قڕغستان لەگەڵ دراوسێکانیدا لەسەر ویستگەی کارەبای هایدرۆئەلیکتریکی گەیشتە ڕێککەوتن
بۆ دەستەبەرکردنی دابینکاری وزە بۆ دانیشتوانەکەی، قڕغستان بە یارمەتی کازاخستان و ئۆزبەکستان پلانی بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبای هایدرۆئەلیکتریکی کامبار ئەتا 1ـی لەسەر ڕوباری نارین داناوە.
لە مانگی کانونی دووەمی 2023، وەزیرانی وزەی قڕغستان، کازاخستان و ئۆزبەکستان ڕێککەوتنێکیان بۆ پێکهێنانی دامەزراوەیەکی هاوبەشی بازرگانی بۆ دروستکردن و بەڕێوەبردنی وێستگەی هایرۆئەلیکتیکی کامبار ئەتا 1 لە قرغستان واژۆکرد.
بەهۆی نەبوونی وەبەرهێنانەوە پڕۆژەکە بۆ چەندین دەیە وەستێنرابوو. ئەمە دەبێتە گەورەترین ویستگەی کارەبا لەسەر ڕوباری نارین، بە توانای 2,000 مێگاوات. ڕەنگە دروستکردنی ئەمە 10 ساڵ بخایەنێت.
حکومەتی قڕغستان پێداگری لەوە دەکات کە وێستگەکە ئاسایشی وزە بۆ وڵاتەکە بەرەوپێش دەبات، بەڵام جگە لەوەش سود بە کازاخستان و ئۆزبەکستان دەگەیەنێت، کە دەتوانن لە وێستگەکەوە کارەبا هاوردە بکەن. جگە لەوەش، وێستگەکە دەتوانێت بەڕێوەبردنی ئاو لە ناوچەکەدا باشتر بکات. لەبەر ئەوەی وێستگەکە لە سەرەوەی ڕوبارەکە لە قڕغستان دروست دەکرێت، وڵاتانی خوارەوەی ڕوبارەکە، وەکو ئۆزبەکستان، دەتوانن لە ئازادکردنی هاوئاهەنگی ئاوی بەنداوی کامبار ئەتا بۆ ئاودێری سوودمەند ببن.
بەگوێرەی قڕغستان، دروستکردنی ئەم پێکهاتەی وزە هایرۆئەلیکتریکییە نزیکەی 2 ملیار دۆلاری ئەمریکی تێدەچێت، وە پێویست دەکات بە شەش قۆناغ تەواوبکرێت.
”نەخشەی هەنگاوەکان چۆنیەتی کارکردنمان نیشان دەدات … ئەگەر لێکۆڵینەوەی توانای جێبەجێکردن لە 2024 تەواوبکرێت، ئەوا دەست بە بیناکردنی ویستگەکە دەکەین … پێکهاتەیەکی هاوبەشی بازرگانی کە لەلایەن قڕغستان، کازاخستان و ئۆزبەکستان خاوەندارێتی دەکرێت لە قڕغستان تۆمار دەکرێت؛ هەموو شتێک لە ژێر دەسەڵاتی خۆماندا دەبێت،” جیگری وەزیری وزەی قڕغستان مارڵین ژاکوڕۆڤ ڕایگەیاند.
کامبار ئەتا 1، تەنها یەکێکە لەو چەندین دەستپێشخەریەی وێستگەی کارەبای هایدرۆئەلیکریکی پێشبینیکراوی قرغستان بۆ ڕوباری نارین. سەرچاوەکان: ئازاتیک، KTRK
Comments are closed.