Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

      August 15, 2025

      هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

      August 15, 2025

      سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

      August 15, 2025

      بنیاتنانی جەنگاوەری هاوچەرخ

      August 15, 2025

      شێرەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق

      August 15, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025

      دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی لەسەر کێڵگەی گازی دەریایی پشتیوانی لە سەرەوەریی کوەیت دەکەن

      August 11, 2025

      تاجاکستان هاوبەشیی ئاسایش لەگەڵ کوەیت بەهێزدەکات

      August 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پیشەیی بوون لە دەزگای دژەتیرۆر

      August 11, 2025

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»سەرکەوتن بەسەر حوسییەکاندا بۆ پاراستنی ناوچەکە
    تایبتمەندیەکان

    سەرکەوتن بەسەر حوسییەکاندا بۆ پاراستنی ناوچەکە

    موعەمەر ئەلعریانی، وەزارەتی زانیاری، کلتوور و گەشتیاریی یەمەنBy موعەمەر ئەلعریانی، وەزارەتی زانیاری، کلتوور و گەشتیاریی یەمەنJanuary 28, 2025Updated:August 15, 2025No Comments6 Mins Read
    حوسییەکان لە بەرژەوەندیی پشتیوانیکەرە ئێرانییەکانیان هەوڵی توندڕەوکردنی یەمەنییەکانیان داوە، لەوانەش بەشداریپێکردنی منداڵان لە نمایشە سەربازییەکان لە مانگی تشرینی دووەمی 2024. ڕۆیتەرز
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    جیهان ڕووبەڕووی‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬تیرۆریستیی‭ ‬پەرەسەندووی‭ ‬گروپی‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکانی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬ئێران‭ ‬بووەتەوە،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬بە‭ ‬ئامانجگرتنی‭ ‬بازرگانی‭ ‬جیهانی،‭ ‬دابینکارانی‭ ‬وزە‭ ‬و‭ ‬بەرژەوەندیی‭ ‬زلهێزەکان‭ ‬هەوڵی‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬هەژموونی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬سەربازیی‭ ‬خۆی‭ ‬دەدات،‭ ‬خەریکە‭ ‬پشێوی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬بڵاودەکاتەوە‭.‬

    حکوومەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬کودەتاکەی‭ ‬ساڵی‭ ‬2014ـەوە،‭ ‬جیهان‭ ‬لە‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬ئاشتی‭ ‬لە‭ ‬یەمەن،‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬جیهان‭ ‬ئاگادار‭ ‬دەکەنەوە‭. ‬بەڵام‭ ‬ئەم‭ ‬هۆشدارییانە‭ ‬بۆ‭ ‬چەندین‭ ‬ساڵ‭ ‬بە‭ ‬توندی‭ ‬وەرنەگیران،‭ ‬هەتا‭ ‬ئەو‭ ‬کاتەی‭ ‬جیهان‭ ‬هەستی‭ ‬بە‭ ‬کاریگەرییەکانی‭ ‬شەپۆلی‭ ‬ئەو‭ ‬هێرشە‭ ‬تیرۆریستییانە‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬میلیشیاکە‭ ‬لە‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەمی‭ ‬2023‭ ‬دەستی‭ ‬پێکرد،‭ ‬کە‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکان‭ ‬و‭ ‬کەشتییە‭ ‬نەوت‭ ‬هەڵگرەکانی‭ ‬دەریای‭ ‬سوور،‭ ‬بابل‭ ‬ئەلمەندەب‭ ‬و‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەدەنی‭ ‬کردە‭ ‬ئامانج‭.‬

