عومان هەماهەنگیی سەربازیی ناوچەیی بەرەوپێش دەبات
لەمانگی تشرینی دووەمی 2023، لە ئوتێل پاڵاس ئەلبوستان لە مەسقەت، سەڵتەنەتی عومان میوانداری 20ـهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای سەربازیی سەرۆکەکانی دەستەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC)ـی کرد.
کۆبوونەوەکە لەلایەن جێگری فەریق عەبوڵڵا بن خەمیس ئەلڕەیسی، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی سوڵتان و ئەندامانی لیژنەی باڵای سەربازی (سەرۆکەکانی دەستەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی GCC): فەریق عید بن عەواد ئەلشەلاوی، فەرماندەی فەرماندەیی یەکخراوی سەربازیی GCC و لیوا عیسا بن ڕەشید ئەلموهەنەدی ئەلئەمین، یاریدەدەری سکرتێری گشتی بۆ کاروباری سەربازی سەرکردایەتی کرا.
گفتوگۆکان تیشکیان خستە سەر بەرژەوەندییە سەربازییە هاوبەشەکان، خواستەکان لە نێوان هێزە جەکدارەکانی GCC و ڕێگاکانی بەدیهێنانی ئامانجەکانی GCC لە بەشە جیاوازەکانی سەربازیدا، لە نیوانیاندا چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هاوبەش بۆ قەیرانەکان؛ پێداویستییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش؛ یەکخستنی ڕوانگەکان؛ کارکردنی پێکەوەیی سەربازی؛ گونجاندنی ئۆپەراسیۆنی؛ و یەکخستنی هێز.
”ئەم کۆبوونەوەیە وەکو درێژەپێدەری پڕۆسەی چالاکیی سەربازیی هاوبەش، باشترکردنی لایەنەکانی هەماهەنگیی سوودبەخش و بەهێزکردنێکی پەیوەندییە برایەتییەکان لە نێوان وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) دێت،” جێگری فەریق ئەڵڕەیسی ڕایگەیاند. “ئێمە ئومێدەوارین کە ئەم کۆبوونەوەی لە برەودان بە پەیوەندیی ناوخۆیی، یەکخستن، چالاکی هاوبەش و بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە سەربازییە هاوبەشەکانی لە نێوان هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) بەجۆرێک بەشداری بکات کە لە چاوەڕوانی خواستی گەلەکانماندا بێت.”
فەرماندەیی سەربازیی یەکخراوی GCC، کە بە هێزی قەڵغانی نیمچە دورگەکە ناسراوە، لە ساڵی 1982 دامەزراوە و بارەگاکەی لە شاری ڕیازە، لە سعودیە، بریتییە لە فەرماندەییەکی سەربازیی هاوبەش کە لە هێزەکانی وڵاتانی ئەندام پێکهاتووە و خاوەنی 30,000 سەربازی بەحرەینی، کوەیتی، عومانی، قەتەڕی، سعودی و ئیماراتییە.
سەرچاوەکان: وەزارەتی بەرگریی بەحرەین، دەزگای هەواڵی عومان
Comments are closed.