پاکستان لە مانگی ئابی 2024، میوانداری شاندێکی سەربازی عێراقی کرد، کۆبوونەوەیەک کە تیایدا تیشک خرایە سەر بەرزکردنەوەی هەماهەنگیی نێوان هێزە ئاسمانییەکانی هەردوو وڵات.
فەریق داود سەلمان، سکرتێری گشتیی سەردانی فەریقی ئاسمانی زاهیر ئەحمەد بابەر سیدو، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئاسمانیی هێزی ئاسماینی پاکستانی کرد.
ئەو بابەتانەی کە جێگەی سەرنجی هەردوولابوون کارنامەکانییان پڕکردەوە، لەوانە فراوانکردنی مەشق و هەماهەنگیی نێوان هەردوو سوپا، بەتایبەتی لە بواری فڕۆکەوانیدا. فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق فەریق شەهاب جاهید عەلی بەشێک بوو لە شاندەکە.
فەریقی فڕۆکەوان سیدو پشتیوانی پاکستانی بۆ دابینکردنی تواناسازیی هێزی ئاسمانیی عێراق دووپاتکردەوە. پاکستان لەم دواییانەدا فڕۆکەی ڕاهێنانی سوپەر موشەکی گەیاندە عێراق.
فەریق سەلمان خواستی خۆی بۆ باشکردنی پەیوەندییە سەربازییەکان لەگەڵ هێزی ئاسمانیی پاکستان بۆ یارمەتیدانی پێشکەوتنی مەشقی تەکتیکی، لەخۆگرتنی تەکنەلۆژیای سەرهەڵداو و باشترکردنی تواناکانی ئۆپەراسیۆن دەربڕی. پاکستان لەسەر هاوکاریکردنی عێراق لە ڕاهێنانی فڕۆکەوانی، بەرگریی ئاسمانی و تەکنەلۆژیای ئەلیکترۆنی ڕەزامەندی خۆی دەربڕی.
هەروەها شاندەکەی عێراق بۆ سەرنجدان بە پەرەپێدانی پڕۆژە فڕۆکەوانییەکان سەردانی باخچەی نیشتمانی زانست و تەکنەلۆژیای ئاسمانیی پاکستانی (NASTP) کرد. فەریق سەلمان پێزانینی خۆی بۆ ئەو توێژینەوە و داهێنانانەی دەربڕی کە لە NASTP بەڕێوەدەچن.
بە هەمان شێوە پاکستان گەشەسەندنی پیشەسازی فڕۆکەی ناوخۆیی خۆی پیشان دا و عێراق ئارەزووی خۆی بۆ بەدەستهێنانی 12 ڕاهێنەری تری سوپەر موشەک دەربڕی.
هەروەها سەردانەکەی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەریق ساهیر شەمشاد میرزا، سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی دەستەی ئەرکانی پاکستان لەخۆگرت.
سەرچاوەکان: پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان دەزگا خزمەتگوزارییەکان، پاکستان، عەرەب نیوز