لە جیهانێکدا کە هەڕەشە ناهاوسەنگەکان خێراتر لە وەڵامە ئاساییەکان پەرەدەستێنن، کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی کاریگەر چیتر بواری تایبەت بە مانگە دەستکردەکان، سامانی ئەلیکترۆنی یان تەنانەت یەکە سەربازییە دەستەبژێرەکان نییە. هەتا دێت، ئەوە هاوڵاتی هۆشیارە، ئەو کەسەی لەسەر شەقام، لە بازاڕ یان بەدرێژایی ڕاڕەوێکی قاچاخچێتی، دەبێتە کلیلی وەستاندنی هێرشی داهاتوو.
بە دانپێدانان بەم ڕاستییە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە مێژە ئامرازێکی بەهێزی بەکارهێناوە: بەرنامەی پاداشتی وەزارەتی جەنگ (DoWRP). ئەم دەستپێشخەرییە پارە پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە زانیاریی هاوکات و باوەڕپێکراو دابیندەکەن کە یارمەتیی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەدات یان هەڕەشەکان بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە پوچەڵدەکەنەوە.
بۆ گەلانی ناوچەی ژێر بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM AOR)، کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیای ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و قۆچی ئەفریقا دەگرێتەوە، دەرفەتی گرتنەبەر یان هاوبەشیکردن لەگەڵ ئەم بەرنامە سەلمێنراوە دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات.
سوودەکانی بەرنامەکە
بەرنامەی پاداشتی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا یەکێکە لە دەستپێشخەرییە هەرە کاریگەرەکانی پاراستنی هێز و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پێکهاتەی ئامرازەکانی ئاسایشی ئەمریکادا. لەو ڕێگەیەوە، هاووڵاتیانی بیانی دەتوانن بۆ ئەو زانیاریانەی کە دەبنە هۆی پەکخستنی چالاکیی تیرۆریستی، دەستبەسەرداگرتنی چەک، پووچەڵکردنەوەی هێرشی درۆن یان ناسینەوەی هەڕەشە هەنووکەییەکان پاداشتی دارایی بەرچاو، هەندێکجار هەتا 5 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنن.
ئەمە بریتیی نییە لە توانایەکی تیۆری. ئەمە سیستەمێکی تاقیکراوەی مەیدانییە، خاوەنی تۆمارێکی سەرکەوتنی جیهانی ڕاستەقینەیە، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن فەرماندەییە جەنگییەکانی ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت. لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، بەرنامەکە زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی بە سەدان کەس کە زانیارییان دابینکردووە، بەشێکی زۆریان لە وڵاتانی ناوچەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکان، بەخشیووە. ئەم دەستکەوتانە تەنها بریتی نیین لە ئامار، بەڵکو پیلانی تیرۆریستیی هەڵوەشێنراوە، کۆگای چەکیی ئاشکراکراو و ژیانی کەسانی ڕزگارکراو نیشاندەدەن.
ماڵپەڕی DoWRewardsProgram.net بریتییە لە سەکۆی فەرمی بۆ زانیاری، ناردنی زایناریی فرە زمانی و پەیوەندی. ئەمە ڕەنگدانەوەی ڕێچکەیەکی هاوچەرخ، سەلامەت و دۆستی گونجاوی مەدەنیی بەرنامەکەیە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری.

چۆن و بۆچی کاردەکات
زیرەکیی بەرنامەکە لە سادەیی و گونجاوییەکەیدایە. هاوڵاتیانی مەدەنی، زۆرجار پەیوەندییان بە هیچ هێزێکی حکومی یاخود سەربازییەوە نییە، دەتوانن لە ڕێگەی کەناڵە کۆدکراوەکانەوە لەوانە سەکۆکانی ئینتەرنێت، وەتس ئەپ، تێلێگرام و هێڵی تەلەفۆنی پارێزراوەوە زانیاری پێشکەش بکەن. زمانەکانی وەک عەرەبی، فارسی، ئۆردو و پاشتۆ بۆ مسۆگەرکردنی دەستڕاگەیشتن پاڵپشتی دەکرێن.
