پاکستان برەو بە هاوبەشیی فرەنەتەوەیی دەدات

هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬پاکستان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬زنجیرەیەک‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازییەوە‭ ‬کە‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاستەوە‭ ‬لە‭ ‬نیوەی‭ ‬دووەمی‭ ‬ساڵی‭ ‬2023ـدا‭ ‬بەشداریان‭ ‬تێداکرد،‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬خۆی‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬دووپات‭ ‬دەکاتەوە‭.‬

بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوبەشی‭ ‘‬ئەلبەتار‭ ‬1‭’‬ـی‭ ‬نێوان‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬سعودیە،‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەمی‭ ‬2023،‭ ‬ئامانجی‭ ‬سەرەکی‭ ‬بوو‭. ‬پۆلەکانی‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات،‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬جەنگییەوە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬دەکران،‭ ‬کارامەییەکانیان‭ ‬لە‭ ‬پارێزگای‭ ‬خەیبەر‭ ‬پەختونخوا‭ ‬لە‭ ‬باکوری‭ ‬پاکستان‭ ‬نمایشکرد‭. ‬شوێنی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬بە‭ ‬مەبەست‭ ‬هەڵبژێردرا،‭ ‬چونکە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەو‭ ‬پارێزگایانەدایە‭ ‬کە‭ ‬زۆرترین‭ ‬زیانی‭ ‬توندوتیژی‭ ‬تیرۆریستییان‭ ‬بەرکەوتووە‭. ‬

چەند‭ ‬هەفتەیەک‭ ‬دواتر‭ ‬بە‭ ‬بەشداریی‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬کازاخستان،‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬ئۆزبەکستان‭ ‬و‭ ‬تورکیا‭ ‬دووهەمین‭ ‬مەشقی‭ ‬بەرەنگاربوونەوە‭ ‬تیرۆر،‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬بارۆتا‭ ‬لە‭ ‬پاکستان‭ ‬ئەنجامدرا‭. ‬مەشقەکە‭ ‬ناونرا‭ ‘‬برایەتی‭ ‬هەمیشەیی‭ ‬2‭’‬،‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەک‭ ‬داڕێژرابوو‭ ‬کە‭ ‬هێزەکان‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬کاربکەن‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬هەمان‭ ‬کاتدا‭ ‬ئەزموونەکانی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پێبکەن‭.‬

بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬پاکستان‭ ‬شانبەشانی‭ ‬سەربازانی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬دەیان‭ ‬وڵات‭ ‬لە‭ ‬میسڕ،‭ ‬بەشداریان‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەشی‭ ‬23‭’‬ـدا‭ ‬کرد‭. ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬گرینگترین‭ ‬لایەنەکانی‭ ‬مەشقی‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلول‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬فڕۆکەوانانی‭ ‬جەنگی،‭ ‬بەڕێوەبەرانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬تیمە‭ ‬زەمینییەکان‭ ‬کە‭ ‬فڕۆکە‭ ‬جەنگییە‭ ‬JF-17‭ ‬Thunderـکانیان‭ ‬وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬هێزێکی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬کە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬میسڕی‭ ‬لەخۆگرتبوو،‭ ‬بەڕێوەدەبرد‭.  ‬سەرچاوەکان‭: ‬هیلال،‭ ‬عەرەب‭ ‬نیوز

Comments are closed.