هێزەکانی ئاسایشی عێراق پابەندن بە بنبڕکردنی پاشماوەی داعش
دەستەی یونیپاس
لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختەدا بە ناوی “بەڵێنی ڕاستی”، هێزە چەکدارەکانی عێراق لە مانگی ئازاری 2024دا چەند ئەندامێکی چالاکی داعشیان لە پارێزگاکانی ئەنبار، دیالە، کەرکوک و سەڵاحەدین لەناوبرد.
لانیکەم 10 تیرۆریست کوژران، لەنێویاندا والی (بەرپرس) ی جەزیرە و ئەلبەعاج، دوو لە یاریدەدەرەکانی، هەروەها دوو کەسی دیکە لە قەزای ڕاوە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژران.
عێراق فەرمانی ئەو هێرشانەی دەرکرد، دوای ئەوەی هەواڵگری پشتڕاستیان کردەوە کە داعش پیلانی هێرشکردن لە مانگی ڕەمەزاندا دادەڕێژێت.
ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ڕێگەی چڕکردنەوەی هێرشەکان لە کاتی بۆنە ئاینییەکاندا هەوڵی هاندانی لایەنگران دەدەن و هاووڵاتییان دەتۆقێنن بۆ ئەوەی بیانکەن بە گژ حکومەت و هێزەکانی ئاسایش.
لە دوای شکستی لەدەستدانی خاک لە مانگی کانونی یەکەمی 2017 لەلایەن هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بە پشتیوانی هاوپەیمانییەکی جیهانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، داعش هەوڵیدا خۆی کۆبکاتەوە و لە هەمان کاتدا هێرشی وردە وردەی لاواز بۆ سەر ئامانجە سەربازی و مەدەنییەکان دەستپێکرد. هێزەکانی ئاسایشی عێراق بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش، بەدوایاندا تا دەگاتە حەشارگەکانی بیابان و چیاکان.
لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2024دا، لە ڕاپۆرتی 18 ـەمینی دوو ساڵەی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە داشدا هاتووە: “تواناکانی گرووپەکە لە ناوچە سەرەکییەکانی عێراق و سوریادا هێشتا لە لەناوچووندایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەکو یاخیبوونێکی چەکداری لە ناوچە دوور و گوندنشینەکاندا بە کۆی گشتی هێزەکەی کە لە نێوان 3,000 بۆ 5,000 چەکدار لەم وڵاتانەدا، بەشێوەیەکی چڕی کەم بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی”.
سەرچاوەکان: نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەلحورە، ئەلشەرق ئەلئەوسەت
Comments are closed.