هەماهەنگی لە پێناو سەرکەوتن
یونیپاس لەبارەی بەهای مەشقە سەربازییەکان چاوپێکەوتن لەگەڵ لیوای سعودی فەهد بن حەمەد ئەل سەلمان، بەڕێوەبەری ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی درعییە دەکات
دەستەی یونیپاس
یونیپاس: ئایا گرنگی ئەنجامدانی مەشقەکان لەگەڵ هاوکارەکان لە وڵاتانی هاوبەشی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و هاوبەشە ستراتیژییەکەتان، ئەمریکا، چییە؟
لیوا فەهد: مەشقە هاوبەشەکان لەگەڵ هاوکارەکانمان لە هێزەکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و ئەمریکا ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕن، لەبەرئەوەی ئامانجە خوازراوەکانی ئەم جۆرە مەشقانە بریتیین لە بەهێزکردن و بە ستانداردکردنی بنەما سەربازییەکان لە نێوان هیزەکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و ئەمریکا. ئامانجەکە بریتییە لە بە ستانداردکردنی پلاندانان و ئەنجامدانی ڕێکارییەکان و بنیاتنانی بنەماکان و بناغە بۆ هەماهەنگیی کاری هاوبەشی پێویست بۆ گەیشتن بە شیاویی پێویستی ئۆپەراسیۆنی و یەکخستنی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتانە.
یونیپاس: میوانداریکردنی مەشقی پێداگریی هەڵۆ بۆ یەکەمجار لە شانشینی سعودیە، چۆن بوو؟
لیوا فەهد: میوانداریکردنی پێداگریی هەڵۆی 23 ئەزموونێکی ناوازەبوو، کە تێیدا وڵاتانی بەشداربووی مەشقەکە هێزی هەمەچەشنیان بۆ بەشداریکردن لە ڕاهێنانەکانی هێزە زەمینی، ئاسمانی و دەریاییەکان لەگەڵ هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی ڕەوانەکرد. ئەم هێزانە لە چەندین ناوچەی جیاوازی شانشینەکە، و بە هەمان شێوە لە ناوەندی جەنگیی ئاسمانی لە زەهران ئەرکەکانیان بەجێگەیاند. ئەم ئەزموونە توانای هێزە سەربازییەکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) و ئەمریکا لە ئەنجامدان و بەجێگەیاندنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕێگەی پلاندانانی باش و بە ستانداردکردنی بنەما هاوبەشەکان نیشان دەدات.
یونیپاس: ئەو وانانە چیی بوون کە لە پێداگریی هەڵۆی 23ـەوە پەیدابوون؟
لیوا فەهد: گرنگیی درێژەدان بە کاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی سعودیە و هێزە دراوسێکان و هێزەکانی ئەمریکا. ئەمە تیشک خستنە سەر ئۆپەراسیۆنەکانی زانیاری لە مەشقە هاوبەشەکان، ڕاهێنانی تەقەمەنیی ڕاستەوخۆ بۆ هێزە هاوبەشەکان، هاوبەشیپێکردنی ئەزموون و زانیاری سەبارەت بە دوایین تەکنەلۆژیا و ڕاهێنانە سەربازییەکان و بەهێزکردنی کاری تیم لە نێوان وڵاتە بەشداربووەکان لەخۆدەگرێت.
یونیپاس: پلاندانان و بەجێگەیاندنی مەشقەکە ماوەی چەندی خایاند؟
لیوا فەهد: پلاندانان و جێبەجێ کردنی ئەم مەشقە نزیکەی یەک ساڵی خایاند، و هەشت کۆنفرانس ڕێکخرا، کە حەوتیان لە ڕیاز بوون و هەرە دووایینیان بریتی بوو لە کۆنفڕانسێک لە تامپا، فلۆریدا. ئەمانە کۆنفڕاسەکانی سەربارەت بە برەودان بە بنەما و ڕاپرسیی مەیدانی گۆڕەپانە پێشنیارکراوەکانی مەشقکردن، کۆنفرانسە سەرەکی و کۆتاکانی پلاندانان و کۆنفرانسەکانی پلاندانانی دابینکردنی لەخۆگرتبوو. مەشقەکە بە جێبەجێ کردنی پلانی گەیشتنی هێزە بەشداربووەکان و وانەی پەروەردەیی کە چەندین بەشی دەگرتەوە لەوانە ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ئۆپەراسیۆنەکانی زانیاری و ئۆپەراسیۆنەکانی یەکخستن، دەستی پیکرد. پاشان ئۆپەراسیۆنەکانی مەشقەکە بە بەشداریی هێزەکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و ئەمریکا دەستیپێکرد کە هێزە زەمینی، ئاسمانی، دەریایی و مووشەکییەکان لەخۆدەگرێت. مەشقەکە بە سیمینارێک لەلایەن فەماندە سەربازییە باڵاکانی دەوڵەتە بەشداربووەکان کۆتاییهات.
یونیپاس: لە چ ڕوویەکەوە مەشقەکە ئامانجە پلان بۆ دانراوەکانی بەدەستهێنا؟
لیوا فەهد: یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی پێداگریی هەڵۆی 23 بریتی بوو لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی سەربازیی، ئاڵوگۆرکردنی لێهاتوویی لە بەشەکانی بەرگریی مووشەکی ئاسمانیی وڵاتە بەشداربووەکان، بە ستانداردکردنی ڕێکارییەکانی پلاندانان و جێبەجێ کردن، وە بنیاتنانی بنەماکان و بناغە بۆ کاری هەماهەنگیی هاوبەش لەپێناو گەیشتن بە گونجاوی و یەکخستنی پێویست. سوپاس بۆ خوا، ئەم ئامانجانە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە ڕێگەی شوێنکەوتنی پلانە پەسەندکراوەکانی مەشقەکە بەدیهاتن.
یونیپاس: تۆ هەستت چییە دەربارەی ئەدای کرداریی هێزە هاوبەشەکان؟
لیوا فەهد: هیزە بەشداربووەکان بەشێوەیەکی باش هەماهەنگبوون بۆ بە ستانداردکردنی بنەماکان، تەنانەت بەرلەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی مەشقەکە دەستپێبکات. ئەم هێزانە لە بەشدارییەکانی پێشوویان لە مەشقی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ئەمریکا سوودمەند بوون، چی لە کەنداوی عەرەبی یاخود لە ئەمریکا ئەنجامدرابن. هەروەها هێزەکانی وڵاتانی بەشداربوو لە کاتی بەجێگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی مەشقەکە، ئاخۆ لە ناوەندی جەنگیی ئاسمانی بێت یاخود لە میانی مەشقە مەیدانییەکان لە بەشە جیاوازەکانی شانشینەکە، توانای پیشەیی و خۆگونجاندنی بەرزیان پیشاندا. ئەمە بە شێوەیەکی ئاشکرا لە ڕاپۆرتەکانی هەڵسەنگاندن ڕوون بوو، کە لەلایەن هەڵسەنگێنەرانی پسپۆڕەوە بە درێژایی مەشقەکە کۆکرابوونەوە.
Comments are closed.