پەیامی سەرەکیی سەرۆك
ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە تەکنەلۆژیا نوێیەکان خەریکە کێبڕکێی نێودەوڵەتی دەگۆڕن. هەرچەندە ئەمریکا بەردەوامە لە وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیاکانی وەک سیستەمی ئاسمانی بێ فڕۆکەوان و درۆنی ژێر دەریا و سەرزەوی، بەڵام ئێمە هیچ قۆرخکارییەکمان لەسەر ئەم توانایانە نییە.
میلیشیاکان و ڕێکخراوە توندڕەوە توندوتیژەکان کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن، ئامێر و چەک بەدەست دەهێنن – و لە هەندێک حاڵەتدا بەرهەمیان دەهێنن – کە دەتوانن زیانێکی زۆر بگەیەنن بەبێ ئەوەی کارپێکەرەکانیان بخەنە مەترسیی.
خاوەنداریەتیکردنی ئەم چەکە ھەرزانانە کە بە ئاسانی دەستدەکەون، دەکرێت ئەوە دیاری بکات کە کێ لە ململانێیەک سەردەکەوێت. لە شەڕەکانی ئەم دواییەی وەک شەڕی ئۆکرانیا، دەبینین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تاڕادەیەک هەرزان کەشتییە جەنگییە زۆر گرانبەھاکان نوقم دەکات.
ئەمریکا و هاوبەشەکانمان ڕێبازێکی چالاکانە دەگرنەبەر لە ڕێگەی لەخۆگرتنی داهێنانە سەربازییە مۆدێرنەکان کە ئاسایشی ناوچەکە باشتر دەکەن بۆ گەڕانەوەی زیاتری وەبەرهێنان.
تا ئەو کاتەی کە وەک جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەستنیشانکرام، فەرماندەیی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکام دەکرد کە بنکەکەی لە دەرەوەی بەحرەین بوو. ئەو ئاوانەی هێزە دەریاییەکانمان دەوریەی تێدا دەدەن، کە لە کەناڵی سوێسەوە تا باکووری کەنداوی عەرەبی درێژدەبێتەوە، ڕێڕەوێکی گرنگن بۆ ڕێژەیەکی زۆری بازرگانی جیهانی. 8 هەزار کیلۆمەتر لە کەناڵی سوێسەوە دوورە، لە نزیکی نیمچە دوورگەی عەرەبی تا باکووری کەنداوی عەرەبی.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەودا فراوانە، بە سادەیی دروستکردنی ئەو هەموو کەشتیە بۆ ئەوەی ڕووبەرێکی ئەوەندە گەورە بگرێتەوە، کرداری نییە و تێچووەکەی گەلێک زۆرە. کەواتە، ئێمە ڕوومان لە داهێنانی تەکنەلۆژیایی کردووە. هەرچەندە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان نزیکەی 30 ساڵە هەیە و ئامێری ژێر ئاوی بێشوفێر نزیکەی 10 ساڵە هەیە، بەڵام کەشتییە بێفڕۆکەوانەکان تازە دەگەنە پێگەیشتنی تەکنەلۆژی، و ھەروەھا ئەم دڕۆنە سەرزەوییانە بوونەتە دوایین سەرنجمان.
ئەم سەکۆیە سەرئاوکەوتووە بێ کارمەندانە بینینمان بەسەر ئاسۆدا درێژ دەکەنەوە، ھەستەوەر و کامێراکانیان ملیۆنان بیت داتا دەگەیەنن کە بە سیستەمی زیرەکیی دەستکرد بەگوێرەی پەیوەندیدارییان جیاکراونەتەوە.
بەڵام ئەم ئامێرانە بەندن بە باشی ئەو کەسانەی کە بەڕێوەیان دەبەن.
لە ساڵی 2021 فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا هێزی ئەرکی 59ی وەک یەکەم هێزی ئەرکی تایبەت بە زیرەکی بێ فڕۆکەوان و ژیریی دەستکرد دروست کرد. لە سەرەتای ساڵی 2024 ئەم هێزە ئەرکییە زیاتر لە 34 ڕاھێنانی ئەنجامدابوو بۆ ڕاهێنانی کارمەندان لە بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی دەریایی. بەڕێوەبەرانی ئەم سیستەمە بێکارمەندانە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زانیاری و ئەزموونیان بەدەستهێناوە.
هەروەها پێکهاتەکانی تری فەرماندەیی ناوەندی سەرنجیان خستۆتە سەر سیستەمی بێکارمەند کە بەپێی پێداویستیەکانیان گونجێنراوە. بۆ نموونە، هێزی ئەرکی 99 لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا بیر لە بەکارهێنانی دڕۆنی ئاسمانی دەکاتەوە لە سەرچاوە نائاساییەکانی وەک ئەوانەی کە دەکرێت بە شێوەیەکی دیجیتاڵی چاپ بکات بە نزیکەی 3,000 دۆلار بۆ هەر دانەیەک.
هێزی ئەرکی 39 لە سوپای ئەمریکا سیستەمی زەمینی بێ کارمەندی ڕۆبۆتی تاقیدەکاتەوە کە دەتوانێت بە سەلامەتی پێویستی بۆ سەربازەکان لە مەیدانەکەدا دابین بکات. هێزی ئەرکی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ژمارە 179 لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی درۆنی هێرشبەری یەکجار بەکارهێنراو دەکات بۆ بەھێزکردنی کاریگەریی شەڕکردن.
جێبەجێکردنی ئەم داهێنانانە، چ بەرگری و چ هێرشبەردن وەک کارێک دەمێنێتەوە، کە لە گەشەکردندایە بەڵام دەرفەتێکی گەورە دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی بە خێرایی و کاریگەرییەوە کار بکات.
هەروەها ئەم سەکۆیە دەرفەتێک بۆ فراوانکردنی هاوبەشییەکان بە شێوازی ناوازە دەڕەخسێنن. بۆ نموونە ئەردەن زیاتر لە دوو ساڵە ناوەندێکی سەرەکییە بۆ ئۆپەراسیۆنە بێ فڕۆەکەوانەکان. ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ڕۆبۆتی ئەردەنی (J-ROC) نموونەیەکی درەوشاوەی هاوبەشییە لە باشترین حاڵەتدا، لەگەڵ سوپای ئەمریکا و ئەردەن شانبەشانی یەکتر خزمەت دەکەن لەکاتێکدا ئێمە پەرە بە توانای پێشکەوتوو دەدەین.
لە کاتێکدا کە چاومان لە داهاتووە، هەریەکێک لە ئێمە – ئەمریکا
و هاوبەشەکانی، هاوپەیمانان و هاوڕێکانی – پێویستە بەردەوام بن
لە پیادەکردنی ئەم تەکنەلۆژیایانە بەگوێرەی دۆخە ئاسایەشییە ناوازەکانمان.
جێگری فەریق براد کوپەر
جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا
Comments are closed.