کاتێک کە زانیارییەکان پێشکەش دەکرێن، لەلایەن شیکەرەوە تایبەتمەندەکانەوە هەڵسەنگاندن بۆ دروستییان، بێ هاوتاییان و بەهای کارکردنیان بڕی پاداشتەکە ئەنجام دەدرێت. ئەگەر زانیارییەکان دروستی و کرداری پشتڕاست بکەنەوە، ئەوا بەنهێنی پەیوەندی بە دابینکەرەوە دەکرێت و قەرەبوو دەکرێتەوە. دەکرێت پارەدان دارایی بێت یان بە شێوەی ماددی، وە پەیوەستە بە بارودۆخەکە و ڕەچاوکردنی سەلامەتییەوە. لە هەموو قۆناغێکدا، بەرنامەکە بە نهێنی هێشتەوەی ناسنامەی کەسی زانیاریبەخش و دەستپاکی لە پێشینەی کارەکانی دادەنێت، دڵنیای دەدات لەوەی کەس ناخرێتە مەترسییەکی ناپێویستەوە.
ئەو خێرایی و نهێنییەتی بەرنامەکە کاری پێدەکات، سوودێکی بەرچاوی هەیە. خاوەبوونەوەی کاری کارگێڕیی تێدەپەڕێنێت، بوار بە فەرماندەکانی جەنگ دەدات لە کاتی ڕاستەقینەدا لە مەیداندا، هەندێکجار لە ماوەی چەند ڕۆژێک لە دوای وەرگرتنی ئامۆژگارییەکی بەنرخ بڕیاری پاداشت بدەن.
بنیاتنانی کلتووری هەماهەنگی
بۆ حکومەتەکانی سەرانسەری ناوچەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM)، کاریگەرییەکانی بەرنامەیەکی لەم جۆرە زۆر لە کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی مامەڵەیی زیاترە. بەرنامەی پاداشتی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (DoWRP) برەو بە کلتووری لە بەرپرسیارێتی مەدەنی دەدات. کاتێک خەڵکی مەدەنی دەبینن کە وریایی ئەوان دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات، وە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەلامەت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەوا ئەوان زیاتر بۆ پێشەوە هەنگاودەنێن.
لە زۆر شوێن، بە تایبەت لەو شوێنانەی کە متمانەکردن بە دامەزراوە فەرمییەکان ڕەنگە سەخت بێت، بەرنامەی پاداشتی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا پردێک لە نێوان خەڵکی ئاسایی و ئەو هێزانەی کە کار بۆ سەلامەتییان دەکەن، دروست دەکات. متمانەی گشتی دروست دەکات. دانیشتوانی ناوخۆیی بەهێز دەکات. ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت تەماشاکەر بن، دەگۆڕێت بۆ بەشداربووی چالاک لە ئاسایشی نیشتمانیدا.
لە هەمووی گرنگتر، بەرنامەی پاداشتەکان بە شێوەیەکی تەواو هاوئاهەنگ لەگەڵ یاسای ئەمریکا و یاسای نێودەوڵەتی کاردەکات. بەرنامەکە لەڕێگەی تۆماری وردبینی و چوارچێوەی کاری چڕ لەلایەن وەزارەتی جەنگەوە بەڕێوەدەبرێت و سەرپەرشتی دەکرێت. ئەمەش بەرپرسیارێتی مسۆگەر دەکات، بەبێ پشتگوێخستنی وەڵامدانەوەی گونجاو و خێرا پشتگوێ بخات.
سەرکەوتنە دەریاییەکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا (NAVCENT)
دەکرێت نموونەیەکی سەرنجڕاکێش لە کاریگەریی بەرنامەکە لە ڕێگەی فەرماندەیی ناوەندی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا (NAVCENT)ـەوە ببینرێت.
لە وەڵامی پەرەسەندنی هەڕەشە دەریاییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی، بە دیاریکراوی پەیوەست بە قاچاخچێتی و چالاکیی تیرۆریستیی دەریایی، فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا درێژکراوەیەکی ناوچەیی بەرنامەی پاداشتی وەزارەتی جەنگی ئەمریکای دروستکرد.
