هێزە چەکدارەکانی سعودیە توانای هەماهەنگیکردن تاقی دەکەنەوە
دەستەی یونیپاس
بۆ تاقیکردنەوەی هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ پێکهاتە پەوەندیدارەکانی تری سعودیە، لە مانگی کانوونی دووەمی 2023، هێزی دەریایی شاهانەی سعودیە لە بنکەی دەریایی پاشا عەبولعەزیز لە جوبەیل، مەشقێکی پێنج ڕۆژی دەریایی تەسەدیی 5 ئەنجامدا.
کارمەندانی کەشتیگەلی دەریایی ڕۆژئاوای سعودیە، پاسەوانی سنوری پاریزگاکانی ڕۆئاوا و کۆمپانیای نەوتی سعودی ئارامکۆ لەسەر کەنداوی عەرەبی بەشداریان لە مەشقە هاوبەشەکەدا کرد.
مەشقەکە پێکهاتبوو لە وانە، سیناریۆی گریمانەیی، ڕاهێنان لەسەر پاککردنەوەی مینی دەریایی، بەرگریکردن لە دامەزراوە گرنگەکان و گێڵگە نەوتیەکان، وە بەرێوەبردنی بەلەمی بێ سەرنشینی سەر ڕووی ئاو و درۆنەکان.
”ئامانجی مەشقەکە بریتی بوو لە زیادکردنی ئامادەیی بەشداربووان، بەهێزکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی، باشترکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری، پەرەپێدان بە سەرکردایەتی و پەیوەندیی هاوبەش، برەودان بە ئاسایش و سەلامەتی دامەزراوە گرنگەکان و گیڵگە نەوتییەکان، وە پاراستنی ئازادی جوڵەکردن لە کەنداوی عەرەبی،” سەرپەرشتیاری مەشقەکە عەمیدی هێزی دەریایی، خالید ئەلشەمەری ڕایگەیاند.
لە جیهانی بەرگریی ئاسمانیدا، سعودیە بە هەمان شێوە لە مانگی کانونی یەکەمی 2022، لە بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە ئەلخەرج میوانداری مەشقی سەربازیی نێودەوڵەتیی دوو هەفتەیی تەویقی 3 کرد. مەشقە سێ قۆناغییەکە سیناریۆ و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی جیاوازی لەخۆگرتبوو، کە ئاڵنگارییەکانی ئێستا و ئەگەرییەکانی بەردەم هێزە ئاسمانییەکانی نمایش دەکرد.
ئامانجی ‘تەویقی 3’ بریتی بوو لە پەرەسەندنی هەماهەنگی، ئاڵوگۆڕی شارەزایی، بەرزکردنەوەی ئاستی ڕاهێنان لە ڕووی پلاندان و جێبەجێکردنی ئەکە تەکتیکییەکانی هەڵفڕین و ئاقیکردنەوەی ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەنجامدانی ئەرکە تەکتیکییەکانی خستنە خوارە.
هێزە ئاسمانییەکان لە 9 وڵاتەوە بەشدارییان لە مەشقەکەدا کرد: سعودیە، بەحرەین، یۆنان، ئیتاڵیا، ئەردەن، مەغریب، ئیماڕات، بەڕیتانیا و ئەمریکا.
”سەرەتا پێم خۆشە بەناوی فەرماندەی هێزی ئاسمانییەوە بەخێرهاتنی براکانمان لە وڵاتانی عەرەبی و دۆستەوە بکەم، کە بەشدارن لە مانۆڕی ‘تەویق’،” لیوای دەستەی ئەرکان تەڵاڵ بن سولەیمان ئەغامدی، جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانی شاهانەی سعودیە ڕایگەیاند. “بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە کەرتی ناوەندی، هەموو تواناکانی بۆ میوانداریکردنی بەشداربووان و یارمەتیدانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی مەشقەکە، بەکارهێناوە.”
سەرچاوەکان: دەزگای ڕۆژنامەوانیی سعودیە، یوتیوب، arabnews.com
Comments are closed.