ئەمریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی دووپاتیان کردووەتەوە کە ڕێڕەوە ئاوییەکان بۆ کەشتیوانیی جیهانی زۆر گرنگن و پێویستە بە کراوەیی بمێننەوە. بۆ ئەو مەبەستەش، فەرماندەیی هیندی هێمنی ئەمریکا (USINDOPACOM)، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (USCENTCOM) و ئەوانی تر هەڵمەتی ئۆپەراسیۆنی یەکخراوی هاوبەشی سەرجەم تەوەرەکان (CJADO) چڕ دەکەنەوە، کە برتییە لە دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتیی پابەندبوو بە پاراستنی جووڵەی سەلامەتی کەشتی بارهەڵگر و کەشتییە سەربازییەکان لە ڕێگەی ئۆقیانوس و دەریا گرنگە ستراتیژییەکانەوە.
زیاتر لە 80%ـی ڕێژەی بەرهەکانی جیهان بە کەشتییەکان لە ڕێگەی هێڵەکانی دەریای هیندی و هێمن و خاڵەکانی پشکنین، لە زەریای هیندییەوە بۆ دەریای ژاپۆن و گەرووەکانی لوزۆن، مەلاکا، سەنگافورە و تایوان دەگوازرێنەوە. بە هەمان شێوە بڕێکی زۆر لە بار بە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەکو کەنداوی عەدەن، دەریای سوور، دەریای ناوەڕاست، گەرووی هورمز و باب ئەل مەندەب، لەگەڵ ئەو ڕێڕەوانەی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان جیا دەکرێنەوە وەکو ئاوەکانی قۆچی ئەفریقا و کەناڵی پەنەما، دەگوازرێتەوە.
هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی و سوپاکانی هاوپەیمانان و هاوبەشەکان مەشق و ڕۆتینی تێپەڕاندن بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامبوونی کرانەوەی ئەم هێڵانەی پەیوەندیی دەریایی ئەنجامدەدەن. ئەوان مانگی دەستکرد، هەستەوەرەکان، درۆنی بێ کارمەندی دەریایی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تەکنەلۆژیای تر بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاریی بواری دەریایی بەکاردەهێنن، وە بۆ یارمەتیدانی ئاشکراکردنی خراپەکاری زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەن.
فەریقی یەکەم مایکڵ کوڕیڵا، فەرماندەی ئەوکاتەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (USCENTCOM)، سەردانی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری Harry S. Trumanـی ئەمریکیی کرد، کە وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی ڕێڕەوی ئاویی گرنگی ستراتیژی لە دەریای سووردا خززمەت دەکات.

”گرووپی هێرشبەری کەشتیی فڕۆکە هەڵگری Harry S. Trumanـی ئەمریکی نموونەی هێز، دەرخستنی توانا و لێهاتوویی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکایە. بوونی گروپی هێرشبەری کەشتیی فڕۆکە هەڵگر لە ناوچەکەدا شانبەشانی هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان، بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریایی و ڕێگریکردن لە هەڕەشەکان لەسەر سەقامگیری ناوچەکە پابەندبوونمان بەهێزتر دەکات. من سەرسام بووم بەو کارە ناوازەیەی لەلایەن ئەو ژن و پیاوانەی کە خزمەت بە نەتەوە و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان دەکەن ئەنجام دەدرێن، لە هەمان کاتدا پشتیوانیی لە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکەن،” فەریق کوڕیڵا ڕایگەیاند.
بەڵام هێشتا لایەنە خراپەکارەکان بەردەوامن لە هەڕەشەکردنە سەر ڕێڕەوە دەریاییە نەریتییەکان. بۆ نموونە لە مانگی حوزەیرانی 2024، هێرشبەرانی چین هێرشیان کردە سەر ئەو بەلەمانەی کە لە دورگەی تۆماس شۆڵی دووەم لە دەریای باشووری چین دابینکارییان بۆ بنکەیەکی سەربازی فلیپینیان دەکرد، بە چەقۆ ناوپۆشی بەلەمە پڕ لە هەواکراوەکانیان دڕاند، ئامێرەکانیان لەناوبرد، دەستیان بەسەر چەکدا گرت و ئەندامانی تیمی دابینکردنەوەکەیان بریندارکرد. دەریاوانێکی فلیپینی لەم شەڕەدا پەنجە گەورەی لەدەستدا. هێرشەکە سەرەڕای بڕیارێکی فەرمیی دادگای نێودەوڵەتی لە ساڵی 2016 لەوەی کە ناوچەکە لە ناوچەی ئابووری تایبەتی فلیپیندایە ئەنجامدرا. چین بڕیارەکە ڕەتدەکاتەوە و بەشێوەیەکی نادروست زۆربەی دەریای باشووری چین وەکو خاکی خۆی هێشتووەتەوە.
پشگوێخستنەکەی چین بۆ سەروەری یاسا لە کردارە شەڕانگێزەکانی یاخیبووانی حوسییەکان لە یەمەن دەردەکەوێت کە لە کەنداوی عەدەن هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکان، لەنێویاندا نوقمکردنی کەشتییە بارهەڵگری گەورەی MV Rubymar و MV Tutor. هێرشەکانی حوسییەکان، کە بازرگانی جیهانی پچڕاندووە و لانیکەم چوار دەریاوانیان کوشتووە، دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی کردەوەی ئەو لایەنانە نیشان دەدەن کە یاسا نێودەوڵەتییە دەریاییەکان پشتگوێ دەخەن.
”ململانێکە ئانوساتی و حەتمی نییە،” فەریقی یەکەم جۆن ئاکویلینۆ، فەرماندەی ئەوکاتەی USINDOPACOM، لە مانگی ئایاری 2024 بە کۆنگرێسی ڕاگەیاند، “بەڵام نەیارە شاراوەکانی ئێمە تادێت زیاتر شەڕانگێز دەبن و هەوڵدەدەن ئیرادەی خۆیان بەسەر گەلانی هاوبیر بسەپێنن.”
هەڵمەتی CJADO بەدواداچوون بۆ ئەم سیناریۆیانە دەکات و داوای بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی نێوان فەرماندەیی جەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیان دەکات بۆ پاراستنی ڕێڕەوی ئاویی گرنگی ستراتیژی. بۆ نموونە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان و USINDOPACOM، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو چالاکییە ئەگەرییانە کە مەبەست لێی پچڕانی بازرگانی دەریاییە ئۆپەراسیۆنی کرداریی ئەنجامداوە.
لەم دواییانەدا لە نمایشێکی ڕێگریکردنی یەکخراودا، زیاتر لە 13 کەشتی و فڕۆکە مەشقی هاوکاتی ئازادی جوڵەکردنیان بەدرێژایی نۆ هێڵی دەریایی گرنگ لە سەرانسەری جیهان ئەنجامدا.