سەرۆکی کازاخستان قاسم جومرات تۆکایێڤ بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان هاوبەشەکان بۆ هەر پێنج وڵاتەکە، داوای زیادکردنی هەماهەنگیی بەرگری لە نێوان وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست کردووە.
تۆکایێڤ پێشنیاری کرد کە دەوڵەتانی بەناو “C5” کە پێکهاتوون لە کازاخستان، کۆماری قڕغستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان، دەتوانن بیناسازییەکی ئاسایشیی ناوچەیی بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە زلهێزە دەرەکییەکان پەرەپێبدەن.
ئەم چەمکە لە بەرگری بەکۆمەڵ بوار بە C5 دەدات کە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی تر قەبارە ناوەندی وەکو ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو دروست بکات.
سەرکردەکانی ئاسیای ناوەڕاست لەم دواییانەدا بۆ فشار دروستکردن لەپێناو هەماهەنگییەکی زیاتر لەگەڵ هاوبەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لوتکەیەکیان لە ڕیاز ئەنجامدا. سەرکردە عەرەبییەکان بۆ گەڕی داهاتووی لوتکەکە گەشت بۆ سەمەرقەندی ئۆزبەکستان دەکەن.
”دروستکردنی بیناسازییەکی ئاسایشیی ناوچەیی دەبێتە پێویستییەکی بەپەلە، لەنێویاندا لەڕێگەی پەرەپێدانی لیستەیەک بۆ مەترسییە ئاسایشییەکانی ئاسیای ناوەڕاست و ڕێوشوێنی ڕێگریکردن لێیان.” تۆکایێڤ لە وتارێکدا بۆ پێشخستنی بیرۆکەکە ئاماژەی بەوەکرد.
”کازاخستان وەکو بەشداربوویەکی بەرپرسیار لە کۆمەڵگەی جیهانیدا بانگەشە بۆ پابەندبوونی توند بە بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ڕێزگرتن لە سەروەری و پێشێلنەکردنی سنوورەکان دەکات.”
بەرلەوەی سەرۆک تۆکایێڤ لێدوانەکانی خۆی بدات، ئۆزبەکستان وەکو پێشەنگی لایەنگری بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی ئاسیای ناوەڕاست دەرکەوت، کە بریتییە لە پرۆسەیەک کەبەهۆی سەرکەوتنی شەڤکەت میرزیۆیێڤ بۆ سەرۆکایەتی ئۆزبەکستان لە ساڵی 2016 بەرەوپێشبرا.
عەبدولعەزیز کامیلۆڤ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئۆزبەکستان و ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی بۆ سیاسەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا پشتگیری لە پێشنیارەکەی کازاخستان کرد و تێیدا داوای لە وڵاتان کرد واز لە “رێبازە بەسەرچووەکان بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکان” بهێنن.