Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      ئاوێتەکردنی ئۆپەراسیۆنە مرۆیی و درۆنییەکان

      December 31, 2025

      کوەیت درۆنی دەریاوانیی بێ کارمەندی سەر ڕووی دەریا بەگەڕدەخات

      December 31, 2025

      سەرکەوتنێک بەسەر توندڕەوی

      December 31, 2025

      تیرۆرستان سوود لە ژیریی دەستکرد وەردەگرن

      December 31, 2025

      بنیاتنانی پردی پەیوەندی لە نێوان ئاسیای ناوەڕاست و کەداوی عەرەبی

      December 31, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      ئەمریکا و ئۆزبەکستان پابەندبوونیان بە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست دووپاتکردەوە

      December 31, 2025

      قەتەڕ بەشداریی مەشقی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەکات

      December 31, 2025

      کوەیت هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ بەهێز دەکات

      December 31, 2025

      ئەفسەرێکی باڵای بەحرەین لە کۆلێژی سەربازیی ئەمریکا ڕێزی لێنرا

      December 31, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      بنیاتنانی هێزێکی دەریایی پیشەیی

      December 31, 2025

      ئەمریکا و ئۆزبەکستان پابەندبوونیان بە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست دووپاتکردەوە

      December 31, 2025

      قەتەڕ بەشداریی مەشقی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەکات

      December 31, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»بەشەکان»پەیامی سەرەکیی سەرۆك
    بەشەکان

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    UnipathBy UnipathAugust 15, 2025Updated:August 18, 2025No Comments4 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لە چارەکی‭ ‬سەدەی‭ ‬ڕابردوودا،‭ ‬لەژێر‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬شا‭ ‬حەمەد،‭ ‬شانشینی‭ ‬بەحرەین‭ ‬ماندوونەناسانە‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬بنیاتنەرانە‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ناوچەکەمان‭ ‬و‭ ‬دەرەوەیدا‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئاسایش،‭ ‬پاراستنی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬قووڵکردنەوەی‭ ‬خۆشگوزەرانی‭ ‬کاری‭ ‬کردووە‭.‬

    لەو‭ ‬کاتەوە،‭ ‬بە‭ ‬بوونی‭ ‬خاوەن‭ ‬پایەی‭ ‬شاهانە‭ ‬شازادەی‭ ‬جێنشین‭ ‬و‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیران‭ ‬وەکو‭ ‬هێزی‭ ‬پاڵنەر‭ ‬لەپشت‭ ‬ئەم‭ ‬بەرەوپێچوونە‭ ‬گرنگەی‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬پرسە‭ ‬ناوچەییە‭ ‬هاوچەرخەکان،‭ ‬بەحرەین‭ ‬لە‭ ‬ئاستێکەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ئاستێکی‭ ‬تری‭ ‬بەهێزی‭ ‬هەنگاوی‭ ‬ناوە‭.‬

    لە‭ ‬چەقی‭ ‬هەوڵە‭ ‬دیپلۆماسییەکانی‭ ‬بەحرەیندا،‭ ‬پابەندبوونێکی‭ ‬چەسپاو‭ ‬بە‭ ‬بنەماکانی‭ ‬دیالۆگ،‭ ‬پێکەوەژیان‭ ‬و‭ ‬ڕێزگرتنی‭ ‬هاوبەش،‭ ‬درێژکردنی‭ ‬دەستی‭ ‬دۆستایەتی‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬بۆ‭ ‬دۆست‭ ‬و‭ ‬هاوبەشە‭ ‬هاودیدەکان‭ ‬بوونی‭ ‬هەیە،‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬ئێمە‭ ‬بەدوای‭ ‬دەرئەنجامی‭ ‬بەردەوام‭ ‬و‭ ‬سوودمەندبوونی‭ ‬هاوبەشدا‭ ‬دەگەڕێین‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬پرسانەی‭ ‬کە‭ ‬کاریگەرییان‭ ‬لەسەر‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬هەیە‭. ‬

    بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬سێ‭ ‬پرس‭ ‬کاریگەری‭ ‬زۆرییان‭ ‬هەیە‭. ‬یەکەمیان‭ ‬بریتییە‭ ‬
    لە‭ ‬ململانێی‭ ‬غەززە،‭ ‬کە‭ ‬بەحرەین‭ ‬داوای‭ ‬ئاگربەستی‭ ‬دەستبەجێ،‭ ‬ئازادکردنی‭ ‬بارمتە‭ ‬و‭ ‬دەستبەسەرکراوان‭ ‬و‭ ‬گەیاندنی‭ ‬بێ‭ ‬بەربەستی‭ ‬هاوکارییە‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬بنیاتنەرەوەکان‭ ‬دەکات‭.‬

    یەکێکی‭ ‬تریان‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ململانێی‭ ‬لوبنان،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬داوامان‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬لایەنەکان‭ ‬کرد‭ ‬پەیڕەوی‭ ‬ئاگربەستەکە‭ ‬بکەن‭ ‬و‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬1701ـی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬پابەندبن‭ ‬بە‭ ‬ئەرکەکانیان‭.‬

    وە‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییدا‭ ‬سوریا‭ ‬لە‭ ‬ئارادایە،‭ ‬وەکو‭ ‬سەرۆکی‭ ‬کۆمکاری‭ ‬عەرەبی،‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬چارەسەرێکی‭ ‬سیاسی‭ ‬کە‭ ‬پارێزگاری‭ ‬لە‭ ‬سەروەری‭ ‬و‭ ‬یەکپارچەیی‭ ‬خاکی‭ ‬وڵات‭ ‬بکات،‭ ‬ماف‭ ‬و‭ ‬بەرژەوەندییەکانی‭ ‬گەلەکەی‭ ‬بپارێزێت‭ ‬و‭ ‬یارمەتیی‭ ‬سوریا‭ ‬بدات‭ ‬تا‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬تەواو‭ ‬و‭ ‬بنیاتنەر‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬بگێڕێت،‭ ‬بانگەشە‭ ‬بۆ‭ ‬هەموو‭ ‬دەستپێشخەرییەکانی‭ ‬ناو‭ ‬لوتکەکە‭ ‬دەکەین‭. ‬

    ئەم‭ ‬ڕێبازە‭ ‬بنیاتنەرە‭ ‬نموونەی‭ ‬دیپلۆماسی‭ ‬و‭ ‬سیاسەتی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬بەحرەین‭ ‬بووە‭. ‬بۆ‭ ‬نیشاندانی‭ ‬تەنها‭ ‬یەک‭ ‬نمونە،‭ ‬ئێمە‭ ‬شانازیمان‭ ‬بە‭ ‬میوانداریکردنی‭ ‬لوتکەی‭ ‬کۆمکاری‭ ‬عەرەبی‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2024،‭ ‬بۆنەیەک‭ ‬کە‭ ‬تەنها‭ ‬بریتی‭ ‬نەبوو‭ ‬لە‭ ‬کۆبوونەوەی‭ ‬سەرکردەکان‭ ‬بەڵکو‭ ‬بەڵگەی‭ ‬ئیرادەی‭ ‬پێکەوەییمانبوو‭ ‬بۆ‭ ‬باشترکردنی‭ ‬ژیانی‭ ‬گەلەکانمان‭. ‬بۆیە‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬پەرۆشەوە‭ ‬کاردەکەین‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیاییدان‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬لوتکەکە‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬قسە‭ ‬بەڵکو‭ ‬دەرئەنجامی‭ ‬کرداریی‭ ‬بەرهەم‭ ‬دەهێنێت‭.‬

