پێکهێنانی شێوەی نوێ لە هاوکاریی ئاسایش
د. خالید بن موحەمەد عەتیە، جێگری سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری
ساڵی2022 ساڵێکی زۆر تایبەت بوو بۆ دەوڵەتی قەتەڕ، لەبەر ئەوەی خۆمان ئامادە دەکرد بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی ساڵی 2022. من هەمان قسەی خاوەن شکۆ ئەمیر شێخ تەمیم بن حەمەد دەکەمەوە کەوتی ئێمە زۆر شەرەفمەندین بە گەشەسەندنەکانی دەوڵەتی قەتەر و سوپاسی ئەو سەرنجە جیهانییە دەکەین جامی جیهانی پێمانیبەخشی کە هاندەر و بزوێنەری گەشەسەندنی قەتەر بوو لە چەندین ڕووەوە، بە تایبەتیش لە بواری ژێرخانی ئابووری و سیاسەتدا. وەرزش کاریگەریرکی ئێجگار مەزنی هەیە لەسەر مرۆڤ؛ کە دەتوانێت خەڵکانێکی هەمەچەشن بەجۆش بکات و کۆبکاتەوە. وەرزش لە باشترین شێوەی خۆیدا نمونەیەکە لە کاری پێکەوەیی و نیازپاکی، کە تێیدا هەوڵە باشەکانت پاداشتت بۆ بەدەستدەخەن، وکەموکوڕییەکانت لەلایەن یاریزانانی هاوتیپ پڕ دەکرێنەوە. لەم ڕووەوە، دەکرێت وەرزش ببێت بە ئیلهام بۆ هەرەوەزیی جیهانی.
وەك چۆن ئێمە چاودێریی کۆبوونەوەکانی هاوکاری ئاسایشی دەکەین، ئەوا پێویستە هەوڵ بۆ ئەو کۆبوونەوانەش بدەین کە وڵاتان یەکدەخات لەڕێگەی پێکهێنانی هێزی پێکەوەیی بە ئامانجی باشترکردن و پەرەپێدانی ئاسایش. ئاسایشی ڕاستەقینە تەنها لە ڕێگەی کاری بەکۆمەڵەوە دێتە کایەوە. یاریی گەرمی کێبڕکێ گومانی نیە نەک تەنها داهێنانی لە کەرتی ئاسایشدا خێراتر کردووە، بەڵکو بە هەمان شێوەش زۆر کەسی وەک تەماشاکەر لەبەردەم داهێنانەکان یان قەتیسماو لە سنورەکانی خۆیاندا جێهێشت.
دەوڵەتی قەتەر بەبەختە بە هەبوونی سەرچاوەی زۆر، خەڵکی خۆڕاگر و ڕوانگەی سەرکردایەتییەکەی. بەشێکی زۆر لە سەرچاوەکانی وڵاتەکەم بە ئاراستەی بەرەوپێشبردنی گەلەکەمانە لە ڕێگەی پەروەردە، توێژینەوە و گەشەسەندن و چاودێری تەندروستیی ئاستبەرزی جیهانی. لە بواری ئاسایشدا، قەتەر تیشک دەخاتە سەر بنیاتنانی هێزێکی باش ڕاهێنراو و پڕچەککراو بۆ پاراستنی سنورەکانمان بە سەرنجی 360 پلەی تەواو لەسەر ئاسایش. ئەمە هاوشانە لەگەڵ پێشخستنی شێوە نەریتییەکانی هاوکاریی ئاسایشی لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکان لە ئاڵوگۆڕی زانیاری، کارکردنی پێکەوەیی، دەسپێشخەریەکانی پاراستنی ئاشتی، مەشقکردن و پەروەردە.
لە تاقیکردنەوەی شێوازە نووێیەکانی هاوکاری ئاسایش، من هەنگاوێك دەگەڕێمە دواوە بۆ ڕامان لە ڕاستیی ئێستامان و چنگخستنی چەند وانەیەكی وەرگیراو لە ڕووداوە جیهانییەکانی ئێستا و ڕابردوو.
ئێمە دەزانین، پەراوێزخستن، وەک ئەوەی لە مێژوودا دەردەکەوێت، زیاتر هەستی خراپەکاری توختر و چەسپاوتر دەکات وەک لەوەی بڵێسەکانی شەڕانگێزی خامۆش بکات. دوای بە توندی ڕێگریکردن لە سەرپێچییەکان، ئەوانەی کە خۆیان وەکو شکستخواردوو دەبیننەوە دەگەڕێنەوە بۆ پێکهاتە جیهانییە دیپلۆماسییەکان، و ئاشتی بەرقەرار دەکرێت، و خۆشەگوزەرانی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەهێنرێتە کایەوە.
