قەتەڕ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیتاڵیادا فراوانتر دەکات
دەوڵەتی قەتەڕ بۆ بەرگریکردن لە سنورەکانی و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری وڵاتەکە، بەردەوامیی بە باشترکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی و فراوانکردنی هاوبەشییە سەربازییەکانی دەدات.
وەکو بەشێک لەم هەوڵە، هێزە چەکدارەکانی ئەمیریی قەتەڕ و هیزێکی ئیتاڵیا بە پشتیوانی وەزیری دەوڵەتی قەتەر بۆ کاروباری بەرگری، دکتۆر خالید بن محەمەد ئەلعەتییە مەشقی سەربازیی دوولایەنەی ‘نەسڕی 23’ (یاخود سەرکەوتن)ـی ئەنجامدا.
مەشقی مانگی تشرینی یەکەمی 2023 بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکان و پێشخستنی کارایی و ئامادەیی جەنگی بۆ هەموو پسپۆڕییەکان لە هێزە زەمینییەکانی قەتەڕ کردبووە ئامانج.
پەیوەندییە سەربازییەکانی قەتەڕ لەگەڵ ئیتاڵیادا کڕینی ئامێر لەخۆدەگرێت، وە لە مانگی ئابی 2017، قەتەڕ ڕێککەوتنێکی بەرگریی دوولایەنەی واژۆکرد، کە بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە هێزی دەریایی ئەمیریی قەتەڕ بە بڕی 5.91 ملیار دۆلاری ئەمریکی حەوت کەشتیی جەنگیی دەریایی لە ئیتاڵیا کڕی.
هەروەها، وڵاتەکەی کەنداوی عەرەب لە مانگی ئازاری 2018ـدا بە بەهای 3.7 ملیار دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ کۆمپانیای NHIndustries کە کۆمپانیایەکی هاوبەشی کۆمپانیای لیۆناردۆ، فۆکەر ئێرۆستڕاکچەر و ئێربەس هێلیکۆپتەرە، بۆ بەدەستخستنی 28 هێلیکۆپتەری سەربازیی NH90 و 16 هێلیکۆپتەری سوکی H125 ڕێککەوتنێکی واژۆکرد.
سەرەڕای پەیوەندییە سەربازییەکان، قەتەڕ لە ڕێگەی هەناردەکردنی وزەوە لە ئاسایشکردنی ئابووری لە جیهاندا بەردەوامبووە. لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023، کۆمپانیای حکومیی قەتەر ئینێرجی ڕێککەوتنێکی بۆ دابینکردنی 1 ملیۆن تەن گازی سروشتیی شل لە ساڵێکدا بۆ کۆمپانیای وزەی ئیتاڵی ئێنی واژۆکرد. وا چاوەڕوان دەکرێت گەیاندنەکان بۆ ماوەی 27 ساڵ لە 2026ـەوە دەستپێبکات.
ئەمڕۆ، ئێمە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشییەکەمان لەگەڵ ئێنیدا کە هەماهەنگییە هاوبەشەکەمان بۆ چەند ساڵی داهاتوو گەشەپێدەدات، هەنگاوێکی تری گرنگ دەنێین،” وەزیری وزەی قەتەر سەعد شەریدە ئەلکەعبی، کە هاوکات سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای قەتەڕ ئینێرجییە (QatarEnergy) ئەوەی ڕایگەیاند.
سەرچاوەکان: دەزگای هەواڵی قەتەڕ، alkhaleejonline.net، بزنس ئینسایدەر
Comments are closed.