    بە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەم‭ ‬هێرشانە،‭ ‬حوسییەکان‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬یاسای‭ ‬دەریا‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬یاسای‭ ‬مرۆیی‭ ‬
    نێودەوڵەتی‭ ‬پێشێل‭ ‬دەکەن‭. ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬هێرشانە‭ ‬نوێ‭ ‬نیین‭. ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2016،‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬باب‭ ‬ئەلمەندەب‭ ‬مووشەکیان‭ ‬ئاڕاستەی‭ ‬کەشتییەکی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کرد،‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2017‭ ‬بەلەمی‭ ‬بێ‭ ‬کارمەندیان‭ ‬بۆ‭ ‬هێرشکردنە‭ ‬سەر‭ ‬شاری‭ ‬مۆچای‭ ‬سەر‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬بەکارهێنا،‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2018‭ ‬هێرشیان‭ ‬کردە‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬لە‭ ‬بەندەری‭ ‬حودەیدە،‭ ‬وە‭ ‬بەندەرەکانی‭ ‬ئەلنەشیمە‭ ‬لە‭ ‬پارێزگای‭ ‬شەبوە‭ ‬و‭ ‬ئەلزەبا‭ ‬لە‭ ‬حەزەرمەوت‭ ‬کردە‭ ‬ئامانج‭. ‬هەروەها‭ ‬لە‭ ‬ناوەڕاستی‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەمی‭ ‬2022،‭ ‬کەشتییەکی‭ ‬نەوت‭ ‬هەڵگریان‭ ‬لە‭ ‬تێرمیناڵی‭ ‬نەوتی‭ ‬قەنات‭ ‬لە‭ ‬شەبوە‭ ‬کردە‭ ‬ئامانج‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬هەڕەمەکی‭ ‬سەدان‭ ‬مینی‭ ‬دەریایییان‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکان‭ ‬دانا‭. ‬حوسییەکان‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬بەلەمی‭ ‬تەقەمەنی‭ ‬و‭ ‬دڕۆن‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانیان‭ ‬فراوانتر‭ ‬کردووە،‭ ‬ئەمەش‭ ‬وایکردووە‭ ‬کۆمپانیا‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬خۆپارێزی‭ ‬گرانبەها‭ ‬بگرنەبەر‭. ‬

    لە‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەمی‭ ‬2023ـەوە،‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬ئەسۆشەیتد‭ ‬پرێس،‭ ‬حوسییەکان‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬90‭ ‬هێرشیان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکان‭ ‬و‭ ‬کەشتییە‭ ‬نەوت‭ ‬هەڵگرەکان‭ ‬ئەنجامداوە،‭ ‬کە‭ ‬بووەتە‭ ‬هۆی‭ ‬پەکخستنی‭ ‬گەورە‭ ‬لە‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬کەشتیوانییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬و‭ ‬زیادبوونی‭ ‬تێچووی‭ ‬بیمە‭ ‬و‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬بار،‭ ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬خراپترکردنی‭ ‬قەیرانی‭ ‬مرۆیی‭ ‬یەمەن،‭ ‬کە‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬60‭%‬ـی‭ ‬دانیشتووان‭ ‬لەژێر‭ ‬هێڵی‭ ‬هەژاریدان‭ ‬و‭ ‬نزیکەی‭ ‬80%ـایان‭ ‬بۆ‭ ‬مانەوەیان‭ ‬لە‭ ‬ژیان‭ ‬پێویستیان‭ ‬بە‭ ‬هاوکاریی‭ ‬فریاگوزاریی‭ ‬مرۆیی‭ ‬هەیە‭.‬

    لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬ئەوان‭ ‬ئەجێندایەکی‭ ‬ئێرانی‭ ‬بۆ‭ ‬ناسەقامگیرکردنی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬بەئامانجگرتنی‭ ‬بەرژەوەندییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬جێبەجێ‭ ‬دەکەن،‭ ‬چالاکیی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بووەتە‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ڕێڕەوەکانی‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬و‭ ‬مەترسییەکی‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬جیهانی،‭ ‬بە‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬گرنگی‭ ‬ئەو‭ ‬ناوچەیەی‭ ‬کە‭ ‬میلیشیاکە‭ ‬بەڕێوەی‭ ‬دەبات‭. ‬دەسەڵاتی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بەسەر‭ ‬ناوچە‭ ‬ستراتیژییەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬بابل‭ ‬ئەلمەندەب،‭ ‬کە‭ ‬خوێنبەرێکی‭ ‬گرنگە‭ ‬بۆ‭ ‬ئابووری‭ ‬جیهانی‭ ‬کە‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬12‭%‬ـی‭ ‬بازرگانی‭ ‬جیهانی‭ ‬پێدا‭ ‬تێدەپەڕێت،‭ ‬سوودێکی‭ ‬بێ‭ ‬وێنە‭ ‬بە‭ ‬ئێران‭ ‬دەبەخشێت‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬دوو‭ ‬گەرووی‭ ‬گرنگ‭.‬