پاراستنی مافی دەوڵەتەکان لە ناو چوارچێوەی کاری پێکەوەیی، نەک لە یاریکردن بە یاسا بۆ خۆدەرخستن، متمانە بۆ ئەم دامەزراوانەدروست دەکات و ئەندامانی ناچار دەکات پێکهاتەکە بپارێزن.
لەمڕۆدا، ئێمە زیاتر لەسەر وەچەرخانی جیهانی و دووبارە هاوسەنگکردن گفتوگۆ دەکەین.
پێشنیار دەکەم بە فراوانکردنی ئامانجەکەمان و بەهێزکردنی سەکۆ جیهانییەکان کە لە پێناو بەڕێوەبردنی ئابووریی جیهان، چاکسازییی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنەکان دامەزراون. بە چەسپاندن و فراوانکردنی ئەندامێتی لەو کۆمەڵانەی کە تەنها بۆ ئەندامەکانی کراوەن، دەکرێت شێوازێکی گشتگیر و جێگیر بۆ گەشەکردن و هاوکاری بنیات بنرێت.
ئەگەر هەر ئومێدێك لە ئارادابێت بۆ دۆزینەوەی شێوازە داهێنراوەکان لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاسایشی جیهان و شێوازەکانی تری هاوکاری، ئەوا پێویستە سەرەتا سیستەمێکی دادپەروەرانەی هاوکاری بچەسپێندرێت.
زیاتر دەربارەی سیاسەتی هاوسەنگیی قەتەر پرسیارم لێدەکرێت. ئایا ئێمە چۆن دەتوانین پەیوەندیەکانی وەك بەرگری، سیاسی یاخود ئابووری بپارێزین لەگەڵ هاوبەشە فرەنەتەوەییەکانمان کە بەژەوەندیی جیاوازیان هەیە؟ من دەمەوێت زۆر ئاسان جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە کە قەتەر هیچ یاریەک ناکات. ئێمە دەزانین خۆمان کێین، کەموکوڕییەکانمان و هەموو شتێك دەزانین؛ باش دەزانین کە لە پێناوی چی دەجەنگین و نەخشەڕێگای تایبەت بە خۆمان پەیڕەو دەکەین لە ‘دیدگای نیشتیمانیی قەتەریی 2030’. کەسایەتی ئێمە بۆ هەمووان ئاشنایە. کاتێك تۆ مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی قەتەڕدا دەکەیت، ئەوا تۆ بە راستی دەزانیت لەگەڵ کێدا مامەڵە دەکەیت: دۆستێکی ڕاستگۆ و متمانەپێکراو کە هەرگیز ڕاڕا نابێت لە وتنی ڕاستیەکان.
هەوڵە ڕاستگۆیەکانی قەتەڕ لە زۆر کێشەی جیهانیدا بەڵگەن بۆخۆیان، لەوانە قەیرانی کۆچبەرانی ئەفغانستان و دووبارە بنیاتنانەوەی لوبنان. ئێمە لە ساتە سەختەکاندا کۆڵنادەین و سزای تاکەکان نادەین لەسەر هەڵوێست گۆڕینیان بەبێ ڕەچاوکردنی باشترین هەوڵەکانمان لە گەلەکەیانەوە. ڕەنگە هەندێک هەوڵی ئەوە بدەن هەوڵەکانی دەوڵەتی قەتەر وەک پاراستنی بەرژەوەندیی خۆمان وێنا بکەن. من بۆ ئەوە دەڵێم کە، چالاکییە جیهانییەکانمان بەهۆی خواستەکانمانەوە ئاڕاستە دەکرێن بۆ خزمەت گەیاندن بە ئاشتی و یەکگرتوویی جیهانی. ئێمە لەوە تێدەگەین کە شەرانگێزی تەنها خزمەت بە کۆمەڵێکی کەم دەکات، بەڵام ئاشتی و دەرئەنجامەکانی، خۆشگوزەرانیی ئابووری، خزمەت بە هەمووان دەکات.
هاوکاریی مێژوویی لە بواری ئاسایشدا زۆر جار کورتبیانەیە، بەرپەرچدەرەوەیە و دواجار وێرانکەرە. بۆ ئەوەی ئاسایش بەردەوام و سەقامگیر بێت، ئەوا پێویستە گشتگیر بێت. هەروەکو تۆپی پێ، پێویستە کەموکوڕییەکانی یاریزانێك لەلایەن هاوتیمەکانیەوە پڕبکرێتەوە ئەگەر هەر ئومێدێك بۆ سەرکەوتن بوونی هەبێت.
Comments are closed.