قەتەڕ یارمەتیی ژنان و منداڵانی گۆڕەپانی جەنگ دەدات
بە یارمەتی لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP)، ڕێکخراوی پاڵپشتیی دارایی قەتەڕ بۆ گەشەپێدان (QFFD) دەستپێخەری ژنان لە گۆڕەپانی جەنگ (WICZ) لە پەراوێزی 77ـەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلوولی 2022، لە نیویۆرک، دەستیپێکرد.
ئامانجی ‘ژنان لە گۆڕەپانی جەنگ’ بریتییە لە پاڵپشتکردن و بەهێزکردنی ژنان و کچانی ناوچە جێناکۆکەکان لە سەرانسەری جیهان، ئەمەش دووپاتکردنەوەی ئەو ڕۆڵە پاڵپشتیکەرەیە کە قەتەر لە یارمەتیدانی ژنان و کچانی زیان بەرکەوتوو بەهۆی ململانێکان، جەنگ و هەژارییەوە دەیگرێتەبەر، کە پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی لە کاتی قەیرانەکاندا کاریگەری ئەرێنی دروست بکات. هەروەها چارەسەر بۆ ئە زیانانەی بەهۆی قەیرانە درێژخایەنەکانەوە سەرچاوە دەگرن، وەک نەبوونی خوێندن، چاودێریی تەندروستی و کارامەیی سەرەتایی پیشەیی دابین دەکات.
”ئێمە وا لە جیهانێکدا دەژین کە تێیدا ژنان بەردەوام بەرکەوتەی بەرزترین ئاستی توندوتیژی، هەژاری و لەناوبردن دەبنەوە، بەتایبەتی لە کاتەکانی بارودۆخی جەنگ و ئاڵۆزکاودا،” لوئلوئە ئەلخاتەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی قەتەر لە میانی ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی ‘ژنان لە گۆڕەپانی جەنگدا’ ڕایگەیاند. ئەو جەختیکردەوە لەوەی ئەم دەستپێشخەرییە وەکو سەکۆیەک بۆ تیشک خستنە سەر کێشە سەرەکییەکانی وەکو پەراویزخستن، هەژاری و دەرەنجامە کۆمەڵاتییەکانی ململانێی چەکدار خزمەت دەکات.
ئاچیم شتاینەر، بەڕێوەبەری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، بە ستایشکردنی بەشدارییە گەورەکانی لە بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئامانجیان پشتگیریکردنی چینە لاوازەکانی کۆمەڵگاکانە، جەختی لەسەر پێویستیی بەشداریکردنی ژنان لە داڕشتنی ئەو بەرنامانەدا کردەوە کە مەبەست لێیان یارمەتیدانیان بێت.
شتاینەر دەڵێت: “لە زۆر دەقدا، ژنان نیوەی ئەو دانیشتووانەن کە کاریگەرییان لەسەرە، تەنانەت لەسەر مێزەکە نین کاتێک بەرنامەکان داڕێژراون، ئەوان لەسەر مێزەکە نین کاتێک دانوستانەکانی ئاشتی ئەنجام دەدرێن و بە دڵنیاییەوە زۆربەی کات ئەم بەرنامانە بڵاودەکرێنەوە بەشدارنین”.
وەکو بەشێک لە ئەرکەکەی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ڕێکخراوە مرۆییە جیهانییەکانی تر، پاڵپشتیی دارایی قەتەڕ بۆ گەشەپێدان (DCF) لە مانگی نیسانی2021 ڕێککەتننامەیەکی لەگەڵ ڕێکخراوی پاڵپشتیی دارایی دیجیتاڵیی دانیشتوان (DCF) واژۆکرد بۆ دابینکردنی خەرجیی ڕاهێنانی گەشەپێدانی کارامەیی پیشەیی بۆ ژنان و کچانی ئەنغانستان لە پیناو هەنگاونان لەگەڵ ئاستی پێداویستییەکانی بازاڕی کار، لە نیوانیاندا ڕاهێنانی 90 ڕۆژی ژنانی ئەفغانی لە ناوخۆی ئەنغانستان بۆ کارکردن لە کەرتی چاودێریی تەندروستی.
پاڵپشتی دارایی دیجیتاڵی دانیشتوان (DCF) لە لایەن ڕۆیا مەحبووب، ژنێکی ئەفغانی کە هەوڵی پاڵپشتیکردنی وەبەرهینەرانی ژن دەدا لە وڵاتەکەی خۆیدا، پرۆسەیەک کە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی تاڵیبانەوە بەرەو دواوە چوو، لە ساڵی 2013 دامەزرێنرا. سەرچاوەکان: ئەل جەزیرە، پاڵپشتی دارایی دیجیتاڵیی هاوڵاتی، UNDP
Comments are closed.