاوان و تیرۆرستیدا، سیستەمی فڕۆکەی هەوایی بێ فڕۆکەوانی بەگەڕخراو بە کۆنتڕۆڵی دەستی ناسراو بە “قەلەڕەش” بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تەواوی جیهاندا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بەکاردێت. کێشی هەر فڕۆکەیەك 1.9 کیلۆگرامە، لەگەڵ کەمیی کێشیان، درۆنەکان ئاسانن بۆ بەکارهێنان و گونجاون بۆ چاودێریکردنی شەو و ڕۆژ و ئەنجامدانی ئەرکە سیخوڕییەکان لە فڕینی ئاسۆیی نزمدا.
درۆنە “قەلەڕەشەکان” وێنەی ڕەنگدار و/یان ژێر سور لەکاتی ڕاستەوخۆ دەگوازنەوە بۆ وێستگەکانی بەڕێوەبردنی زەمینی و وێستگە دوورەکانی چاودێریکردن. ژمارەی ئەو درۆنانەی کە حکومەتی ئەمریکا بۆ کازاخستانی دابینکردووە، ڕانەگەیەنراوە.
دوابەدوای گەیشتنی فڕۆکەی هەوایی بێ فڕۆکەوانی بەگەڕخراو بە کۆنتڕۆڵی دەستی بە کازاخستان، بەشی هاوکاری سەربازی و ئاسایشی باڵوێزخانەکە سەرپەرشتی مەشقپێکردنی هێزی پاسەوانی سنوری کازاخستانی کرد لە چۆنیەتی کارپێکردنی درۆنەکان. مەشقەکە لە چوارچێوەی بەشی 333 ـی بەرنامەی گەشەپێدانی توانای وڵاتانی هاوبەش ڕێکخرا.
کازاخستان بە هەمان شێوە توانیویەتی درۆن لە کۆمپانیای توساس (TUSAS) بکڕێت، کە کۆمپانیایەکی تورکیی بەرهەمهێنەری درۆنە. ڕێککەوتنامەی مۆڵەتپێدانی واژۆکراوی مانگی ئایاری ساڵی 2022 ڕێگەی بە کازاخستاندا دۆرنەکانی ئانکا (ANKA) کۆمپانیاکە لە ناوخۆی وڵاتدا بەرهەمبهێنێت.
ئەمە یەکەم جار نییە کازاخستان هەوڵی بەرهەمهێنانی درۆن دەدات لە ناوخۆی وڵاتدا. ساڵی ڕابردوو، کازاخستان درۆنی هەواڵگری “شاگەلا” (نەورەس)ـی بەگەر خست، کە لەلایەن زانکۆی بەرگریی نیشتمانی کازاخستانەوە بەرهەمهێنرابوو.
لەگەڵ ئەوەی کازاخستان شارەزایی تەکنیکی بۆ بەرهەمهێنان چڕتر کردووەتەوە، حکومەت ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ بەرهەمێهانی درۆنی سەربازی بە ڕێژەیەکی زۆر.
Comments are closed.