هەماهەنگیی جیهانی هاوکاری ئاسایشی ناوچەیی دەکات
ئیماڕات بۆ یارمەتیدان لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی بەشداریکردنی بەردەوامی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەدات
دکتۆر ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆک، ئیماڕات
گفتوگۆیمەنامە بۆ ئاڵوگۆڕی تێڕوانینەکانمان لەبارەی جوڵەی ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی، سەکۆیەکی گرنگمان پێشکەش دەکات. من باوەڕم وایە ئەم جۆرە گفتوگۆیانە زۆر بەنرخن، بە تایبەتی لەم ساتەوەختە گرنگەی ناوچەکەمان لە ژێر ڕۆشنایی جەنگ لە غەززەدا.
ئەم جەنگە بووەتە هۆکاری قەیرانێکی مرۆیی توندگیر، کە خواستەکانی سەقامگیری لە ناوچەکەمان دەخاتە ژێر پرسیارەوە و ئاڵنگاریی ستراتیژیی نوێ لەسەر ئاستی جیهانی دروست دەکات. لە کاتێکدا ڕەنگە زۆر زووبێت بۆ زانینی ئەوەی چۆن ئەم قەیرانە کاریگەریی لەسەر ڕێڕەوی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەبێت، بەڵام درککردن بەوەی لە ساڵانی داهاتوودا کاریگەری دەبێت، گرنگە.
من بۆ چەند خولەکێک دەمەوێت دەربارەی ئاڕاستەکردنی ململانێی جیهانی بدوێم. لە دوایین لێدوانمدا لە گفتوگۆی مەنامە لە ساڵی 2019، باسم لەوە کرد کە چۆن ئێمە نزیکبووین لەوەی بە سیستەمێکی جیهانیی خۆگونجێنەوە بچینە ناو ساڵانی 2020ــەکان، سیستەمێکی جیهانی کە پێدەچوو ئاراستەیەکی ڕوونی نەبێت، سیستەمێکی جیهانی کە ئەگەری زیادبوونی کێبڕکێی نێوان زلهێزەکان تێیدا لە گەشەسەندندا بوو، لەنێویاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
بگرە چەند مانگێک دواتر، پەتای کۆڤید- 19 لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەوە، کە چینێکی زیادەی نادڵنیایی خستەسەر چوارچێوەی ستراتیژیی جیهانی و ئابووریی جیهانی هەژاند. هەروەها جەنگ لە ئۆکرانیا بەهۆی کاریگەرییە گەورەکانی لەسەر تەواوی ئابووریی جیهانی، بە هەمان شێوە ئاسایشی خۆراک و وزە، نادڵنیایی جیۆپۆلەتیکی زیاترکرد.
بە هەمان شێوە ئەمانە بەهۆی ڕەوتی سیستەمییە باوە فراوانەکانی وەکو گۆڕانی کەشوهەوا، سروشتی جیهانە هاوچەرخە پێکەوە بەستراوەکەمان، و کاریگەرییە سیاسی، ئابووری و ئاسایشییەکانی کێبڕکێ لە جیهان و لە بواری تەکنەلۆژیادا پێکدێن. شێوازی ئاڕاستەکردنی ئیمە بۆ دۆخە باوەکان داهاتوومان بنیات دەنێت.
من دەمەوێت سەبارەت بە گۆڕانی داینامیکی سیاسەتی جیهانی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەخت لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ بکەمەوە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشنای ئەو جۆرە کێبەرکێ جیۆپۆلیتیکییەکانەیە کە سیستەمی ناوچەکە پێکدەهێنن. لە ڕاستیدا یەکێک لەو ئاڵنگارییە سەرەکیانەی کە ڕووبەڕووی دەبینەوە، گۆڕانی داینامیکیی سیاسەتی جیهانییە.
ئێمە زۆر باش لەوە تێدەگەین کە سیستەمێکی نێودەوڵەتی پشێوتر گومانی تێدا نیە بەسەرماندا دەبارێت و کاریگەری لەسەر ناوچەکەمان دەبێت. ئەمە شتێکە کە دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکەین، جا دەربارەی ئەوە بێت کە چۆن کێبڕکێی جیۆپۆلەتیکی نێوان زلهێزەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەدەسەنێت، کێبڕکێیەک کە ئێمە نامانەوێت پێناسە بکرێت، یان پرسیارەکان بێت کە سیستەمی نێودەوڵەتی چۆن دەبێت لە چەند ڕۆژێک دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکانی ئۆکرانیا و کەرتی غەززە.
گواستنەوە بۆ سیستەمێکی نێودەوڵەتی کە تادێت دابەشبووە، لە بەرژەوەندی کەسدا نییە. هەروەها زیادبوونی نادڵنیایی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە، ناوچەیەک کە بەم دواییە سەختترین دەیەی خۆی لەگەڵ بەناو بەهاری عەرەبیدا ئەزموون کردووە و مەترسییەکانی پەرەسەندن و بەرزبوونەوەی بۆشایی دەسەڵات مەترسییەکی بەردەوامە.
