Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      هێزە فرەنەتەوەییەکان خۆیان بۆ ئەرکە هاوچەرخەکان ئامادە دەکەن

      December 18, 2025

      تیمێکی نەبەرد

      December 10, 2025

      هێزی بەرنامەی پاداشتی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا

      November 17, 2025

      تەبایی لە قەیراندا

      November 12, 2025

      چەندین وڵات، یەک ئامانج

      October 1, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025

      دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی لەسەر کێڵگەی گازی دەریایی پشتیوانی لە سەرەوەریی کوەیت دەکەن

      August 11, 2025

      تاجاکستان هاوبەشیی ئاسایش لەگەڵ کوەیت بەهێزدەکات

      August 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پیشەیی بوون لە دەزگای دژەتیرۆر

      August 11, 2025

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»هێزە فرەنەتەوەییەکان خۆیان بۆ ئەرکە هاوچەرخەکان ئامادە دەکەن
    تایبتمەندیەکان

    هێزە فرەنەتەوەییەکان خۆیان بۆ ئەرکە هاوچەرخەکان ئامادە دەکەن

    زیاتر لە 8,600 سەرباز بەشداری لە مەشقی سەربازیی ئەستێرەی گەشدا دەکەن، کە لایەن میسڕ و ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت
    UnipathBy UnipathDecember 18, 2025Updated:December 18, 2025No Comments11 Mins Read
    سەربازانی ئەستێرەی گەشی 2025 لە بنکەی سەربازی محەمەد نەجیب مەشقی تۆپهاوێژی دەکەن. جۆسێپ کومزاک/سوپای ئەمریکا
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    درۆنێکی‭ ‬بچووکی‭ ‬کۆپتەریی‭ ‬چوار‭ ‬پەروانەیی‭ ‬بێ‭ ‬کارمەند،‭ ‬ئامێرێک‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بازاڕی‭ ‬بازرگانیدا‭ ‬بە‭ ‬چەند‭ ‬سەد‭ ‬دۆلارێک‭ ‬دەستدەکەوێت،‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬گوندێک‭ ‬دەکەونە‭ ‬خوارەوە‭.‬

    دوکەڵی‭ ‬سەوز‭ ‬لە‭ ‬تانکیەکەوە‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬جەستەی‭ ‬درۆنەکەوە‭ ‬لکێنراوە،‭ ‬بڵاودەبێتەوە‭. ‬هاوارێک‭ ‬هێمنیی‭ ‬بەیانی‭ ‬دەشێوێنێت‭: ‬زگاز‭!‬س

    پێنج‭ ‬گوندنشین‭ ‬لەسەر‭ ‬زەوی‭ ‬دەکەون،‭ ‬و‭ ‬هەناسەبڕکێیانە‭ ‬و‭ ‬پەلەقاژێ‭ ‬دەکەن‭. ‬ئەمە‭ ‬نیشانەی‭ ‬بەرکەوتنە‭ ‬بە‭ ‬ماددەیەکی‭ ‬کیمیایی‭ ‬جەنگی،‭ ‬کە‭ ‬ئەگەر‭ ‬چارەسەر‭ ‬نەکرێت،‭ ‬ئەوا‭ ‬دەکرێت‭ ‬قوربانییەکانی‭ ‬بخنکێنێت‭.‬

    تیمێکی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬لە‭ ‬سەربازانی‭ ‬میسڕ،‭ ‬قەتەڕ‭ ‬و‭ ‬هیندستان‭ ‬دەگەنە‭ ‬شوێنی‭ ‬ڕووداوەکە‭.‬

    کاتێک‭ ‬گوێزەرەوەیەکی‭ ‬بەڕێوەبراو‭ ‬لە‭ ‬دوورەوە‭ ‬خۆی‭ ‬دەگەیەنێت‭ ‬بۆ‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬لە‭ ‬پاشماوەی‭ ‬درۆنەکە،‭ ‬سەربازێک‭ ‬هاوار‭ ‬دەکات‭ “‬ڕۆبۆتەکە‭ ‬بەگەڕبخە‭!”. ‬سەربازانی‭ ‬قەتەڕیی‭ ‬شارەزا‭ ‬لە‭ ‬ناسینەوەی‭ ‬ماددە‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬تیشکییەکان‭ ‬لە‭ ‬شوێنی‭ ‬ڕووداوەکە‭ ‬نموونە‭ ‬وەردەگرن‭. ‬ئەوا‭ ‬گومان‭ ‬دەکەن‭ ‬گازەکە‭ ‬بریتی‭ ‬بێت‭ ‬لە‭ ‬ماددەیەکی‭ ‬دەماری‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬VX‭ ‬ناودەبرێت‭.‬

    لە‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬خێرا‭ ‬پێکهێنراوی‭ ‬پاقژکردنەوەی‭ ‬قوربانیی‭ ‬بەکۆمەڵدا،‭ ‬میسڕی‭ ‬و‭ ‬هیندییەکان‭ ‬کە‭ ‬جل‭ ‬و‭ ‬بەرگی‭ ‬دژە‭ ‬ماددەی‭ ‬مەترسیداریان‭ ‬لەبەردایە،‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬بە‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬بەپەلە‭ ‬ڕەوانەی‭ ‬نەخۆشخانەیان‭ ‬بکەن،‭ ‬قوربانییەکان‭ ‬لە‭ ‬ماددە‭ ‬پیسکەرەکان‭ ‬پاقژدەکەنەوە‭.‬