ئەم وەشانە بە تایبەتی زانیاریی پەیوەست بە چالاکییە دەریاییە نایاساییەکان دەکاتە ئامانج، پاداشت بۆ ئامۆژگاری سەبارەت بە چەک، ماددەی هۆشبەر، تەقەمەنی یان ئەو کەسانەی لە ڕێگەی دەریاوە بازرگانییان پێوە دەکرێت، پێشکەش دەکات. لەڕێگەی بەکارهێنانی ئامرازە باو و پارێزراوەکانی پەیوەندیکردن ئامۆژگاری بە زمانەکانی عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی وەردەگرێت. لە ماوەی
چەند مانگێک لە دوای بەگەڕخستنی، جێبەجێکردنی بەرنامەکەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەری نایاسایی و پچڕاندنی ڕێگاکانی قاچاخچێتی کە لایەنە دوژمنکارەکان بەکاریان دەهێنا.
ئەم جۆرە جێبەجێکارییە تایبەتمەندە توانای گونجاویی بەرنامەکە نیشان دەدات. بە هەمان شێوە تیشک دەخاتە سەر ئەگەرێکی سەرنجڕاکێش: وڵاتانی هاوبەش لە ناوچەکە دەتوانن لەسەر بنەمای هەمان مۆدێل بەرنامەی پاداشت بخەنەکار، بەگوێرەی ئامانجی لەپێشینەی نیشتمانی و واقیعی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆیان تایبەتمەندی بکەن.
سودەکانی گرتنەبەری بەرنامەیەکی لەم جۆرە
بۆ ئەو وڵاتانەی کە هاوتەریبن لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سوودەکانی هاوبەشیکردن لەگەڵ بەرنامەی پاداشتی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (DoWRP)، یاخود دروستکردنی وەشانێکی ناوخۆیی لێی، زۆر سەرسوڕهێنەرە.
یەکەم، ڕێبازێکی ناکوشندە و قەبارەدار بۆ باشترکردنی کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی ناوخۆیی پێشکەش دەکات. بەبێ پێویستبوونی ژێرخانی گەورە یاخود چاودێریکردنی بەرفراوان، حکومەتەکان دەتوانن چاو و گوێی دانیشتوانی خۆیان بەکاربهێنن.
دووەم، لە ناوچە خۆڵەمێشییەکان، ئەو شوێنانەی کە شێوازی نەریتی سەربازی یان پۆلیسیی کورت دەهێنن، یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە دەرکەوتووەکان دەدات. چی شوێنهەڵگرتنی هەڵدانی درۆنی خراپەکار، ناسینەوەی چەکدارە بیانییەکان، یاخود لە چاودێریکردنی ڕێگاکانی قاچاخچێتی لە سەرانسەری بیابان و دەریاکاندا بێت، هەواڵگری لەسەر بنەمای پاداشت ئامرازێکی بەنرخە.
سێیەم، ئەم جۆرە بەرنامانە متمانە دروست دەکەن. کاتێک خەڵکی مەدەنی دەبینن زانیاری دەبێتە هۆی چالاکی کرداری، و دەکرێت دادپەروەری لە ڕێگەی هەماهەنگییەوە بچەسپێنرێت نەک ڕووبەڕووبوونەوە، ئەوا ئەمە یەکێتیی نیشتمانی بەهێز دەکات و لایەنە خراپەکارەکان ڕادەگرێت.
چوارەم، بەرنامەی پاداشتی نیشتمانی وەکو هێمای سەروەری و پێگەیشتنی ئۆپەراسیۆنی کاردەکات. لە کاتێکدا مۆدێلی ئەمریکا سەلمێنراوە، هیچ شتێک بۆ ڕێگریکردن وڵاتانی دۆستی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (USCENTCOM) لە دامەزراندنی وەشانی تایبەت بە خۆیان لە ئارادا نییە. دەکرێت هەماهەنگیی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە پاداشتی هاوبەش، پارێزبەندی یاسایی، یاخود سەکۆ تەکنیکییەکان جێبەجێ بکرێت و هانبدرێت.
