پێگەی ستراتیژی عومان و کەناراوەکانی کە بەدرێژایی زیاتر لە 3000 کیلۆمەتر بەسەر کەنداوی عەرەبی، کەنداوی عومان و دەریای عەرەبی درێژدەبێتەوە، وڵاتەکە دەکاتە پشتیوانێکی سەرەکیی ئاسایشی دەریایی.
بە تێگەیشتن لەوەی کە ناتوانێت بە دەستێک چەپڵە لێبدرێت، وڵاتەکە هەوڵەکانی لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی و جیهانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی دەریایی، بازرگانی و بەردەوامیی ژینگەیی
لەسەر ئەو سێ خاکە ئاوییە یەکدەخات.
یەکێک بوو لەو یەکەم گەلانەی کە بەشداری هێزی دەریایی یەکخراوی هاوبەشیی دەریایی فرەنەتەوەیی کرد، کە هاوبەشییەکە بنکەکەی لە بەحرەینە و لە ساڵی 2002 دامەزرێنراوە. هەروەها سەڵتەنەت بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی کەشتیوانی لە خاڵی سەرەکی خنکاندنی دەریایی گەرووی هورمز، بە هەمان شێوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە نایاساییەکانی وەکو چەتەی دەریایی و قاچاخچێتی چەک و ماددەی هۆشبەر لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمریکادا کاردەکات.
لە چوارچێوەی ئەم جۆرە هەوڵانەدا، سەڵتەنەتی عومان لە مانگی شوباتی 2025ـدا لە ژێر ناونیشانی “گەشتێک بەرەو ئاسۆ نوێیەکانی هاوبەشیی دەریایی”، میوانداری هەشتەمین کۆنفرانسی زەریای هیندی (IOC)ـی کرد.” لەناو ئامادەبوواندا چەندین بەرپرس، دیپلۆماتکار و پسپۆڕانی ئابووری دەریایی لە سەرانسەری جیهانەوە هاتبوون.
سەید بەدر بن حەمەد بن حەمود ئەل بوسەیدی، وەزیری کاروباری دەرەوەی عومان، جەختی لە گرنگی کاری پێکەوەیی کردەوە.
”ئێمە باوەڕێکی هاوبەشمان هەیە کە دەڵێت زەریای هیندی بریتیی نییە لە تەنها ئاوێک، بەڵکو هێڵێکی ژیانی ئابوورییە، سەکۆیەکە بۆ ئاڵوگۆڕکردن و پردێکە بۆ پەیوەندیکردن و هاوڕێیەتی. ئێمە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی وەک پاراستنی ژینگەی دەریایی، مسۆگەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی و بەرزکردنەوەی خۆڕاگری کۆمەڵگا کەنارییەکان بەرامبەر بە گۆڕانی کەشوهەوا بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشمان هەیە،” ناوبراو ئاماژەی پێدا.
کۆنفڕانسی زەریای هیندی (IOC) لەلایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عومانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی هیندستان و قوتابخانەی س. ڕاجاراتنام بۆ توێژینەوە جیهانییەکان لە سەنگافورە ڕێکخرابوو. لە ساڵی 2016ـەوە ئەم کۆنفڕانسە ساڵانە بۆ پێشخستنی هەماهەنگییە ناوچەییەکان و چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان لە ناوچەی زەریای هیندی بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی حکومەتەکان، بەرپرسانی باڵا، نوێنەرانی کەرتی تایبەت، زانایان و پسپۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نیگەرانییە ئاسایشییە هاوبەشەکانی وەک چەتەی دەریایی، قاچاخچێتی، ناکۆکی خاک، کارەساتی سروشتی و پچڕانی کەشتیوانی کۆدەکاتەوە.
سەرچاوەکان: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عومان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