    گرنگیدان‭ ‬بە‭ ‬کاری‭ ‬تیم‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬دامەزراوە‭ ‬سەربازییەکان،‭ ‬ئەو‭ ‬یەکانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬هەندێک‭ ‬دۆخدا‭ ‬هەرگیز‭ ‬پێشتر‭ ‬پێکەوە‭ ‬کاریان‭ ‬نەکردبوو،‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬8,600‭ ‬سەربازی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقکردن‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازیی‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەشی‭ ‬25‭ ‬هێنایە‭ ‬میسڕ‭.‬

    ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬28ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئاب‭ ‬هەتا‭ ‬10ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلوولی‭ ‬2025‭ ‬بەردەوام‭ ‬بوو،‭ ‬سەرنجی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاوێتە‭ ‬هاوچەرخەکان‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬وا‭ ‬پێویست‭ ‬دەکەن‭ ‬هێزە‭ ‬زمینی،‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬وەکو‭ ‬هاوبەش‭ ‬کاربکەن‭. ‬زۆرێک‭ ‬لەم‭ ‬هەڕەشانە‭ ‬بریتیین‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬نهێنی‭ ‬کە‭ ‬مەبەست‭ ‬لێیان‭ ‬تێپەڕاندنی‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬ڕاستەوخۆیە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬باڵادەستەکان،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬سیناریۆکانی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬داواکارییەکانی‭ ‬ئەو‭ ‬جەنگە‭ ‬هاوچەرخە‭ ‬داڕشت‭.‬

    ئەندامانی خزمەتگوزاریی فرەنەتەوەیی بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەستێرەی گەشی 2025 دەکەن. عەریفی دەستە ئەندرۆ ڤالێنزا / سوپای ئەمریکا

    چواردە‭ ‬وڵات‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬ڕاهێنانیان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬دابین‭ ‬کرد‭. ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬پۆلە‭ ‬سەربازییە‭ ‬گەورەکانی‭ ‬میسڕ‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬کوەیت،‭ ‬کۆماری‭ ‬قڕغستان،‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬سعودیە،‭ ‬یەمەن،‭ ‬قوبرس،‭ ‬یۆنان،‭ ‬هیندستان،‭ ‬ئیتاڵیا،‭ ‬باشووری‭ ‬ئەفریقا‭ ‬و‭ ‬بەڕیتانیا‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬مەشقەکەدا‭ ‬کرد‭. ‬سی‭ ‬و‭ ‬پێنج‭ ‬وڵات‭ ‬چاودێریان‭ ‬ڕەوانەکرد‭. ‬

    فەریق‭ ‬ئەحمەد‭ ‬خەلیفە،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬میسڕ،‭ ‬وەکو‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬گەورەترین‭ ‬مەشقە‭ ‬سەربازییە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لە‭ ‬جیهاندا‭ ‬ستایشی‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬دەکات‭. ‬لەدوای‭ ‬ئەوەی‭ ‬بۆ‭ ‬یەکەمجار‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1980‭ ‬میوانداری‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەشی‭ ‬کرد،‭ ‬میسڕ‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬19‭ ‬جار‭ ‬مەشقەکەیان‭ ‬ئەنجامداوە‭.‬

    ‭”‬بە‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬ژمارەی‭ ‬زۆری‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەشداربوو‭ ‬و‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬شارەزایی‭ ‬و‭ ‬زانیاری‭ ‬کە‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬هەموو‭ ‬لایەنە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬دەکرێت،‭ ‬دەمەوێت‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگی‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بکەمەوە،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش،‭” ‬کاتێک‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬ئامادەکارییەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقەکە‭ ‬دەکرد،‭ ‬فەریق‭ ‬خەلیفە‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بەوە‭ ‬دا‭.‬

    ‭”‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬ڕاهێنانە‭ ‬هاوبەشانە‭ ‬ئاستی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬داهاتوومان‭ ‬بەرز‭ ‬دەکەنەوە‭. ‬من‭ ‬پێشتر‭ ‬بەشداریم‭ ‬لە‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەشدا‭ ‬کردووە،‭ ‬وە‭ ‬کاریگەریی‭ ‬بەرچاو‭ ‬و‭ ‬بەردەوامیان‭ ‬هەبووە،‭ ‬هەتا‭ ‬ئەمڕۆش‭ ‬بەردەوام‭ ‬سوودیان‭ ‬لێوەردەگرم‭.”‬