ڕوانیین بۆ ئایندە
کەواتە چۆن هاوبەشێکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (USCENTCOM) دەتوانێت دەستپێبکات؟
هەنگاوی یەکەم ڕاستەوخۆیە: گفتوگۆی کراوە لەگەڵ هاوتا
ئەمریکییەکان سەبارەت بە یەکخستنی چوارچێوەی کاری پاداشتکردن
بۆ ناو هەوڵە بەردەوامەکانی هەماهەنگیی ئاسایشی. فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (USCENTCOM) و فەرماندەییەکانی پێکهاتەکانی دەتوانن پشتگیری، ڕێنمایی و هەندێکجاریش پارەی هاوبەش یان سەکۆی
تەکنیکی پێشکەش بکەن.
دواتر بریتییە لە داڕشتنی بەرنامەیەکی پاداشتکردن بۆ ڕەنگدانەوەی ئاسۆی زمانەوانی، یاسایی و کلتووریی هەر نەتەوەیەک. پێویستە گەیاندنی پەیام بە خەڵکی گشتی تیشک بخاتە سەر ئەوەی کە پاداشتەکان یاسایی، پارێزراو و نهێنین. پێویستە یاساکان بە ڕوونی باس بکرێن: چ جۆرە
زانیارییەک شایستەیە، چ جۆرە ڕەفتارێک دەکرێتە ئامانج و چۆن بڕیاری پاداشت دەدرێت.
هەروەها ڕاهێنان و ئەستۆپاکیی شیکارانی ناوخۆیی زۆر گرنگە. پێویستە بۆ پاراستنی متمانە بەخۆبوون هەڵسەنگاندنی زیرەکی بە ناسیاسی و پیشەیی بهێڵرێتەوە. قۆناغێکی تاقیکاری لە ناوچەیەکدا کە کێشەی ئاسایشیی بەردەوامی هەیە، ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر ناوچە سەرەکییەکانی وەکو بەندەر و سنوورەکان هەیە، دەتوانێت لە بەدیهێنانی سەرکەوتنی پێشوەختە
و چەسپاندنی سیستەمەکە یارمەتیدەر بێت.
لە کۆتاییدا، پێویستە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی پلان بۆ قۆناغێکی فراوانکردن دابڕێژرێت. بەرنامەکانی پاداشت بە هەمان قەبارە بۆ هەمووان گونجاو بیین، بەڵام بە شێوەیەکی گشتگیر گونجاون.
بانگەواز بۆ کردار
بەرنامەی پاداشتی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە میکانیزمێکی پارەدان زیاترە؛ سەرمایەیەکی ستراتیژییە. دانیشتووان بەهێز دەکات، ڕێگری لە توندوتیژی دەکات و توانای هەواڵگری لە هەندێک لە ژینگە هەرە ئاڵنگارەکانی جیهاندا بنات دەنێت. بۆ وڵاتانی هاوبەش لە ناوچەی ژێر بەرپرسیارێتیی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM AOR)، پەیڕەوکردنی ئەم مۆدێلە، لە ڕێگەی هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ یان پەیڕەوکردنی سەربەخۆ، نوێنەرایەتی دەرفەتێکی ڕوون و دەستبەجێ دەکات.
لە ئاسۆی ئاسایشی ئەمڕۆدا، کە مەترسی دواتر دەکرێت لە درۆن، تونێل یان پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە بێت، هەواڵگری هاوکات واتە هەموو شتێک. وە ئەو کەسانەی کە خاوەنی ئەو زانیاریانەن، جووتیاران، کرێکارانی بەندەر، دوکانداران، ماسیگران، کەشتیوانان، خوێندکاران، کاتێک دەزانن بە دروستی بەکاردەهێنرێت و سوودی داراییان پێدەگەیەنێت، ئەوا ویستی زیاتریان دەبێت بۆ هاوبەشیپێکردنی.
ژێرخان بوونی هەیە. سیاسەتەکە سەلمێنراوە. ئەنجامەکان نکۆڵییان لێناکرێت. بۆ ئەو حکومەتانەی کە ئامادەن توانای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لێهاتووییەکانی پاراستنی هێزەکانیان بەرز بکەنەوە، هەنگاوی داهاتوو سادەیە: داواکاری بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەکە پێشکەش بکە، یاخود هی خۆت دروست بکە. بۆ زانیاریی زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی www.DoWRewardsProgram.net بکە و بگەڕێ کە چۆن ئەم مۆدێلە دەتوانێت خزمەت بە بەرژەوەندییە ئاسایشییەکانی نەتەوەکەت بکات.
