قیرغستان بە ئۆنلاین تیرۆریزم دەکاتە ئامانج
هێزەکانی ئاسایشی قڕغستان سوودیان لە بەرنامەی هاوکاریکردنی بەرگاربوونەوەی دژ بە تیرۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (CTAS) وەرگرت بۆ پەرەپێدانی توانا کردارییەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی چالاکی تیرۆریستی ئینتەرنێێتیدا.
لە 1ی مانگی نیسانی ساڵی 2022، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قڕغستان مەشقپێکردنی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی قڕغستانی تەواو کرد بە ناوی “تەکنیکە ئاست بەرزەکانی لێکۆڵینەوە.” مەشقە پێنج ڕۆژییەکە تیشکی خستە سەر چۆنیەتی ڕێگریکردن لەو تیرۆریستانەی کە سەکۆی هێرشی ئەلیکترۆنی وەکو تۆڕی کۆمەڵایەتی، مۆبایلی زیرەك و جی پی ئێس بەکاردەهێنن.
بە هەمان شێوە پەیڕەوەکە بابەتی ڕێگریکردن لە هێرشی ئەلیکترۆنی، شیکاری زانیاری و بەکارهێنانی ستراتیژی بەشداریی کۆمەڵایەتی پشت بەستوو بە مافەکانی مرۆڤی لەخۆگرتبوو لە پێناو کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی پەیامە توندوتیژەکان.
وۆڕکشۆپەکەی مانگی نیسان لە دوای مەشقپێکردنێکی هاوشێوە هات کە لە مانگی شوباتی ساڵی 2022 لەلایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ هێزەکانی چەسپاندنی یاسای قڕغستان دابینکرابوو.
“حکومەتی ئەمریکا و کۆماری قڕغستان پێکەوە کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ڕوداوێکی تیرۆریستی لە هەر شوێنیك، و هەوڵ بۆ چڕکردنەوەی کارکردنە پێکەوەییەکان دەدەن لە داهاتوودا،” ئەفسەری ئاسایشی ناوچەکە لە باڵوێزخانەی ئەمریکا ئێریك ئۆلڕێد لە کۆتایی ڕێوڕەسمی مەشقەکە ڕایگەیاند.
CTAS کە لە ساڵی 1983 پێکهێنرا، بریتییە لە شێوازی سەرەکی حکومەتی ئەمریکا لە مەشقپێکردن و پڕچەك کردنی دەزگاکانی چەسپاندنی یاسا لە سەرانسەری جیهاندا لە بەرەنگاربوونەوەیان دژ بە تیرۆر.
Comments are closed.