    یەکەیەکی‭ ‬دەریایی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬10‭ ‬کەشتیی‭ ‬میسڕ،‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬سعودیە،‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬یۆنان‭ ‬و‭ ‬ئیتاڵیا‭ ‬پێکهاتبوو،‭ ‬کە‭ ‬بەسەر‭ ‬سێ‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکدا‭ ‬دابەشکرابوون،‭ ‬پاسەوانیی‭ ‬کەناراوەکانی‭ ‬باکووری‭ ‬میسڕیان‭ ‬دەکرد‭. ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬ئەرکە‭ ‬نەریتییەکانی‭ ‬وەک‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬کرداریی‭ ‬تۆپهاوێژی،‭ ‬هێزە‭ ‬ئەرکییەکان‭ ‬تەقاندنەوەی‭ ‬مینە‭ ‬ژێر‭ ‬ئاوییەکان،‭ ‬یاوەریکردنی‭ ‬هێزە‭ ‬جوڵەپێکراوەکان‭ ‬بۆ‭ ‬کەنار،‭ ‬گەیاندنی‭ ‬فریاگوزاریی‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬دەستبەسەرداگرتنی‭ ‬ئەو‭ ‬بەلەمانەی‭ ‬لە‭ ‬دەریادا‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬و‭ ‬قاچاخچییەکانی‭ ‬تێدابوو،‭ ‬نمایشکرد‭.‬

    پەرەشوتوانێکی میسڕی لە جیزە بازدانێکی ئاسمانی کە دەیان سەربازی 13 وڵات تێیدا بەشداربوون، تەواو دەکات.
    جۆسێپ کومزاک/سوپای ئەمریکا

    یەکە‭ ‬ئاسمانییە‭ ‬فرەنەتەوەییەکان‭ ‬پێکەوە‭ ‬لە‭ ‬پێکهاتەی‭ ‬جیاوازدا‭ ‬فڕین،‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬وردی‭ ‬پڕکردنەوەی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬ئاسمانییان‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬سەربازانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانییان‭ ‬دابەزاندە‭ ‬خوارەوە‭ ‬و‭ ‬مەشقی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬قوربانییان‭ ‬ئەنجامدا‭.‬

    سەربازانی‭ ‬هێزی‭ ‬پیادە،‭ ‬زرێپۆش‭ ‬و‭ ‬تۆپهاوێژ‭ ‬درۆنەکانی‭ ‬دوژمنیان‭ ‬خستە‭ ‬خوارەوە‭ ‬و‭ ‬دزەکردنە‭ ‬سنوورییەکانیان‭ ‬بەرپەرچ‭ ‬دایەوە،‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬لەناو‭ ‬چادرەکاندا‭ ‬کە‭ ‬سیستەمی‭ ‬بانکیی‭ ‬کۆمپیوتەرییان‭ ‬تێدابوو،‭ ‬جەنگاوەرانی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬لەبەرامبەر‭ ‬هێرشە‭ ‬ئەلیکترۆنییەکان‭ ‬بەرگرییان‭ ‬لە‭ ‬سیستەمەکانی‭ ‬فەرماندان،‭ ‬بەڕێوەبردن‭ ‬و‭ ‬پەیوەندییەکان‭ ‬کرد‭.‬

    هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬کە‭ ‬یەکپۆشیی‭ ‬چەندین‭ ‬وڵاتیان‭ ‬لەبەردا‭ ‬بوو،‭ ‬دوای‭ ‬ئەوەی‭ ‬بە‭ ‬پەرەشوت‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬بەرەو‭ ‬زەوی‭ ‬دابەزین،‭ ‬گوندێکیان‭ ‬کۆنتڕۆڵکردەوە‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیرۆریستانەوە‭ ‬داگیرکرابوو‭.‬

    ‭”‬ئەم‭ ‬هەمەچەشنییە‭ ‬بە‭ ‬بەراورد‭ ‬بەو‭ ‬مەشقانەی‭ ‬کە‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬یەک‭ ‬چالاکی‭ ‬دەدەن‭ ‬سوودێکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬دەگەیەنن،‭ ‬ئەمەش‭ ‬وایکردووە‭ ‬ببێتە‭ ‬سەکۆیەکی‭ ‬نایاب‭ ‬بۆ‭ ‬تاقیکردنەوە‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬یەکخستن‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬لقە‭ ‬سەربازییە‭ ‬جیاوازەکاندا،‭” ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬غەریب‭ ‬عەبدولحافز‭ ‬غەریب‭ ‬وتەبێژی‭ ‬سەربازیی‭ ‬میسڕ‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    ‭”‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬تواناکانی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬میسڕ‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬دوولایەنە‭ ‬کە‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەموو‭ ‬جۆرە‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬ڕێک‭ ‬و‭ ‬ناڕێکدا‭ ‬دەکات،‭ ‬دەرفەتێکی‭ ‬باش‭ ‬دەڕەخسێنێت‭.”‬

    هەماهەنگیی‭ ‬شان‭ ‬بە‭ ‬شان‭ ‬نموونەی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕاهێنانە‭ ‬تایبەتمەندە‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بنکە‭ ‬بچووکەکان‭ ‬لە‭ ‬زەوییە‭ ‬بیابانییەکانی‭ ‬بنکەی‭ ‬سەربازی‭ ‬محەمەد‭ ‬نەجیب‭ ‬لە‭ ‬باکووری‭ ‬میسڕ‭ ‬ئەنجامدرا‭. ‬لێرەدا‭ ‬سەربازەکان‭ ‬داماڵینی‭ ‬ئامێرەکانی‭ ‬بۆمبی‭ ‬چێنراو،‭ ‬جێگیرکردنی‭ ‬برینەکانی‭ ‬سەنگەر،‭ ‬بەرپەرچدانەوەی‭ ‬درۆن،‭ ‬و‭ ‬پاککردنەوەی‭ ‬تونێلە‭ ‬سنوورییەکان‭ ‬و‭ ‬لێدانی‭ ‬ئامانجەکان‭ ‬بە‭ ‬چەکی‭ ‬قەناس‭ ‬فێربوون‭.‬

