ناتۆ جەخت لە هاوبەشیی ئاسایش لەگەڵ ئۆزبەکستان دەکاتەوە
دەستەی یونیپاس
شاندێکی ناتۆ لە دوای گۆڕانی داینامیکی ئاسایش لە ناوچەکەدا بۆ دووپاتکردنەوەی هاوبەشیی هاوپەیمانییەکە لەگەڵ تاشقەند سەردانی ئۆزبەکستانی کرد.
بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی ئەرکانی سوپای فرەنەتەوەیی ناتۆ فەریق جانوس ئادەمچیک تیشکی خستە سەر بەشداریکردن و هاوکاری بەردەوامی ناتۆ لەگەڵ ئۆزبەکستان، لەنێویاندا بەشداریکردنی بەردەوامی وڵاتەکە لە دەستپێشخەری هاوبەشی بۆ ئاشتی.
”ناتۆ پابەندە بە پاراستنی وتووێژی سیاسی بەهێز و هاوکاری کرداری لەگەڵ ئۆزبەکستان. ئەم هاوبەشییە بۆ پێشخستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا زۆر گرنگە و تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونمان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە هاوبەشەکان و هەروەها گەشەپێدانی پێشهاتە ئەرێنییەکان لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست،” فەریق ئادەمچیک ڕایگەیاند.
فەریق ئادەمچیک سەردانەکەی بۆ ئۆزبەکستان بە چاوپێکەوتن لەگەڵ جێگری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری پەروەردەیی و ئایدیۆلۆژی، لیوا هەمدەم کارشیێڤ، دەستپێکرد. لە ئەکادیمیای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئۆزبەکستان، بەڕێوەبەری گشتی وتارێکی سەبارەت بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی جیهانی و چوارچێوە هاوکارییەکانی ناتۆ پێشکەش کرد. ناوبراو ستایشی ئۆزبەکستانی کرد کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان و پاراستنی ئاسایشی هاوبەش و بەها هاوبەشەکان، دان بە بەهای کارکردنی پێکەوەییدا دەنێت.
لە گەشتکردن بۆ دەوروبەری پایتەخت، ژەنەراڵەکەی ناتۆ و شاندەکەی گەشتیان بۆ ناوەندی ڕاھێنانی شاخی چیمیۆن کرد، کە یەکێکە لە پێنج دامەزراوەی ڕاھێنانی شاخاوی ئۆزبەکستان. فەرماندەی ئۆزبەکستان باسی لەوە کرد کە چۆن 300 سەرباز ساڵێک بە ڕاھێنانی تایبەتمەند لەو ناوەندەدا بەسەر دەبەن.
سەردانەکە بۆ ناوەندی ڕهێنانی ئاشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆزبەکستان زیاتر جەختی لەسەر بەشداریکردنی بەردەوامی ئۆزبەکستان بۆ ئاشتی کردەوە.
وەک نیشانەی فراوانبوونی پەیوەندییەکان، پسپۆڕانی سەربازی ناتۆ لە مانگی نیسانی 2024دا ڕاهێنانیان بە کادیرانی سوپای ئۆزبەکستانی کرد. بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری ئۆزبەکستان، پسپۆڕانی ناتۆ “وانەی مەشق لەسەر ژمارەیەک بابەت” لە ناوەندێکی پسپۆڕی ڕاھێنانی سوپای ئەمریکا ئەنجامداوە.
سەرچاوەکان: وەزارەتی بەرگریی ئۆزبەکستان، ناتۆ
Comments are closed.