    ئێران‭ ‬لە‭ ‬ئێستاوە‭ ‬مەترسی‭ ‬لەسەر‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمز‭ ‬دروست‭ ‬کردووە،‭ ‬کە‭ ‬نزیکەی‭ ‬20%ـی‭ ‬نەوتی‭ ‬جیهان‭ ‬پێیدا‭ ‬تێدەپەڕێت‭. ‬ئەگەر‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بەردەوامبن‭ ‬لە‭ ‬هەراسانکردنی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬لە‭ ‬باب‭ ‬ئەل‭ ‬مەندەب،‭ ‬ئەوا‭ ‬ئێران‭ ‬هەڕەشە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬32‭%‬ـی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬نەوت‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭. ‬ئەمەش‭ ‬دەبێتە‭ ‬هۆی‭ ‬زیادبوونی‭ ‬تێچووی‭ ‬بیمەی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬نرخی‭ ‬نەوتی‭ ‬جیهانی،‭ ‬پەکخستنی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬نێوان‭ ‬ئاسیا‭ ‬و‭ ‬ئەوروپا،‭ ‬هەڕەشە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬زنجیرەی‭ ‬دابینکاریی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬زیادبوونی‭ ‬گرژییە‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭.‬

    تیرۆریستە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬خۆیانەوە‭ ‬نەبوون‭ ‬بە‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬جیهانی‭. ‬بەڵکو‭ ‬بە‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬ئێران‭ ‬ئەمەیان‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬کە‭ ‬تەکنۆلۆژیای‭ ‬سەربازیی‭ ‬پێشکەوتوو،‭ ‬مووشەکی‭ ‬بالیستی‭ ‬و‭ ‬دڕۆنی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬گروپە‭ ‬دابینکرد‭. ‬ئێستا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬خاوەنی‭ ‬جبەخانەیەکی‭ ‬مووشەکی‭ ‬بالیستیین‭ ‬کە‭ ‬دەتوانن‭ ‬بگەن‭ ‬بە‭ ‬چەندین‭ ‬وڵات‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭. ‬ئەوان‭ ‬پێشتر‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هێرش‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئامانجە‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬دڕۆنی‭ ‬دروستکراوی‭ ‬ئێرانییان‭ ‬بەکارهێناوە‭. ‬

    بە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬حزبوڵای‭ ‬لوبنان،‭ ‬تیرۆریستە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬گروپێکی‭ ‬چەکداریی‭ ‬ناوخۆییەوە‭ ‬گۆڕان‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬سەربازییی‭ ‬بەهێز‭ ‬کە‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬وەها‭ ‬ئەنجامدەدەن‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬زۆر‭ ‬دوور‭ ‬لەو‭ ‬ناوچانەی‭ ‬بەڕێوەیان‭ ‬دەبەن‭ ‬درێژدەبێتەوە،‭ ‬ڕاپۆرتێکی‭ ‬بڵاوکراوە‭ ‬لەلایەن‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکانەوە‭ ‬ئەمە‭ ‬دەردەخات‭.‬

    ئەو‭ ‬ڕاپۆرتانەی‭ ‬کە‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬وەکو‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بڵاویان‭ ‬کردووەتەوە،‭ ‬تێوەگلانی‭ ‬ئێرانیان‭ ‬لە‭ ‬پڕچەککردنی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بە‭ ‬پێشێلکردنی‭ ‬بڕیارنامەکانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایش،‭ ‬لەوانە‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬2216،‭ ‬پشتڕاست‭ ‬کردووەتەوە‭. ‬ئەم‭ ‬بڕیارنامەیە،‭ ‬پڕچەککردنی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬ئیدانە‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬یاسایی‭ ‬دەدات‭ ‬بە‭ ‬وڵاتان‭ ‬تا‭ ‬وەکو‭ ‬گروپێکی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬دەستنیشانیان‭ ‬بکەن‭. ‬

    کەمتەرخەمیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬تیرۆریستە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬ساڵانی‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬ڕێگەیان‭ ‬پێداون‭ ‬گەشە‭ ‬بکەن‭ ‬و‭ ‬ببنە‭ ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬مەترسیداری‭ ‬هاوشێوەی‭ “‬شێرپەنجە‭” ‬کە‭ ‬لە‭ ‬جەستەی‭ ‬سیستەمی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتیدا‭ ‬بڵاوبووەتەوە‭. ‬ئەمەش‭ ‬دەرئەنجامی‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬هەڵە‭ ‬و‭ ‬شکستە‭ ‬لە‭ ‬چارەسەرکردن‭ ‬و‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬مەترسییەکە‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬پەرەبستێنێت‭.‬

    کەشتییەک لە مانگی تشرینی دووەمی 2024 لە کەناڵی سوێس تێدەپەڕێت. هێرشەکانی حوسییەکان لە دەریای سوور کاریگەریی لەسەر کەشتیوانی دروستکردووە لە ناوچەکەدا، ئەمەش هەڕەشە دەخاتەسەر بازرگانیی نێودەوڵەتی. AFP/گێتی ئیمەیجس

    هیچ‭ ‬زیادەڕۆییەک‭ ‬نییە‭ ‬لە‭ ‬لێکچواندنی‭ ‬ئەم‭ ‬میلیشیایە‭ ‬بە‭ ‬شێرپەنجە‭. ‬ئەگەر‭ ‬ئەمە‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬پشتگوێ‭ ‬بخرێت‭ ‬و‭ ‬هەر‭ ‬ئێستادا‭ ‬هەنگاوی‭ ‬بەپەلە‭ ‬و‭ ‬یەکلاکەرەوە‭ ‬نەگیرێتەبەر،‭ ‬ئەوا‭ ‬لە‭ ‬جەستەدا‭ ‬بڵاودەبێتەوە‭ ‬تا‭ ‬دەگات‭ ‬بە‭ ‬قۆناغێکی‭ ‬پێشکەوتوو‭. ‬پاشان‭ ‬جڵەوکردنی‭ ‬سەختتر‭ ‬دەبێت‭ ‬و‭ ‬دەگات‭ ‬بە‭ ‬قۆناغێکی‭ ‬کۆتایی‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬بنبڕکردنی‭ ‬نزیک‭ ‬دەبێتەوە‭ ‬لە‭ ‬ئەستەم‭. ‬ئەم‭ ‬زیانە‭ ‬تەنها‭ ‬سنووردار‭ ‬نابێت‭ ‬بە‭ ‬ناوچەکە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئەوروپا‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەکەونە‭ ‬ژێر‭ ‬کاریگەرییەوە،‭ ‬چونکە‭ ‬ئەوان‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬سەقامگیر‭ ‬دەبەستن‭. ‬جیهان‭ ‬بەرەنگاری‭ ‬قەیرانی‭ ‬گەورەی‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەبێتەوە‭ ‬و‭ ‬هەموو‭ ‬لایەک‭ ‬باجی‭ ‬ئەمە‭ ‬دەدات‭.‬

    دەستنیشانکردنی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئەمریکاوە‭ ‬وەکو‭ ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬تیرۆریستیی‭ ‬تایبەت‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانونی‭ ‬دووەمی‭ ‬2024،‭ ‬بەهۆی‭ ‬هێرشە‭ ‬تیرۆریستییەکانی‭ ‬میلیشیاکەوە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ڕێڕەوەکانی‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬ئامرازێکی‭ ‬بۆ‭ ‬فشار‭ ‬خستنەسەر‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاگرتنی‭ ‬چالاکییە‭ ‬نایاساییە‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬داراییەکانیان‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬کرد‭. ‬ئەمە‭ ‬ئامرازێکە‭ ‬کە‭ ‬ڕێگری‭ ‬دەکات‭ ‬لەوەی‭ ‬میلیشیاکە‭ ‬بەردەوام‭ ‬بێت‭ ‬لە‭ ‬وەرگرتنی‭ ‬پشتیوانی‭ ‬لە‭ ‬ئێران،‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬هەڵسوکەوتە‭ ‬تیرۆریستییەکانی‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬پەیامە‭ ‬بەهێزتر‭ ‬دەکات‭ ‬کە‭ ‬هیچ‭ ‬پارێزبەندییەک‭ ‬بوونی‭ ‬نییە‭ ‬بۆ‭ ‬هەر‭ ‬کەسێک‭ ‬کە‭ ‬تاوان‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬مرۆڤایەتی‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدات‭.‬