    لە‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬جاڕنامەی‭ ‬بەحرەین‭ ‬لەلایەن‭ ‬سەرکردە‭ ‬عەرەبییەکانەوە‭ ‬دەرکرا،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬پێنج‭ ‬دەستپێشخەریی‭ ‬سەرەکی‭ ‬پێکهاتووە‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬شانشینەکەوە‭ ‬پێشنیارکران‭ ‬و‭ ‬لەلایەن‭ ‬لوتکەکەوە‭ ‬پەسەندکران‭. ‬شانبەشانی‭ ‬هەنگاوەکانی‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬چاودێریی‭ ‬تەندروستی‭ ‬و‭ ‬پەروەردە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬کەسانەی‭ ‬زیان‭ ‬بەرکەوتوو‭ ‬بەهۆی‭ ‬ململانێکانەوە‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬قووڵکردنەوەی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬عەرەبی‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬داهێنان،‭ ‬دەستپێشخەری‭ ‬سەرەکی‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬کارکردن‭ ‬بە‭ ‬ئاڕاستەی‭ ‬کۆنفرانسێکی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬فرەبابەتی‭ ‬و‭ ‬بەرفراوان‭ ‬بۆ‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬و‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ململانێی‭ ‬غەززە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬گشتگیر‭.‬

    ئێمە‭ ‬بەردەوامدەبین‭ ‬لە‭ ‬پابەندبوون‭ ‬بەم‭ ‬پێشنیازە‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬باوەڕەی‭ ‬کە‭ ‬مسۆگەرترین‭ ‬ڕێگەچارە‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکات‭ ‬تا‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییدا‭ ‬ئاشتی‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچەکەمان‭ ‬بهێنێت‭ ‬و‭ ‬هیوا‭ ‬بۆ‭ ‬ملیۆنان‭ ‬کەسی‭ ‬زیانلێکەوتوو‭ ‬بگەڕێنرێتەوە‭. ‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬دوولایەنە‭ ‬و‭ ‬فرەلایەنە‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬گرنگ‭ ‬لە‭ ‬ستراتیژی‭ ‬ئێمەدا‭ ‬دەگێڕن،‭ ‬بە‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬ڕادەی‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگی‭ ‬نەزمی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬یاساکان‭ ‬لەپێناو‭ ‬خۆشگوزەرانی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬ئەم‭ ‬پرۆسەیە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2023،‭ ‬بەحرەین‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕێککەوتنێکی‭ ‬گرنگییان‭ ‬بۆ‭ ‬یەکگرتنی‭ ‬گشتگیر‭ ‬و‭ ‬ئاوەدانیی‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬گشتگیر‭ ‬واژۆکرد‭ (‬C-SIPA‭)‬،‭ ‬کە‭ ‬قووڵکردنەوەی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬ئاوەدانی‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهان‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬ڕێزگرتنی‭ ‬ڕاستەقینەی‭ ‬یەکتر‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬بەشداربووان‭ ‬کردبووە‭ ‬ئامانج‭. ‬

    C-SIPA‭ ‬نەک‭ ‬وەکو‭ ‬ڕێکخستنێکی‭ ‬دوولایەنە‭ ‬بەڵکو‭ ‬وەکو‭ ‬سەرەتای‭ ‬چوارچێوەیەکی‭ ‬فرەلایەنە‭ ‬داڕێژراوە‭ ‬کە‭ ‬ئامانجەکەی‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬خاوەن‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لە‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزەرانی‭. ‬لەم‭ ‬چوارچێوەیەدا‭ ‬دەبینین‭ ‬شانشینی‭ ‬یەکگرتووی‭ ‬بەڕیتانیا‭ ‬بە‭ ‬فەرمی‭ ‬لەلایەن‭ ‬شانشینی‭ ‬بەحرەین‭ ‬و‭ ‬ئەمریکاوە‭ ‬بانگهێشت‭ ‬دەکرێت‭ ‬تاکو‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬سێهەم‭ ‬ئەندامی‭ ‬C-SIPA‭.‬