    فڕۆکەیەکی جەنگیی فاڵکۆنی F-16ـی میسڕ بەسەر ئاسمانی باکووری میسڕدا بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە فڕۆکەیەکی ستراتۆتانکەری KC-135ـی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا نزیک دەبێتەوە. فڕۆکەوانی باڵا ناتالی جۆنز/هێزی ئاسمانیی ئەمریکا

    لە‭ ‬نیوەڕۆدە‭ ‬لەناو‭ ‬چادرێک،‭ ‬پزیشکانی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬تەکنیکەکانی‭ ‬ڕزگارکردنی‭ ‬ژیان،‭ ‬لەنێویاندا‭ ‬ڕاگرتنی‭ ‬خوێنبەربوونی‭ ‬برینەکانی‭ ‬سەنگەر‭ ‬بە‭ ‬برینپیچ‭ ‬بۆ‭ ‬سەربازانی‭ ‬قڕغستان‭ ‬و‭ ‬میسڕ‭ ‬نمایش‭ ‬کرد‭.‬

    کاتێک‭ ‬کە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬بەستەری‭ ‬برینی‭ ‬بۆ‭ ‬خاوکردنەوەی‭ ‬لێچوونی‭ ‬خوێنی‭ ‬لە‭ ‬خوێنبەرێکی‭ ‬پچڕاوی‭ ‬قاچ‭ ‬نمایش‭ ‬دەکرد،‭ ‬عەریفی‭ ‬دەستە‭ ‬جوشوا‭ ‬ئەیمس‭ ‬لە‭ ‬سوپای‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬ویلایەتی‭ ‬تێنێسی‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بە‭ ‬پێویستی‭ ‬خێرایی‭ ‬کرد‭ ‬سەرەڕای‭ ‬بوونی‭ ‬ئاڵۆزییەکانی‭ ‬شەڕ‭.‬

    ‭”‬ئەمە‭ ‬خوێنبەربوونەکە‭ ‬دەوەستێنێت،‭” ‬عەریفی‭ ‬دەستە‭ ‬ئەیمس‭ ‬کاتێک‭ ‬بەستەری‭ ‬برینەکەی‭ ‬جێگیر‭ ‬کرد،‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. “‬بەڵام‭ ‬ئەگەر‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬
    دوو،‭ ‬سێ‭ ‬یان‭ ‬چوار‭ ‬کاتژمێر‭ ‬ئەمەی‭ ‬لەسەر‭ ‬بیهێڵمەوە،‭ ‬ئەوا‭ ‬لەوانەیە‭ ‬قاچی‭ ‬لەدەست‭ ‬بدات‭.”‬

    کۆماری‭ ‬قڕغستان،‭ ‬تەنها‭ ‬دەوڵەت‭ ‬لە‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬کە‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬میسڕدا‭ ‬کردووە،‭ ‬14‭ ‬سەربازی‭ ‬پزیشکی‭ ‬ڕەوانەکرد‭.‬

    ‭”‬مەشقکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬میسڕ‭ ‬و‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬لە‭ ‬ڕێکخستنی‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬پزیشکی‭ ‬لە‭ ‬بەرەکانی‭ ‬شەڕدا‭ ‬ئەزموونمان‭ ‬پێدەبەخشێت،‭” ‬موقەدەم‭ ‬ئیسماعیلۆڤ‭ ‬ئولوکبێک،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬بەشی‭ ‬پزیشکیی‭ ‬سەربازی‭ ‬لە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگریی‭ ‬قڕغزستان‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬لە‭ ‬ئێستادا‭ ‬ئێمە‭ ‬خەریکی‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬نەخۆشخانەیەکی‭ ‬مەیدانیی‭ ‬سەربازیین‭ ‬بۆ‭ ‬جێگیرکردن‭ ‬بۆ‭ ‬ئۆپەراسیۆنێکی‭ ‬ئاشتیپارێزی،‭ ‬وە‭ ‬ئەو‭ ‬ئەزموونەی‭ ‬لە‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەشدا‭ ‬بەدەستمان‭ ‬هێناوە‭ ‬بە‭ ‬دڵنیاییەوە‭ ‬سوودمان‭ ‬پێدەگەیەنێت‭.”‬

    هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬لە‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬لە‭ ‬ڕزگارکردنی‭ ‬بارمتەکان‭ ‬لە‭ ‬هێرشی‭ ‬دەستوبردەوە‭ ‬تا‭ ‬دەگاتە‭ ‬خستنەخوارەوەی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬بێ‭ ‬فڕۆکەوانی‭ ‬بێ‭ ‬تەل‭ (‬UAV‭) ‬بە‭ ‬مووشەک،‭ ‬مەشقی‭ ‬پێشکەوتوویان‭ ‬وەرگرت‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬بازدانێکی‭ ‬نمایشییان‭ ‬بەسەر‭ ‬هەرەمەکانی‭ ‬جیزەدا‭ ‬ڕێکخست‭. ‬ئەوان‭ ‬بەشێک‭ ‬بوون‭ ‬لە‭ ‬نزیکەی‭ ‬ئەو‭ ‬90‭ ‬سەربازەی‭ ‬کە‭ ‬دابەزینەکەیان‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬بەشێکی‭ ‬زۆریان‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬دابەزینیان‭ ‬بە‭ ‬پەرەشوت‭ ‬بۆ‭ ‬شوێنەوارە‭ ‬بەناوبانگەکان‭ ‬ئاڵای‭ ‬نیشتمانی‭ ‬خۆیان‭ ‬هەڵدا‭.‬

    فەریقی یەکەمی هێزی دەریایی ئەمریکا بڕاد کووپەر، چەپ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و فەریق ئەحمەد فەتحی خەلیفە، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی میسڕ، لە چالاکییەکی یەکخراوی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی چەک لە ئەستێرەی گەش ئامادە دەبن. عەریف ئەینجێلا ویکۆکس/ هێزی دەریایی ئەمریکا

    موقەدەم‭ ‬وەلید‭ ‬ئەبو‭ ‬ئەلغەنام،‭ ‬ئەفسەری‭ ‬بەرپرسی‭ ‬50‭ ‬سەربازی‭ ‬هێزی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش،‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬دەرفەتی‭ ‬مەشقکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬وەک‭ ‬ئەمریکا‭.‬

    ‭”‬هاوبەشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکا‭ ‬یارمەتیی‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬دەدات‭ ‬پەرە‭ ‬بە‭ ‬ئامرازەکانی‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەڕەشە‭ ‬هاوچەرخەکانی‭ ‬وەک‭ ‬جەنگی‭ ‬ئەلیکترۆنی،‭ ‬هێرشی‭ ‬درۆن‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬ناهاوسەنگەکان‭ ‬بدەن‭. ‬ئەم‭ ‬گونجاندنە‭ ‬لە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬خێرا‭ ‬گۆڕدراو‭ ‬و‭ ‬پێشبینی‭ ‬نەکراودا‭ ‬ئێجگار‭ ‬گرنگە،‭” ‬موقەدەم‭ ‬ئەلغەنام‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭.‬

    یەکێک‭ ‬لە‭ ‬گەورەترین‭ ‬گروپی‭ ‬فێرخوازان‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬هیندستانەوە‭ ‬هاتبوون،‭ ‬کە‭ ‬نزیکەی‭ ‬600‭ ‬سەربازیان‭ ‬ڕەوانە‭ ‬کرد،‭ ‬لەنیوانیاندا‭ ‬137‭ ‬سەرباز‭ ‬لە‭ ‬سوپا،‭ ‬137‭ ‬سەرباز‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬302‭ ‬سەرباز‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬23‭ ‬سەرباز‭ ‬لە‭ ‬بارەگا‭ ‬یەکخراوەکانی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگریی‭ ‬هیندستان‭. ‬سەربازانی‭ ‬هیندستان‭ ‬بە‭ ‬نزیکەیی‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬چالاکییەک‭ ‬لە‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش،‭ ‬لەنێویاندا‭ ‬مانۆڕی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئاڵۆز‭ ‬لەگەڵ‭ ‬فڕۆکە‭ ‬جەنگییەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬میسڕ‭ ‬دەرکەوتن‭.‬

    دەستەکەی‭ ‬هیندستان‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬چەمکی‭ ‬ڤاسودایڤا‭ ‬کوتومباکام‭ ‬کە‭ ‬مانای‭ “‬هەموو‭ ‬جیهان‭ ‬خێزانێکە‭” ‬دەبەخشێت،‭ ‬کاریان‭ ‬دەکرد،‭ ‬عەقید‭ ‬کاران‭ ‬خورانا،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هیندستان‭ ‬لە‭ ‬مەشقەکە‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    ‭”‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬گەورەترین‭ ‬و‭ ‬کۆنترین‭ ‬مەشقی‭ ‬فرەلایەنەیە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکووری‭ ‬ئەفریقا،‭ ‬کە‭ ‬سەکۆیەکی‭ ‬نایاب‭ ‬بۆ‭ ‬یەکخستن‭ ‬و‭ ‬فێربوون‭ ‬لەیەکترەوە‭ ‬بۆ‭ ‬هەموو‭ ‬بەشداربووان‭ ‬دابین‭ ‬دەکات،‭” ‬عەقید‭ ‬کاران‭ ‬خورانا‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. “‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬کارکردنی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبەش،‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬توانا‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬و‭ ‬مسۆگەرکردنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬بێ‭ ‬کێشە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبەشمان‭ ‬ئەو‭ ‬هۆکارانەن‭ ‬کە‭ ‬وا‭ ‬دەکەن‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬هیندستان‭ ‬بە‭ ‬جۆش‭ ‬و‭ ‬خرۆشەوە‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەشی‭ ‬2025ـدا‭ ‬بکەن‭.”‬

