پڕچەککردنی خراپەکاران
تاوانبارە نێونەتەوەییەکان سنورەکان تێدەپەڕێنن لە ڕێگەی خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاوە
لیوای ئەردەنی (خانەنشین) عەودە شوزەیفات
سەڕەڕای هەموو بەخشینەکانی کە مرۆڤایەتی بەهادار کردووە، تەکنەلۆژیا بریتییە لە شمشێرێکی دوو سەر، ژیان وێران دەکات ئەگەر بەوجۆرانە بەکاربهێنرێت کە بە هیچ جۆرێك یارمەتی مرۆڤ نەدات.
مرۆڤی خراپەکار تەکنەلۆژیا بۆ خزمەتکردنی ئامانجە و مەبەستە خراپەکانی خۆی بەکاردەهێنێت. هەموو شتێك یاسایی دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی کەسانی نائاسایی، توندڕەو، بازرگانانی ماددەی هۆشبەت، فێڵکەران وساختەکاران، و ئەو کەسانەی کە کاری تیرۆرستی دەکەن لە هەر شێوازێژدا بێت.
ئایا چەندێك لە تاوانەکان بە بەشداری درۆنەکان ئەنجامدراون، چەند کەسی گیانی لەدەستداوە، چەندێك خوێن ڕژاوە، شەرەفی چەندێك لەکەدار کراوە و چەندێك موڵك خاپورکراوە؟ تیرۆریزمی مەودا درێژ بووە بە جۆرێکی دەستپێگەیشتوو و هەرزان، کە لەلایەن ئەوانەی کە ئارەزووی خراپ بەکارهێنان وتێکشکان و ناسەقامگیرکردنی وڵاتان دەکەن بەکاردەهێنرێت. گەیشتووە بە خاڵێك کە درۆنەکان دەتوانن ماددەی هۆشبەر و تەقێنەرە بگوازنەوە، و ئێمە بە سەختی هەوڵ دەدەین ڕێگری بکەین و بەربەستییان بۆ دروست بکەین.
سەڕەڕای هەموو ئەمانە، هەندێك وڵاتی پێشکەوتوو لەڕووی تەکنەلۆژیاوە بوون بە پێشەوا لە بەرەوپێشبردنی توانا و ئەدای ئەو ڕێگەیانە بۆئەنجامدانی کاری خراپەکاری، بڵاوکردنەوەی بێسەروبەری و وێرانکردنی زیاتری ژیانی خەڵکی. ئەوان هێزەکانی ئەو وڵاتانە سەرقاڵ دەکەن کە دەیانکەن بە ئامانج، خۆشی وەردەگرن لە ئازاری ئەوای تر، و بڵاوکردنەوەی توندوتیژی و لەخشتەبردن لەڕێگەی گروپە چەکدارەکان، میلیشیاکان و پارێزەرانیان و بەرنامە داڕێژەرەکانیان کە جەنگە شەڕانگێزیەکانیان بەشێوەی مەودادور لە وڵاتە جیاوازەکاندا بەڕێوە دەبەن. ئەوان سپۆنسەری ئەوانە دەکەن لە حاڵەتی زیان و وێرانکردن چاندن، بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، بازرگانیی نایاسایی ئەنجام دەدەن، و هەموو ئامرازێکی پێویستیان بۆ بەدیهێنانی دید و ئامانجە خراپەکانیان هەیە
ئەگەر لەناوبردن و کوشتن کاری نەکرد، ئەوا هەوڵی وێرانکاریی مێشك، ڕەفتار و بنەماکانی ژیان، گرتنەبەری هەرشتێك کە کۆمەڵگاکان بەرەو ڕسوایی ببات، هانی هەموو نەنگیەك دەدەن بەهەموو شێوازێك کە پڕکرابێت لە بەلاڕێدابردن، ڕق و کینە و ئیرەیی.
تۆڕەکانی هاندان و پشێوی نانەوە بەکاردەهێنن کە دەنگۆ، درۆ، ناڕاستی، سوککردن و بێزارکردن بڵاودەکەنەوە کە لەگەڵ ئامانج و ویستەکانیان هاوتایە.
