چاودێران ڕەخنە لە پێشێلکاریی حوسییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ دەگرن
گروپی یەمەنی مافەکانی مرۆڤ ئیدانەی میلیشیا حوسییەکانی کرد لە ئەشکەنجەدانی زیاتر لە 17,000 بەندکراو لە ئەیلوولی 2014ـەوە، لەو کاتەوەی میلیشیاکە دەستی بەسەر سەنعادا گرتووە.
بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی قوربانیانی بێسەروشوێنی زۆرەملێ، کە لە مانگی ئابی 2022 لە ڤیەننا بەڕێوەچوو، ڕێکخراوی یەمەن بۆ دەستبەسەرکراوان و ڕفێنراوان (YODA) ڕایگەیاند کە 178 کەس، لە نێوانیاندا 10 منداڵ ئەشکەنجە دراون تا ئەوەی کە گیانیان لەدەستداوە.
چلیان لە پاریزگای حودەیدە، 37 لە سەنعا، 20 لە تەیز و ئەوانی دیکەش لە پارێزگاکانی تری یەمەنەوە هاتبوون.
بەگوێرەی ڕێکخراوی یەمەن بۆ دەستبەسەرکراوان و ڕفێنراوان، میلیشیا حوسییەکان 639 ناوەندی دەستبەسەرکردن بەرێوەدەبەن: کە 230 لەوانە فەرمی، 298 نافەرمی و 111 ـیان لە ژێرزمینەکانی باڵەخانەکانی حکومەت لە سەنعا بە تایبەت دروستکراون.
ڕێکخراوەکە داوای لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە ئازادکردنی هەموو بەندکراوان، دەستهەڵگرتن لە پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و فەرمانی کوشتی ساڵانەی ڕۆژنامەنووسانی چەندین ساڵ بەندکراو فشار بخەنەبسەر حوسییەکان.
”مەبەست لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و پێشێلکارییەکانی تر کە ڕوبەڕووی خەڵکی مەدەنی دەبنەوە، لە نێوانیاندا کەسانی ئەکادیمی، ڕۆژنامەنووس، بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ یاخود دژایەتیکردنی ئاشکرا، بریتییە لە بێدەنگکردنی ڕەخنەکان بۆ سەر دەسەڵاتداران و توندکردنی چنگی خۆیانە بە دەسەڵاتەوە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ترس،” پارێزەری مافەکانی مرۆڤی یەمەنی عەبدولمەجید ڕایگەیاند.
جاڕنامەی پاراستنی هەموو کەسەکان لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کە لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە کانوونی دووەمی 1992 ڕاگەیەندرا، بەم شێوەیە پێناسەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ دەکات: “کەسانێک کە بە پێچەوانەی ویستی خۆیانەوە دەستگیر دەکرێن، بەند دەکرێن یان دەڕفێنرێن یاخود بە پێچەوانەوە ئازادییان لێ زەوت دەکرێت لەلایەن بەرپرسانی لقە جیاوازەکان یاخود بەشەکانی حکومەت، یاخود لەلایەن گروپە ڕێکخراوەییەکان یاخود کەسانی تایبەتەوە کە بەنوێنەرایەتی یاخود بە پشتیوانی، ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ، بە ڕەزامەندی یاخود پەسەندیی حکومەت کاردەکەن، دواتر ڕەتکردنەوەی ئاشکراکردنی چارەنووس یاخود شوێنی کەسانی جێ نیگەرانی یاخود ڕەتکردنەوەی داننان بە زەوتکردنی ئازادییاندا، ئەو جۆرە کەسانە دەخاتە دەرەوەی پاراستنی یاسا”.
پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حوسییەکانەوە، کە ڕاگرتنی هاوکاریی خۆراکی بۆ یەمەنییە برسییەکان و چاندنی مینی زەمینیی لە نێوان مەدەنییەکان لەخۆدەگرێت، بووەتە هۆکاری خراپترین قەیرانی مرۆیی جیهانی کە بە دەستی مرۆڤ دروستکرابێت.
Comments are closed.