    هیندییەکان‭ ‬هاوشانی‭ ‬میسڕی،‭ ‬قەتەڕی،‭ ‬سعودی‭ ‬و‭ ‬ئەمریکییەکان‭ ‬لەنێوان‭ ‬96‭ ‬بەشداربووەکەی‭ ‬سەکۆی‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەشدا‭ ‬بوون‭. ‬ئەمە‭ ‬دیدارێکی‭ ‬پێنج‭ ‬ڕۆژی‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬پرسە‭ ‬دیارەکانی‭ ‬ئاساشی‭ ‬وەک‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد،‭ ‬درۆن،‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی،‭ ‬هاوکاری‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬کارەساتەکان‭ ‬و‭ ‬یاسای‭ ‬مرۆیی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬تاوتوێ‭ ‬کرد‭.‬

    سەربازانی هیندستان لە بیابانی بنکەی سەربازیی محەمەد نەجیب بەکارهێنانی ئامێری دۆزینەوەی مین نمیاش دەکەن. پسپۆڕ سینتزیا گۆمێز بێلتران / سوپای ئەمریکا

    سەرەڕای‭ ‬ئەوەی‭ ‬زۆربەی‭ ‬مەشقە‭ ‬مەیدانییەکانی‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬درۆنی‭ ‬دوژمن،‭ ‬بەڵام‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬سەکۆکە‭ ‬پرسی‭ ‬گرنگی‭ ‬هاوشێوەیان‭ ‬وروژاند‭ ‬کە‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬ئامێربەندکردنی‭ ‬هێزە‭ ‬دۆستانەکان‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬تەکنەلۆژیا‭.‬

    ‭”‬بەکارهێنانی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬بێ‭ ‬فڕۆکەوانی‭ ‬بێ‭ ‬تەل‭ ‬و‭ ‬درۆن‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬بۆ‭ ‬کارمەندان‭ ‬بەڵکو‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬داراییشەوە‭ ‬باشترە‭. ‬درۆن‭ ‬بژاردە‭ ‬بە‭ ‬ئێمە،‭ ‬وەک‭ ‬سەرکردە،‭ ‬دەبەخشێت،‭” ‬ئەفسەرێک‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭.‬

    سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬بە‭ ‬گشتی،‭ ‬14‭ ‬وڵات‭ ‬هێزەکانیان‭ ‬لە‭ ‬پێکهاتەکانی‭ ‬زەمینی،‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬ئاسمانیدا‭ ‬بەشداری‭ ‬پێکرد،‭ ‬فەرماندەکانی‭ ‬وەک‭ ‬فەریق‭ ‬پاتریک‭ ‬فرانک،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بۆ‭ ‬نمایشکردنی‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬و‭ ‬کاری‭ ‬تیمی‭ ‬بە‭ ‬جۆش‭ ‬و‭ ‬خرۆش‭ ‬بوون‭.‬

    ‭”‬ئەم‭ ‬سەربازانە‭ ‬و‭ ‬هەموو‭ ‬ئەم‭ ‬ئەفسەرانەی‭ ‬دەستە‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬هاتن‭ ‬بۆ‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬و‭ ‬بوون‭ ‬بە‭ ‬بەشێک‭ ‬لەم‭ ‬مەشقە‭ ‬مەزنە‭ ‬کە‭ ‬هەر‭ ‬دوو‭ ‬ساڵ‭ ‬جارێک‭ ‬ئەنجامی‭ ‬دەدەین،‭ ‬دەگەڕێنەوە‭ ‬بۆ‭ ‬سوپای‭ ‬خۆیان‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵێک‭ ‬کارامەیی‭ ‬باشتر‭ ‬لەگەڵ‭ ‬خۆیان‭ ‬دەبەنەوە‭.” ‬فەریق‭ ‬فرانک‭ ‬ڕایگەیاند‭.  ‬‭ ‬


    هێزەکانی‭ ‬یەمەن‭ ‬دەگەڕێنەوە بۆ‭ ‬مەشقی‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش

    لیوا‭ ‬ئیسماعیل‭ ‬حەسەن‭ ‬زەهزۆح،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت،‭ ‬کۆماری‭ ‬یەمەن

    ئامادەبوونی‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەشی‭ ‬2025‭ ‬لە‭ ‬شێوەی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬تەنها‭ ‬بەشداریکردنێک‭ ‬لە‭ ‬مانۆڕێکی‭ ‬سەربازی‭ ‬نەریتی‭ ‬زیاترە‭. ‬بەڵکو،‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬گەڕانەوەی‭ ‬یەمەن‭ ‬بۆ‭ ‬نیشتمان‭ ‬دەکات،‭ ‬چونکە‭ ‬لەدوای‭ ‬ساڵانێک‭ ‬لەو‭ ‬کەنارگیریەی‭ ‬بەهۆی‭ ‬جەنگ‭ ‬و‭ ‬ململانێ‭ ‬ناوخۆییەکانەوە‭ ‬لە‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬کودەتاکەی‭ ‬میلیشیا‭ ‬تیرۆریستییە‭ ‬حوسییەکانەوە‭ ‬سەپێنرا،‭ ‬پەیوەندی‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەکانەوە‭ ‬دەکاتەوە‭.‬