    کاتی‭ ‬ئەوە‭ ‬هاتووە‭ ‬کە‭ ‬ستراتیژییەکی‭ ‬تۆکمەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬تیرۆریستە‭ ‬حوسییەکان،‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەلامەتی‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬ئاوییە‭ ‬گرنگەکان،‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬لە‭ ‬سەقامگیری‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬هەنگاونانی‭ ‬یەکلاکەرەوە‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬دابڕێژرێت‭. ‬دەبێت‭ ‬سەرچاوە‭ ‬دارایی،‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬میدییاییەکانی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بنبڕ‭ ‬بکرێت‭. ‬دەبێت‭ ‬سنووردارکردن‭ ‬بەسەر‭ ‬بازرگانیەکەی‭ ‬و‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانیدا‭ ‬بسەپێنرێن‭. ‬دەبێت‭ ‬سزا‭ ‬ئابوورییەکان‭ ‬بە‭ ‬دەستگرتن‭ ‬بەسەر‭ ‬سامانەکانیان‭ ‬و‭ ‬قەدەغەکردنی‭ ‬گەشتکردن‭ ‬بەسەر‭ ‬سەرکردەکانیدا‭ ‬بسەپێنرێن‭. ‬دەبێت‭ ‬توانای‭ ‬پێویست‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجوومەنی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬سەرۆکایەتیی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬حکومەتی‭ ‬شەرعی‭ ‬کە‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬هەموو‭ ‬یەمەنییەکان‭ ‬دەکات‭ ‬دابینبکرێت‭ ‬تا‭ ‬بتوانن‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬خۆیان‭ ‬بسەپێنن‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬بەرز‭ ‬بکەنەوە‭. ‬هەروەها‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬توانای‭ ‬پاراستنی‭ ‬کەناراوەکانی‭ ‬یەمەن،‭ ‬پێویستە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬لە‭ ‬پاسەوانی‭ ‬کەناراوەکانی‭ ‬یەمەن‭ ‬بکرێت‭.‬

    دەستنیشانکردنی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬وەکو‭ ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬هەنگاوێکی‭ ‬گرنگە‭ ‬بە‭ ‬ئاڕاستەی‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬جیهانی‭ ‬بەو‭ ‬پێیەی‭ ‬توانا‭ ‬بە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬دەدات‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لێیان،‭ ‬بنبڕکردنی‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬داراییەکانیان،‭ ‬ناچارکردنیان‭ ‬بە‭ ‬بەدەستەوەدانی‭ ‬چەکەکانیان‭ ‬و‭ ‬دەستبەرداربوون‭ ‬لە‭ ‬زمانی‭ ‬توندوتیژی‭ ‬و‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬گەڕانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬مێزی‭ ‬دانوستان‭ ‬و‭ ‬ناردنی‭ ‬پەیامێکی‭ ‬ڕێگریکردنی‭ ‬توند‭ ‬بۆ‭ ‬ئێران‭ ‬کە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬چاو‭ ‬لەوە‭ ‬ناپۆشێت‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬ناسەقامگیری‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬یەکلاکەرەوە‭ ‬بگرێتەبەر‭.‬

    تیرۆریستە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بوونەتە‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬جیهانی‭ ‬کە‭ ‬ناکرێت‭ ‬لێبووردەییان‭ ‬بەرامبەر‭ ‬بنوێنرێت‭. ‬بۆیە‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬وەکو‭ ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬جیهانی‭ ‬بڕیارێکە‭ ‬نابێت‭ ‬دوابخرێت‭. ‬ئەمە‭ ‬مەرجێکی‭ ‬بنەڕەتییە‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬بازرگانیی