Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      ئەرکێکی پزیشکیی فرەنەتەوەیی

      May 7, 2025

      پتەوکردنی بەرگریی پێکەوەیی

      April 30, 2025

      کاروانێک لە سەرانسەری نیمچەدورگەی عەرەبی

      April 10, 2025

      خۆپاراستن لە کارەساتی بایۆلۆژی

      April 10, 2025

      هێزە فرەنەتەوەییەکان هاوبەشیی سەربازی بنیات دەنێن

      April 10, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025

      ئەردەن دژ بە کاریگەریی خراپی ناوچەیی دەجەنگێت

      April 9, 2025

      کۆماری قڕغستان پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتی مۆنتانا بنیات دەنێت

      April 9, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      March 27, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      سەربازێکی تایبەت بۆ فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان

      April 9, 2025

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»بەشەکان»عێراق چارەسەری کێشەی کەمپەکانی پەنابەران دەکات
    بەشەکان

    عێراق چارەسەری کێشەی کەمپەکانی پەنابەران دەکات

    UnipathBy UnipathAugust 1, 2024Updated:August 7, 2024No Comments2 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لە‭ ‬پەراوێزی‭ ‬حەوتەمین‭ ‬کۆنفرانسی‭ ‬باڵیۆزەکانی‭ ‬عێراق‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەمی‭ ‬2023‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬بەغداد‭ ‬بەڕێوەچوو،‭ ‬ڕاوێژکاری‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬عێراق‭ ‬قاسم‭ ‬ئەلئەعرەجی‭ ‬ئەو‭ ‬مەترسییەی‭ ‬کە‭ ‬کەمپی‭ ‬ئەلهولی‭ ‬سوریا‭ ‬دروستی‭ ‬دەکات‭ ‬ئەگەر‭ ‬دەستگیرکراوەکان‭ ‬نەگەڕێنرێنەوە‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتەکانیان‭ ‬بەبیری‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬هێنایەوە‭. ‬

    بە‭ ‬تیشک‭ ‬خستنە‭ ‬سەر‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬حکومەتی‭ ‬عێراق‭ ‬بۆ‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬هاوڵاتیانی‭ ‬عێراقی،‭ ‬ئەلئەعرەجی‭ ‬ڕایگەیان‭ ‬کە‭ ‬1‭,‬567‭ ‬خێزانی‭ ‬عێراقی‭ ‬لە‭ ‬ئەلهولەوە‭ ‬بۆ‭ ‬کەمپی‭ ‬ئەلجەدعە،‭ ‬کە‭ ‬یەکێکە‭ ‬لەو‭ ‬12‭ ‬کەمپی‭ ‬پەنابەرانەی‭ ‬کە‭ ‬فەرمانگەی‭ ‬لیژنەی‭ ‬باڵای‭ ‬پەنابەرانی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬موسڵ‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2017ـدا‭ ‬بۆ‭ ‬لەخۆگرتنی‭ ‬ئاوارەی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬دروستیکردبوو،‭ ‬گواستراونەتەوە‭.‬

    نزیکەی‭ ‬3,000‭ ‬کەس‭ ‬بە‭ ‬تاوانی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬دەستگیرکراون‭. ‬زۆربەیان‭ ‬دادگایی‭ ‬کراون،‭ ‬و‭ ‬ئەوانی‭ ‬تر‭ ‬لە‭ ‬چاوەڕوانی‭ ‬دادگاییکردندان‭. ‬نزیکەی‭ ‬900‭ ‬خێزان‭ ‬بە‭ ‬ڕاهێنانەوەی‭ ‬جەستەیی‭ ‬و‭ ‬دەروونیدا‭ ‬تێپەڕیون‭ ‬و‭ ‬پاشان‭ ‬ئاوێتەی‭ ‬کۆمەڵگاکانیان‭ ‬کراونەتەوە‭. ‬

    هەتا‭ ‬کۆتایی‭ ‬ساڵی‭ ‬2023،‭ ‬ئەلهول‭ ‬کە‭ ‬دەکەوێتە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬پارێزگای‭ ‬ئەلحەسەکە‭ ‬لە‭ ‬باکوری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬سوریا،‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬48‭,‬000‭ ‬کەس،‭ ‬کە‭ ‬زۆربەیان‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬منداڵی‭ ‬چەکدارانی‭ ‬داعش‭ ‬بوون،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬لایەنگرانی‭ ‬ئەو‭ ‬گرووپە‭ ‬تیرۆریستییە‭ ‬تییدا‭ ‬دەژیان‭. ‬لە‭ ‬کۆی‭ ‬گشتی،‭ ‬23‭,‬353‭ ‬عێراقی،‭ ‬17‭,‬456‭ ‬سوری‭ ‬و‭ ‬7‭,‬438‭ ‬نەتەوەی‭ ‬تربوون‭. ‬منداڵانی‭ ‬خوار‭ ‬تەمەن‭ ‬11‭ ‬ساڵ‭ ‬نیوەی‭ ‬دەستبەسەرکراوانی‭ ‬کەمپەکە‭ ‬پێکدەهێنن؛‭ ‬زۆربەیان‭ ‬باوک‭ ‬یاخود‭ ‬دایکیان‭ ‬لەدەستداوە‭ ‬و‭ ‬زۆرێکیشیان‭ ‬بێ‭ ‬دایک‭ ‬و‭ ‬باوکن‭. ‬پەیوەندیی‭ ‬خیزانەکانیان‭ ‬بە‭ ‬داعشەوە‭ ‬گۆشەگیرییان‭ ‬زیاد‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬وایانلێدەکات‭ ‬بەرامبەر‭ ‬بە‭ ‬کاریگەرییە‭ ‬خراپەکان‭ ‬لاوازبن‭.‬

    دامەزراوەکە‭ ‬بە‭ ‬چڕی‭ ‬لەلایەن‭ ‬هێزەکانی‭ ‬سوریای‭ ‬دیموکراتەوە‭ (‬SDF‭) ‬دەپاریزرێت‭. ‬وەک‭ ‬گروپێکی‭ ‬پشتیوانیکراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئەمریکاوە،‭ ‬هێزەکانی‭ ‬سوریای‭ ‬دیموکرات‭ (‬SDF‭) ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬هاوپەیمانییەتیەکی‭ ‬میلیشیا‭ ‬نەتەوەییەکان‭. ‬وەکو‭ ‬هێزی‭ ‬بەرگریی‭ ‬فەرمی‭ ‬ئیدارەی‭ ‬سەربەخۆی‭ ‬باکور‭ ‬و‭ ‬ڕۆژهەڵات‭ ‬لە‭ ‬سوریا‭ ‬کاردەکات‭ ‬و‭ ‬چەندین‭ ‬جار‭ ‬داوای‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بیانی‭ ‬کردووە‭ ‬هاووڵاتییە‭ ‬دەستگیرکراوەکانیان‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتەکانیان‭ ‬بگەڕێننەوە‭.‬

    لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬2023‭ ‬و‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتی‭ ‬2024،‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬مایکڵ‭ ‬“ئێریك”‭ ‬کوڕیڵا،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬سەردانی‭ ‬ئەلهول‭ ‬و‭ ‬کەمپێکی‭ ‬تری‭ ‬لە‭ ‬باکوری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬سوریا‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ ‬ئەلڕۆژ‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دەستەی‭ ‬کارگێڕیی‭ ‬کەمپەکان‭ ‬و‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬ئەو‭ ‬کەمپانە‭ ‬کۆبووەوە،‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬ئەمریکای‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئاسایش‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬سەختییەکانی‭ ‬ژیانی‭ ‬ئەو‭ ‬منداڵانەی‭ ‬لە‭ ‬کەمپەکاندا‭ ‬دەژین‭ ‬دووپاتکردەوە‭.‬

    ‭”‬هەوڵە‭ ‬بەردەوامە‭ ‬فرەنەتەوەییەکەمان‭ ‬بۆ‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬ئەو‭ ‬کەمپانە‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ڕەسەنی‭ ‬خۆیان‭ ‬نەک‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بەهێزدەکات،‭ ‬بەڵکو‭ ‬لەوەش‭ ‬گرنگتر،‭ ‬ئەم‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬مرۆییە‭ ‬چارەسەردەکات‭… ‬ئەمریکا،‭ ‬هێزەکانی‭ ‬سوریای‭ ‬دیموکرات‭ ‬و‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬هێشتا‭ ‬سەرنج‭ ‬دەدەن‭ ‬و‭ ‬پابەندن‭ ‬بە‭ ‬شکستپێهێنانی‭ ‬هەمیشەیی‭ ‬داعش،‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬کەمپەکانی‭ ‬باکوری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬سوریادا‭ ‬دەکەن،‭” ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬2023‭ ‬ئەمەی‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleخوێندکارانی یەمەن سود لە هاوکاریی سعودیە وەردەگرن
    Next Article کازاخستان و ئەمریکا لەسەر هاوبەشیی ستراتیژی گفتوگۆدەکەن

    Related Posts

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    April 11, 2025

    سەربازێکی تایبەت بۆ فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان

    April 9, 2025

    کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

    April 9, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.