ڕێککەوتنی نێوان میسڕ و کۆریای باشور بەدەستخستنی چەك هەمەچەشن دەکات
دەستەی “یونیپاس”
ڕێککەوتنێکی چەكدا بە بەهای زیاتر لە 1.6 ملیار دۆلاری ئەمریکی، بڕیارە میسڕ کەرەستەی سەربازی کۆریای باشور هاوردە بکات تا بتوانێت بەردەوامی بدات بە جەنگی دژ بە تیرۆری ناوخۆیی و جیهانی.
کۆبوونەوەیەکی لوتکە لە نێوان موون جەی ئین سەرۆکی کۆریای باشور و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسڕ لە قاهیڕە بەسترا، کە تێیدا ڕایانگەیاند میسڕ هەڵدەستیت بە کڕینی تانکی دەبابەی جۆری K9 Thunderـی 155 ملمی خۆبزوێن لە کۆمپانیای هانوای بەرگری (Hanwha Defense Co) کۆریای باشور.
ڕێککەوتنامەکە کە لە مانگی شوباتی ساڵی 2022 واژۆکرا، بە لەخۆگرتنی گواستنەوەی تەکنەلۆژیا بۆ ئەوەی توانا بە میسر ببەخشێت هەندێك لە تۆپهاوێژەکان بەرهەمبهێنێت لە ڕێگەی وەزارەتی بەرگری و بەرهەمهێنانی سەربازی میسڕەوە.
“ئەمە دەستکەوتێکە لە ڕێگەی زنجیرەیەك لە هاوکاری تەکنەلۆژی، هەماهەنگی لە ڕووی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و پشتگیری تەواوی سێکتەرە حکومیەکان بەدەست هاتووە، کە ئاستی پەیوەندییە ئابووریەکانی نێوان هەردوو دوو وڵات تێدەپەڕێنێت.” بەڕێوبەری کارگێڕی بەرنامەی جڵەوگیری بەرگری کۆریای باشور، کانگ ئون هۆ ڕایگەیاند.
لە چوارچێوەی پلانی بەهێزکرندی سوپاکەی، حکومەتی میسڕ بنکەی ئاسمانی نوێ دروست دەکات، هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی فراوانتر دەکات و چەکی پێشکەوتوو هاوردە دەکات. جگە لە بەرهەمهێنانی چەك و تەقەمەنی لە ناوخۆدا، حکومەتی میسڕ ڕێککەوتنی گەورەی لەگەڵ وڵاتانی وەکو ئەمریکا، شانشینی بەڕیتانیا و ئیتاڵیا ئەنجامداوە.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2021، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فرۆشتنی چەکی بە بەهای 2.5 ملیار دۆلاری ئەمریکی بە میسڕ ڕاگەیاند، کە زۆربەیان پارەکەی لەلایەن بەرنامەی دابینکردنی دارایی سوپای بیانیی ئەمریکاوە دابینکرا. ڕێککەوتنەکە 12 فڕۆکەی گوێزەرەوەی جۆری Super Hercules C-130 و ئامێری پەیوەندیدار و بەهەمان شێوە سیستەمە ڕادارییەکانی بەرگری ئاسمانی لەخۆدەگرێت.
سەرچاوەکان: دەزگای هەواڵی یۆنهاپ، ئەلئەهرام
Comments are closed.