سەقامگیریی دارایی لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی بابەتێکی سەرەکی بوو لە میانی کۆنفرانسی لیژنەی هاوبەشی بەڕێوەبەرانی بانکە ناوەندییەکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) لە مانگی ئەیلوولی 2024.
لە وتارێکدا کە لە کۆنفرانسەکەدا لە دۆحە پێشکەشی کرد، پارێزگاری بانکی ناوەندی قەتەڕ شێخ بەندەر بن محەمەد بن سەعوود ئال سانی، تیشکی خستە سەر گرنگی پەسەندکردنی سیاسەتی دروستی نرخی ئاڵوگۆڕ بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیریی درێژخایەنی دارایی و ئابووری.
ناوبراو پێشنیاری کرد کە پێویستە سیاسەتەکانی ئاڵوگۆڕکردنی نرخ بەگوێرەی بارودۆخی هەر وڵاتێک بە شێوەی تاک بگونجێنرێن. ناوبراو ڕایگەیاند بەستنەوەی دراوەکان بە دۆلاری ئەمریکی وەکو ئامرازێکی دراوی متمانەپێکراو بەردەوامیی دەبێت لە خزمەتکردن، چونکە پشتیوانیی لە سەقامگیری دارایی دەکات و هەڵاوسانی لەناکاوی بەهای دراو کەمدەکاتەوە.
قەتەڕ لە ڕووی بەرزکردنەوەی سیستەمی بانکی و کۆتاییهێنان بە چالاکییە داراییە نایاساییەکان لە ناوچەکەدا ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕێت. لە ساڵانی ڕابردوودا، دەوڵەتی کەنداوی عەرەبی لە پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتی دارایی خۆیدا هەنگاوێکی مەزنی بۆ پێشەوە نا و ڕێگری کرد لە سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتکەرە داراییەکانی تیرۆریستان بۆ چوونە ناو دامەزراوە داراییە گشتی و تایبەتەکانی قەتەڕ.
قەتەڕ سەرکەوتنەکانی لە دژی سپیکردنەوەی پارە دەگەڕێنێتەوە بۆ یەکەی زانیاری دارایی قەتەڕ (QFIU) بە سەرۆکایەتی شێخ ئەحمەد بن عید ئال سانی. QFIU سەکۆیەکی بۆ دامەزراوە داراییە گشتی و تایبەتەکانی قەتەڕ دامەزراند کە تێیدا پسپۆڕان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە داراییەکان، لەوانەش سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆریستان بەشێوەیەکی بەردەوام کۆدەبنەوە.
QFIU بەرپرسیارە لە لێکۆڵینەوە و شیکارکردنی ڕاپۆرتە گوماناوییەکانی مامەڵە داراییەکان و زانیارییەکانی پەیوەست بە سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆریستی کە لە دامەزراوە داراییەکان و بازرگانی و پیشە ناداراییە دیاریکراوەکانەوە وەریدەگرێت.
دەزگاکە بەردەوامە لە بەزربوونەوەی پلەبەندی لە پێداچوونەوەکانی هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF)، کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و ستانداردەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە دامەزراندووە. “قەتەڕ پێشکەوتنی بنچینەیی لە سیستەمەکەیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆر ئەنجامداوە،”. FATF لە ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەیدا ڕایگەیاندووە.
سەرچاوەکان: دەزگای هەواڵی قەتەڕ، هێزی ئەرکی کرداریی دارایی،
یەکەی زانیاریی دارایی قەتەڕ