فڕۆکەوانە پاکستانیەکان لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانیان مەشق دەکەن
دوای سێ ساڵ هەڵپەساردن، هێزی ئاسمانی پاکستان یەکەم ڕاهێنانی مەشقی فرەلایەنی لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئەمریکادا دەستپیکرد لە ماوەی چالاکی فاڵکۆن تەیڵەن (Falcon Talon) لە 28ی شوباتی ساڵی 2022 تا 4ی ئازاری ساڵی 2022.
فڕینی نمایشی، مانۆڕی ئاسمانی، خۆهەڵدان بە پەڕەشوت و هەڵکوتانەسەری کۆماندۆیی لەلایەن یەکە زەمینییەکانی هێزی ئاسمانی لە نێوان ئەو سیناریۆیانەدابوون کە لەلایەن هێزە مەشقکەرەکانەوە ئەنجامدەدران.
ڕاهێنەران جەختیان لەسەر “جێبەجێکردنیی گورجوگۆڵییجەنگی” لە نێوان سەربازانی هێزی ئاسمانی پاکستانی و ئەمریکی دەکردەوە، بۆ ئەوەی بتوانن توانا سەربازییەکانیان لە دەرەوەی پسپۆڕیە سنوردارەکاندا پەرەپێبدەن. بە ناوی ڕووداوی ڕاستەقینەوە، یەکە زەمینییەکان فەرمانیان پێکرا بە خێرایی ئەو فڕۆکانە پڕ چەك و پڕ سوتەمەنی بکەنەوە لە کاتێکدا کە هێشتا بزوێنەرەکانیان کاریان دەکردن.
فاڵکۆن تەیڵەن (Falcon Talon) یەکەم چالاکیی ڕاهێنانی دوولایەنە بوو کە لە ساڵی 2019ـوە ئەنجامدرا لەلایەن هێزی ئاسمانی پاکستان (PAF) و یەکەی نۆیەمی هێزی ئاسمانی ئەمریکا/ناوەندی هێزە ئاسمانییەکان (AFCENT) هێزی ئاسمانیی پاکستان مەشقێکی ئاسمانی فرەنەتەوەیی دوو هەفتەیی لە ساڵی2021 بەڕێوەبرد، بە ناوی ئەیسس مییت (ACES MEET)، کە تێیدا ئەفسەرانی حکومەتی ئەمریکا و سعودیە لەگەڵ ئەفسەرانی حکومەتەکانی بەحرەین و ئەردەن و میسڕ وەكو چاودێر بەشدارییان تێداکرد.
“بە بۆنەی 75ـهەمین ساڵیادی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و پاکستان، سوپاکانمان دڵخۆش بوون بە زیادکردنی چالاکی پێکەوەیی و توانای هاوبەشمان لە میانەی فاڵکۆن تەیڵەن (Falcon Talon)،” عەمیدی گشتیی سوپا جەیمس سیندڵ کە پێشتر هاوکاری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووکان بوو لە پاکستان، ئەمەی ڕاگەیاند.
“ئەنجامدانی چالاکییەکانی وەکو فڕینی ڕاستەوخۆ بە فرۆکە جەنگییە فاڵکۆنییە F-16 ـەکانی PAF و هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، وە هەروەها ئاڵوگۆڕکردنەکان لەگەڵ پسپۆڕانی پاراستن و هێزەکانی ئاسایش، دڵنیایی دەدات بەوەی کە سوپاکانمان ئامادەن لە ئەمڕۆدا بۆ سەرکەوتن بجەنگن و داهاتوودا کاریگەریی خۆیان نیشان بدەن.”
مەشقەکە لە کۆتایی مانگی شوباتی ساڵی 2022 بە ناردنی فڕۆکە جەگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە بنکەی چالاکی ئاسمانی لە پاکستان، دەستی پێکرد. بەڕێوەبەرانی مەشقەکە ڕونیان کردەوە کە چالاکیی فاڵکۆن تەیڵەن (Falcon Talon) جەخت دەکاتەوە لەسەر “سیناریۆی ڕوداوی سەردەمیی ڕاستەقینە” بۆ هەر ئەگەرێکی مەترسی سەربازی لە ناوچەکەدا.
لە قسەکردن لەگەڵ دەستەی جەنگیی هەردوو هیزە ئاسمانییەکە، فەریقی هێزی ئاسمانی پاکستان محمد زەید مەحمود پیرۆزبایی لە بەشداربووان کرد بۆ تەواوکردنی مەشقەکە بە سەرکەوتوویی. ئەفسەرانی ئەمریکی و پاکستای ستایشی لێهاتوویی پیشەیی دەستە ئاسمانی و زەمینییەکانیان کرد. وەکو نیشانەیەکی برایەتی، فڕۆکەوانانی پاکستانی و ئەمریکی لە کۆتایی فاڵکۆن تەیڵەندا (Falcon Talon) نیشانەی پلەی سەربازییان ئاڵوگۆڕکرد.
Comments are closed.