درۆنەکان کە لەلایەن ئەو کەسانەوە بەکارهاتووە ئێستا بۆ گروپە تیرۆرستیەکان بەردەستن لەو ناوچانەی کە تیرۆر تێیدا بەربڵاوە، و ئەمانە لە لایەن منداڵانی کەسانی ئاوارەبووی ناوخۆ و داعشەوە بەکاردەهێنرێن، و لە لایەن ئەوانەی کە لە زیندانەکان هەڵاتوون و ڕاهێنراو. لەلایەن وڵاتان و میلیشیا و گروپی چەکدارەوە.
منداڵانی ئەو کەمپانە وەکو بۆمبی تەوقیتکراو وان لەناو وڵاتەکاندا و لەسەر سنوری وڵاتانی دراوسێ، لەگەڵ هەندێک لە پەنابەرانی نایاسایی دەرەوەی وڵات. ئەم چەکە یەکخراوە کە وڵاتان هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن، پاڵپشتی دەکەن و پابەندن پێی، ژەهری تیرۆر بڵاودەکەنەوە کە هیچ جیاوازیەک نابینێت لە نێوان ڕەنگ و ئاین و باوەڕ. ئامانجیان بریتیە لە ناسەقامگیری لە ناوچەکە، بەلاڕێدا بردنی هەر هەوڵێک، سەرقاڵکردنی سوپا، لاوازکردنی ئاسایشی وڵاتان و سنورەکان.
تیرۆرستان هیچ ڕێگا یان ئامرازێکیان فەرامۆش نەکردوە، هەموویان بەخراپی بەکاردەهێنن و دەیانکەن بە ئامرازی خزمەتکردنی پرۆژە وێرانکەرەکانیان. سەرەرای بێشوماری سودەکانی بەرەوپێشجوونی بەردەوامی تەکنەلۆژیا لە ژیانی هاوچەرخی ئەمڕۆمان، زۆر لایەنی خراپیشی هەیە، گرنگترینیان بریتیە لەوەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دواکەتووە لە کۆنترۆلکردنی تەکنەلۆژیای تازە لەڕێگەی یاساکان و بەڕێوەبردنی بەکارهێنان و سزادانی ئەوانەی بە خراپی بەکاری دەهێنن، جا تاك، گروپ یان وڵاتێك بێت.
تیرۆرستەکان سودیان وورگرتووە لە نەبوونی بەرگریی نێودەوڵەتی – و پاڵپشتی هەنێ وڵات – بۆ قۆرخکردنی زانیاریی تەکنەلۆژی بۆ خزمەتکردن بە تاوانە ناوخۆیی و کیشوەر بەزێنەکانیان. ئەوان وەرگرتن و پاڵپشتی داراییان بۆ گروپە تریۆرستیەکان ڕیکخستووە کە ڕێگەی سەکۆکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی، مۆبایل، تەلەفۆنی مانگی دەستکرد، کۆمپوتەر، تۆری وەهمیی تایبەت.
ئەوان هێرشیان کردووەتە سەر ئینتەرنێت، سیستەمی گشتیی کۆمپوتەریان وەستاندووە، و تۆقاندن و دزەکردنیان لەڕێگەی سیستەمێکی ئۆنلاینەوە ئەنجامداوە. بۆ وەستانی گوڕی تیرۆریزم، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە ڕازی بن بە بنبڕکردنی تاوانی ئەلیکترۆنی بە باشترکردنی یاساکان دژ بە هەر حکومەتێک یان دامەزراوەیەکی تایبەت کە بەشداریکردنیان سەلمێنراوە، هاندەر یان چاوپۆشیکەری لەم جۆرە تاوانانە دەکەن. شکست لە ئەنجامدانی کرداری سزادان لە دژی تاوانباران دەکرێت هاوتا بکرێت بە بەشداریکردن لە تاوان.
Comments are closed.