    ئەم‭ ‬بەشدارییە‭ ‬لەدوای‭ ‬ئامادەنەبوون‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەیەکی‭ ‬زۆر،‭ ‬ئەوە‭ ‬دووپاتدەکاتەوە‭ ‬کە‭ ‬یەمەن‭ ‬پێگەی‭ ‬ئاسایی‭ ‬خۆی‭ ‬هاوشان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬44‭ ‬وڵات،‭ ‬لەوانە‭ ‬میسڕ،‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬سعودیە،‭ ‬لە‭ ‬بەهێزترین‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬سەربازی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بەدەستدەهێنێتەوە‭.‬

    من‭ ‬بۆ‭ ‬میوانداریکردنی‭ ‬بەخشندەییانەیان،‭ ‬پێشوازی‭ ‬گەرم‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬گرنگیپێدانەی‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ئێمەیان‭ ‬دا،‭ ‬سوپاس‭ ‬و‭ ‬پێزانینی‭ ‬خۆم‭ ‬ئاڕاستەی‭ ‬برایانمان‭ ‬لە‭ ‬کۆماری‭ ‬میسڕی‭ ‬عەرەبی‭ ‬دەکەم‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬میوانداریکردن‭ ‬و‭ ‬دەرفەتدان‭ ‬پێمان،‭ ‬دوای‭ ‬ساڵانێک‭ ‬لە‭ ‬ئامادەنەبوونمان،‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لەم‭ ‬مەشقە‭ ‬نێودەوڵەتییە‭ ‬گرنگەدا،‭ ‬هەروەها‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬پشتگیرییەی‭ ‬کە‭ ‬پێشکەشیان‭ ‬کردووە‭ ‬بە‭ ‬درێژایی‭ ‬گەشتەکەمان‭ ‬لە‭ ‬یەمەنەوە‭ ‬تا‭ ‬گەیشتنمان‭ ‬بە‭ ‬میسڕ،‭ ‬سوپاسی‭ ‬هاوتاکانمان‭ ‬دەکەین‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭.‬

    گەڕانەوەی‭ ‬یەمەن‭ ‬بۆ‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬ڕەهەندی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬قووڵی‭ ‬هەیە‭: ‬ئەمە‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬یەمەنە‭ ‬بە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬سەرەکی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬جیهانی‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشە‭ ‬تیرۆریستییەکان،‭ ‬لەوانەش‭ ‬چالاکییە‭ ‬شەڕانگێزییەکان‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیرۆریستانی‭ ‬حوسیی‭ ‬پشتیوانیکراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬ئەنجامدراون‭.‬

    بوونی‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬کاری‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬دەرچەیەکی‭ ‬سەلامەتی‭ ‬بۆ‭ ‬سەقامگیری‭ ‬ناوچەکە‭. ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوپەیمانان،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر،‭ ‬شەڕکردن‭ ‬لە‭ ‬ژینگە‭ ‬شاری‭ ‬و‭ ‬بیابانییەکان،‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئەلیکترۆنی،‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬سیستەمی‭ ‬بێ‭ ‬کارمەند،‭ ‬گرنگی‭ ‬بەشدارکردنی‭ ‬هێزەکانمان‭ ‬زیاتر‭ ‬بووە‭.‬

    ئەم‭ ‬بەشدارییە‭ ‬نەک‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬تواناکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬یەمەن‭ ‬بەرز‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬بەڵکو‭ ‬پەیامێکی‭ ‬متمانە‭ ‬بۆ‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن‭ ‬دەنێرێت‭ ‬کە‭ ‬وڵاتەکەیان‭ ‬لەتوانایدایە‭ ‬هەڵسێتەوە‭ ‬و‭ ‬شانبەشانی‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬بەرەنگاری‭ ‬تیرۆریزم‭ ‬ببێتەوە‭.‬

    گەلی‭ ‬یەمەن‭ ‬ئەو‭ ‬هەواڵە‭ ‬خۆشەیان‭ ‬پێدەگات‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬هەوڵ‭ ‬بۆ‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬میلیشیا‭ ‬تیرۆریستییە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬دەدەین،‭ ‬کە‭ ‬دەیان‭ ‬چەوسێننەوە‭ ‬و‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬خاکی‭ ‬کۆماری‭ ‬یەمەنیان‭ ‬داگیر‭ ‬کردووە‭. ‬بە‭ ‬ویستی‭ ‬خودا،‭ ‬وە‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬برایان‭ ‬و‭ ‬هاوبەشە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانمان،‭ ‬ئەم‭ ‬کانگای‭ ‬تیرۆریستییە‭ ‬بنبڕدەکەین‭.‬

    ئێمە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬هاوبەشین؛‭ ‬دوژمنەکەمان‭ ‬هەمان‭ ‬دوژمنە،‭ ‬وە‭ ‬هەموومان‭ ‬بۆ‭ ‬سەقامگیرکردنی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬تا‭ ‬خۆشگوزەرانی‭ ‬و‭ ‬پێشکەوتن‭ ‬بەخۆیەوە‭ ‬ببینێت،‭ ‬خواستێکی‭ ‬هاوبەشمان‭ ‬هەیە‭. ‬بێگومان،‭ ‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشەکانمان‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەڕوانینە‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬ئاسۆ‭ ‬و‭ ‬بوارەکانی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬سەربازی‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانەکان‭. ‬هیوادارین‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬لایەنەکانی‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬سەربازی‭ ‬دەست‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬بکەینەوە‭.‬

