ئاسیای ناوەڕاست ناوچەی بەرفراوان لەخۆدەگرێت کە سەختن بۆ دەست پێگەیشتن. ئەمەش بەشە گەورەکانی سنووری وڵاتەکە، کە ناسراون بە “سنوورە سەوزەکان”، لە نێوان خاڵە فەرمییەکانی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکاندا دەگرێتەوە. ئەم سنوورە دوورە دەستانە، کە زۆرجار بە سەوزایی داپۆشراون، بە بەردەوامی لەلایەن قاچاخچییەکانی ماددەی هۆشبەر و چەکەوە دەکرێنە ئامانج.
بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی باشتر بەسەر سەدان کیلۆمەتر لەم جۆرە سنوورانە، خزمەتگوزاریی سنووری لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی کازاخستان بۆ وەرگرتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (UAV) لە ئەرکەکەیدا هاوبەشیی لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسایش و هەماهەنگی لە ئەوروپا (OSCE) دەکات.
لە مانگی کانوونی دووەمی 2025، بارەگانی بەرنامەی OSCE لە ئەستانە پێشنیاری گەشەپێدانی ناوەندی ڕاهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی توانا بەزی شاری لێنگەر کرد. ناوەندەکە لەسەر هەمان هەماهەنگیی تەکنیکیی پێشوو لەگەڵ دەزگای خزمەتگوزاریی سنووریی کازاخستان بنیات دەنرێت.
لە مانگی تشرینی یەکەمی 2024، OSCE بە پێشکەشکردنی خولێکی پێشکەوتووی “ڕاهێنانی ڕاهێنەران” دەستیپێکرد. پسپۆڕانی پشتیوانیکراوە لەلایەن OSCEـەوە لە بوارەکانی “تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، بنەماکانی جوڵەکردنی ئاسمانی، کەشناسیی فڕۆکەوانی، پلاندانانی فڕین، ستراتیژییەکانی کارکردن، نەخشەکێشان و ڕێکارەکانی دوای فڕین” ڕاهێنانیان بە کازاخییەکان کرد. فێرخوازان بە شەو و ڕۆژ درۆنی بچووکی باڵ جێگیر و کۆپتەری چوار پەروانەییان بەڕێوەبرد.
بە هەمان شێوە OSCE پشتوانیی تەکنیکی زیاتری دابینکرد، لەوانە ئامێری تایبەتمەند و دوو درۆنی ڕاهێنان. جۆروسڵو کورەک، بەڕێوەبەری پڕۆژەی OSCE لە ئەستانە، ئاماژەی بەوەدا کە دابینکردنی “ئامێری تایبەتمەند و هاوبەشپێکردنی زانیاری لەلایەن OSCEـەوە … پشتیوانییەکی گرنگ لە بنیاتنانی ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی درۆن” بۆ دەزگای خزمەتگوزاریی سنووری کازاخستان پێشکەش دەکات.
OSCE شارەزایی لە بەکارهێنانی درۆن بۆ پاسەوانیکردنی سنوورەکان لەکاتێکدا بەدەستهێنا کە لە ساڵی 2014 تا 2022 ئەرکێکی چاودێریی تایبەتی لە ئۆکرانیا ئەنجامدا.
لەگەڵ پێشکەوتنی پڕۆژەی ناوەندی باڵا، OSCE لە ئامادەکردنی پەیڕەوی ڕاهێنانەکان هاوکاری کازاخستان دەکات.
”دامەزراندنی ناوەندی باڵای درۆنی لێنگەر بەڵگەیە لەسەر هاوبەشیی سەرکەوتووی نێوان OSCE و دەزگای خزمەتگوزاریی سنووری کازاخستانە.” ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند. سەرچاوە: OSCE