    ئێمە‭ ‬وەک‭ ‬پێزانینێک‭ ‬بۆ‭ ‬وتەکانی‭ ‬خاوەن‭ ‬پایەی‭ ‬شاهانە‭ ‬شازادەی‭ ‬جێنشین‭ ‬و‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیران‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬کۆبوونەوەی‭ ‬2024ـی‭ ‬کۆبوونەوەی‭ ‬گشتیی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬ڕایگەیاند،‭ ‬ئەم‭ ‬کارەمان‭ ‬ئەنجامداوە‭: “‬ئاڵنگارییە‭ ‬جیهانییەکان‭ ‬نەک‭ ‬هەر‭ ‬بەردەوامبوون‭ ‬بەڵکو‭ ‬چڕتربوونەتەوە‭. ‬بەهۆی‭ ‬گۆڕانکارییە‭ ‬بنەڕەتییە‭ ‬گەورەکان‭ ‬لە‭ ‬نەزمی‭ ‬جیۆپۆلەتیکی‭ ‬جیهانیدا،‭ ‬خۆمان‭ ‬لە‭ ‬کاتێکی‭ ‬زۆر‭ ‬مەترسیدارتر‭ ‬و‭ ‬پێشبینینەکراوتردا‭ ‬دەبینینەوە‭. ‬هەمان‭ ‬ئەو‭ ‬سیستێمانەی‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬نەزمی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬داڕێژراون،‭ ‬کەوتوونەتە‭ ‬ژێر‭ ‬فشارەوە‭.”‬

    بۆ‭ ‬گەشتکردن‭ ‬بە‭ ‬ناو‭ ‬ئەم‭ ‬ئاوە‭ ‬پەشێوانەدا،‭ ‬پێویستە‭ ‬شەفافیی‭ ‬سیستەم‭ ‬و‭ ‬بەها‭ ‬نێودەوڵەتییەکانمان‭ ‬بپارێزین‭ ‬و‭ ‬ڕێبازێکی‭ ‬کرداریی‭ ‬و‭ ‬پراکتیکی‭ ‬بگرینەبەر‭. ‬ڕێبازێکی‭ ‬لەم‭ ‬شێوەیە‭ ‬دەبێت،‭ ‬بە‭ ‬نیەتێکی‭ ‬باشەوە،‭ ‬فرەلایەنی‭ ‬لە‭ ‬ناوەڕۆکی‭ ‬خۆیدا‭ ‬بپارێزێت،‭ ‬بۆ‭ ‬کۆتاییهێنان‭ ‬بە‭ ‬ململانێکان،‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬گرژییەکان‭ ‬و‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬پرسە‭ ‬سەرەکییە‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬کاریگەرانە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەو‭ ‬هاوبەشانەی‭ ‬کە‭ ‬خاوەن‭ ‬خواست‭ ‬و‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬هاوبەشن‭ ‬بەشداربێت‭. ‬

    گەلانی‭ ‬عەرەب‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬نادەن‭. ‬ئەوان‭ ‬چالاکانە‭ ‬هەوڵ‭ ‬دەدەن‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەیەکی‭ ‬مەزنتری‭ ‬جیهاندا‭ ‬جێگیر‭ ‬بکەن‭. ‬ئەمەش‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬بەسەر‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬کۆدەنگییە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬سەرکردەکانمان‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزەرانی‭ ‬بەردەوام‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬دەستبەجێ‭ ‬دەبەستێت،‭ ‬بەڵکو‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬گەشەپێدان،‭ ‬ڕێزگرتنی‭ ‬دوولایەنە‭ ‬و‭ ‬وابەستەیی‭ ‬بەیەکتر‭ ‬دەبەستێت‭.‬

    د‭. ‬عەبدواللتیف‭ ‬بن‭ ‬ڕاشید‭ ‬ئەلزەیانی

    وەزیری‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوە،‭ ‬شانشینی‭ ‬بەحرەین

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleهەماهەنگی لە قەیرانەکاندا
    Next Article چەندین وڵات، یەک ئامانج

    Related Posts

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    January 2, 2026

    بنیاتنانی هێزێکی دەریایی پیشەیی

    December 31, 2025

    ئەمریکا و ئۆزبەکستان پابەندبوونیان بە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست دووپاتکردەوە

    December 31, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.