گروپی تیرۆریستیی حوسییەکان لە ڕێگەی هەڵمەتی توندوتیژی و تۆقاندنی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە بەردەوامن لە پەرەپێدانی ناسەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە یەمەن.
سەرەکیترین بێزارکردنی ناوچەکە بریتین لە هێرشە دڕۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور.
”حوسییەکان دەیانەوێت لە دەریای سووردا جیهان ناچاربکەن و کردەوە تێکدەرەکانیان لە ژێر پاساوی سیاسیی چەواشەکارانەدا پەردەپۆش بکەن،” دکتۆر ڕەشاد محەمەد ئەلعەلیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سەرۆکایەتی یەمەن، لە بەهاری 2025 ڕایگەیاند.
سنووردارکردنی حوسییەکان لە هەڕەشەکردن لە یاسا و ڕێسای ناوچەیی و نێودەوڵەتی پێویستی بە هەوڵێکی پێکەوەیی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانە، سەرۆکی یەمەن ڕایگەیاند، بەڵام ئاماژەی بە دوایین نیشانەکانی “هاوئاهەنگیی نەتەوەیی فراوان”ـی پێکهاتە سەربازییەکان و یەکەکانی ئاسایشی یەمەن کرد بۆ ئەنجامدانی “جەنگێک بۆ ڕزگاربوون” لەپێناو بەدەرنانی تیرۆریستانی حوسییەکان.
سەرۆک دوپاتی کردەوە کە بەردەوامبوونی حوسییەکان لە هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر کەشتییە جیهانییەکان لە دەریای سوور و ڕێڕەوە ئاوییە نزیکەکان بریتیە لە سووکایەتیکردن بە جیهان. ئەوەی ڕۆژگارێک بە تەنها بۆ سەر ناوخۆی یەمەن مەترسی بوو، ئێستا فراوانتر بووە و بە بەهای سەدان ملیار دۆلار مەترسی لەسەر ڕەوتی بازرگانیی نێودەوڵەتی دروست کردووە. ناوبراو حوسییەکانی بە یەکەم گرووپی یاخیبوو لە مێژوودا ناوزەدکرد، کە مووشەکی بالیستی و دڕۆن لە دژی کەشتییە بازرگانییە مەدەنییەکان بەکاربهێنن.
ئەم شێوازە لە پەرەسەندنی بێباکانە لە وەڵامی داخوازی بۆ ئاشتی، پێویستی بەوە هەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سیاسەتی توند بۆ ڕێگریکردن لە میلیشیاکان لە زیانگەیاندنی زیاتر بگرێتەبەر. ئەم هەوڵانە بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی حوسییەکان لە دوای پەسەندکردنی بڕیارنامەی 2216ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 2015، بەردەوامن. دکتۆر ئەلعەلیمی ڕایگەیاند حوسییەکان پێشێلکارییەکی گەورەی مافەکانی مرۆڤیان ئەنجامداوە، لەنێویاندا دەستگیرکردنی دەیان کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دواییانە، لەگەڵ هەزاران ژن، منداڵ و گەنج و بەساڵاچووی بێتاوان کە ساڵانێکە لە زیندانەکاندا دیارنەماون.
گێڕانەوەی سەقامگیری سیاسی و ئابووری بۆ یەمەن بە تەنها پرسێکی نیشتمانی نییە بەڵکو ناوچەیی و جیهانیشە. سەقامگیرییەکەی بۆ پاراستنی ئاشتی، ئاسایشی ناوچەکە و مافی گەشتکردن لە دەریای سوور و عەرەبی و ڕێڕەوی ئاوی دەوروبەریدا، لەوانەش کەناڵی سوێس، زۆر گرنگە.
سەقامگیری یەمەن پەیوەستە بە قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی چەکی ئێران و بنبڕکردنی ئەو سەرچاوە داراییانەی کە ململانێکانی درێژکردووەتەوە. هەتا ئەو کارە ئەنجام نەدرێت، حوسییەکان خواستی زۆر کەمیان دەبێت بۆ وازهێنان لە ناچارکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەستکردن بە دانوستان لەپێناو ئاشتییەکی هەمەلایەنە و دادپەروەرانە، سەرۆک کۆماری یەمەن ڕایگەیاند.
حکومەتی دەستووری بە پاڵپشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەندکردنی خۆی بۆ هاندانی حوسییەکان بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی ئاشتی پێشکەش کرد. هەوڵەکان ڕەتکرانەوە.
”میلیشیاکان بە ڕفاندی سێ فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی یەمەن، هێرشکردنە سەر دامەزراوەی نەوتیی سەفەر لە پارێزگای مەریب و دەرکردنی یاسا و ڕێسای ڕەگەزپەرستانەیان بۆ ئەوەی فەرمانگەی گشتی گرنگی بر پۆلێکی تایبەتی چەکدارە دڵسۆزەکانی بدات، دیارترینیان دەسەڵاتی دادوەرییە، کە ئاماژەیە بۆ ڕێوشوێنی سەرکوتکەرتر، وەڵامیان دایەوە،” د. ئەلعەلیمی ڕایگەیاند.
پڕۆسەی ئاشتی بریتییە لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی هێزە میانڕەوەکان لە ناوچەکە بە سەرۆکایەتی شانشینی سعودیە کە لەگەڵ هاوبەشەکان لە هاوپەیماناندا بۆ پشتیوانیکردن لە دەستوور لە یەمەن بەرپرسیارێتی بەرگریکردن لە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان، درێژکردنی دەستی هاوکاری و کردنەوەی دەرگاکانیان بە ڕووی قوربانیانی ململانێکان لە ئەستۆ گرتووە.
”بەبێ هاوپەیمانێتییەکە بە سەرۆکایەتی سعودیە، حوسییەکان و ئێران دەستیان بەسەر هەموو یەمەندا دەگرت، هەتا سنوورەکانیش لەگەڵ عومان.” سەرۆکی یەمەن ڕایگەیاند. “بە هاوکاری هاوپەیمانێتی توانیمان 70 لە سەدی خاکەکە ئازاد بکەین.” سەرچاوەکان: دێر شپیگل و ئەلشەرق ئەلئەوسەت