لەم کاتە تەمومژاویە لە کاروباری جیهانی و ناوچەییدا، و لە جیهانێکدا کە بە گۆڕانکاریی خێرا و زیادبوونی کێبڕکێ دیاری کراوە، زۆر گرنگە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وردی بەردەوام بێت لە داڕشتنی ڕێڕەوێک بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئاشتی بۆ گەلانمان.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک نیشانەی ئومێدبەخشمان بینی، بەو پێیەی دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکەوە کاریان کردووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ کەمکردنەوەی کێشەکان و بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکان و گرنگیدان بە ئامانجە هاوبەشەکان. هەرچەندە ئەم پێشکەوتنە نایەکسان بوو، بەڵام هیوامان نوێکردەوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵانی داهاتوو ڕێگایەکی نوێ دادەڕێژێت. شەڕی غەززە نوێنەرایەتی پاشەکشەیەکی جددی دەکات، بێ گومان، بۆ هەوڵەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە ناوچە فراوانەکەدا.
پێویستە ڕێگری بکەین لە گێڕانەوەی دووبەرەکی لە ناوچەکەدا و ڕووبەڕووی توندڕەوی ببینەوە بە هەموو شێوەکانیەوە. لە کاتێکدا ئێمە بەسەختی کاردەکەین بۆ وەستاندنی شەڕەکان، کاری لەپێشینەی دەستبەجێ دەستبەجێ بەدەستهێنانی دەستڕاگەیشتنێکی مرۆیی بەردەوام و بێ سنوورە بۆ غەززە و فریاگوزارییەکی بەرچاوە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە.
لە بەرامبەر ئەم پێویستییە سەختەدا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) بە شێوەیەکی بەرچاو هەوڵە مرۆییەکانی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە چڕکردووەتەوە، نەک تەنها بە زیادکردنی پابەندبوونە داراییەکانمان، بەڵکو بە هاودەنگی لەگەڵ تیمە پزیشکییەکان لە غەززە بۆ دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی مەیدانی فریاگوزاری لەوێ و بە بردنی منداڵان لە غەززەوە بۆ ئیمارات بۆ چارەسەری پزیشکی.
لەم دواییانەدا 90 منداڵی بریندارمان بە فڕۆکە گواستەوە بۆ ئەبوزەبی و ئەمەش بەشێکە لە پابەندبوونمان بۆ پێشکەشکردنی چاودێرییەکی لەو شێوەیە بۆ هەزار منداڵی برینداری غەززەیی. بێگومان ئەمە دڵۆپێکە لە زەریای ئەو شتانەی کە غەززە پێویستی پێیەتی. بەڵام دەبێت هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ ئەوەی هەوڵە مرۆییەکان گرنگ و بەردەوام بێت.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بڕوانینە داهاتوو و چەند پرسیارێکی قووڵ و دروست بکەین. ئایا سەرەڕای قەیرانی ناوچەیی، دەتوانین تەوژمی بەرەوپێشچوون بپارێزین؟ وە لە ژێر ڕۆشنایی شەڕی غەززە و کاریگەرییەکانی، ئایا ئێمە دەتوانین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەیەکەوە کاربکەین؟
من لەو باوەڕەدام وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەوەیە، کە دەبێت ئێمە خۆڕاگرانە لەسەر ڕێگایەک بۆ بەرگریکردن لە سەقامگیری ناوچەکە بەردەوامبین، وە ئەوەش پێویستی بە هەوڵدانی بەردەوامی ئێمەیە بۆ یەکخستنەوەی ناوچەکە، لەوانەش لە ڕێگەی پێشخستنی پلانە نیشتمانییەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی پێشکەوتن، وە لە ڕێگەی هەوڵی هاوبەش لەگەڵ هاوبەشە جیهانی و ناوچەییەکان، بۆ پەرەپێدانی ستراتیژی درێژخایەن لەپێناو ناوچەکە. پێویستیی هاوبەشی متمانەپێکراو لە ناوچەکەدا بابەتێکی سەرەکییە.
پرسگەلێک لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە کە پێویستیان بە چارەسەری بەردەوامە، لەوانە نایەکسانیی ئاستی ئابووریی کۆمەڵایەتی و خواستەکان بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە نێوان گەنجانی سەرانسەری ناوچەکە. لە کاتێکدا هێشتا بەشێک لەم پرسانە دوورە دەست دەردەکەون، بەڵام بۆ ئەوەی سەقامگیریی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێنن پێویستە چارەسەر بکرێن.
ئیمارات لە پابەندبوون بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەمان بە کارکردن لەسەر ئەجێندای خۆشگوزەرانیی هاوبەش لەگەڵ دۆست و هاوبەشەکان بەردەوامدەبێت. بەم کارە، ئێمە لە گرنگیدان بە دامرکاندنەوە، هاوبەشیکردن، دیپلۆماسی و باشترکردنی سەنجەکانمان لەسەر جیۆئابووری بەردەوامدەبین، لەبەرئەوەی خۆڕاگریی ئابووری بناغەی تەندروستبوونی نەتەوەکانمان و ئامانجەکانی بەدەستهێنانی سەقامگیریی هاوبەشە کە سوود بە هەمووان دەگەیەنێت.
ئەگەر بتوانین لە ڕێگەی هەماهەنگیی گشتگیر لەگەڵ هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا بە سەرکەوتوویی بەرەو ئەم ئامانجانە هەنگاوبنێین، پێموایە دەتوانین ئاسایشی ناوچەکە باشتر بکەین و زەمینەسازی بۆ ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی خۆشگوزەران و ئاشتیخوازتر لە ساڵانی داهاتوودا بکەین.
Comments are closed.