    لەو‭ ‬ڕووەوە‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬هەنگاوێکی‭ ‬مەزنە‭ ‬بەرەو‭ ‬پێشەوە‭. ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬مەشقەکەدا،‭ ‬توانیمان‭ ‬ئەزموون‭ ‬و‭ ‬شارەزایی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆست‭ ‬بە‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬وەربگرین،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬گەواهیدەری‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬براکانمان‭ ‬لە‭ ‬میسڕ‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تر‭ ‬بووین،‭ ‬کە‭ ‬سوودێکی‭ ‬زۆری‭ ‬پێمان‭ ‬بەخشی‭.‬

    ئێمە‭ ‬شان‭ ‬بە‭ ‬شانی‭ ‬نوێترین‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬و‭ ‬تاکتیکەکان‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬هێزەکانمان،‭ ‬هەروەها‭ ‬بواردان‭ ‬بە‭ ‬سەربازەکانمان‭ ‬بۆ‭ ‬بڕیاردانی‭ ‬خێرا‭ ‬لە‭ ‬ژینگە‭ ‬جیاوازەکاندا،‭ ‬زەمینی،‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬کاردەکەین‭.‬

    جەنگی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬بووە‭ ‬بە‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬لایەنە‭ ‬گرنگەکانی‭ ‬جەنگی‭ ‬نەوەی‭ ‬پێنجەم‭. ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬یەکەم‭ ‬لەپێشینەکان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬جەنگە‭ ‬هاوچەرخەکاندا‭ ‬بەکاردەهێنرێت‭. ‬بە‭ ‬درێژایی‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش،‭ ‬لەم‭ ‬بوارەدا‭ ‬فێری‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬و‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬بووین‭.‬

    بێ‭ ‬گومان‭ ‬زانیاری‭ ‬زۆر‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬دەتوانین‭ ‬سوودیان‭ ‬لێ‭ ‬وەربگرین،‭ ‬بە‭ ‬تایبەت‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬دوژمنەکەمان‭ ‬تەکنیک‭ ‬و‭ ‬تەکنۆلۆژیای‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تر‭ ‬کە‭ ‬ئامانجیان‭ ‬تێکدانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەکەیە،‭ ‬بەکاردەهێنێت‭. ‬پێویستە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬مەترسییە،‭ ‬ببین‭ ‬بە‭ ‬خاوەنی‭ ‬ئەم‭ ‬تەکنەلۆژیایانە‭.‬

    هیوادارین‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬قۆناغە‭ ‬سەرەتاییەکانی‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬داهاتوودا،‭ ‬لەوانە‭ ‬پلاندانان،‭ ‬لۆژستی‭ ‬و‭ ‬دابینکاریی‭ ‬ئامێرەکان‭ ‬بەشداری‭ ‬بکات‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئومێدەوارین‭ ‬بە‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬پسپۆڕی‭ ‬باشتر‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬بوارێک‭ ‬زیاتر‭ ‬بەشداری‭ ‬بکەین‭.‬

    زۆربەی‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانەی‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەشدا‭ ‬دەکەن‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستن‭ ‬و‭ ‬ئاڵنگاریی‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬هاوبەشیان‭ ‬هەیە‭. ‬بۆیە،‭ ‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬دەرفەتێک‭ ‬بۆ‭ ‬چالاکی‭ ‬هاوبەش‭ ‬دەڕەخسێنێت،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر،‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭ ‬بێت‭ ‬یاخود‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬ئاسمانییەکان‭. ‬مەشقەکە،‭ ‬کە‭ ‬سیناریۆی‭ ‬جیهانی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬ھاوشێوە‭ ‬دەکات،‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬کارکردن‭ ‬لە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬هاوبەشدا‭ ‬لەپێناو‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬دەرفەتێکی‭ ‬ئێجگار‭ ‬باشە‭.‬

    گەڕانەوەی‭ ‬یەمەن‭ ‬بۆ‭ ‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭ ‬و‭ ‬مەشقە‭ ‬سەربازییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬تر‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬یەک‭ ‬دەیە‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬بریتی‭ ‬نییە‭ ‬لە‭ ‬گەڕانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬مەشقکردن،‭ ‬بەڵکو‭ ‬دووبارە‭ ‬بەدەستهێنانەوەی‭ ‬پێگەی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬دەخاتەڕوو‭ ‬کە‭ ‬جارێکی‭ ‬تر‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬دەخاتە‭ ‬ناو‭ ‬ئەو‭ ‬چوارچێوە‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییانەی‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ئاژاوەگێڕییانەی‭ ‬هەڕەشەن‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬کاردەکەن‭.‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleتیمێکی نەبەرد

    Related Posts

    تیمێکی نەبەرد

    December 10, 2025

    هێزی بەرنامەی پاداشتی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا

    November 17, 2025

    تەبایی لە قەیراندا

    November 12, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.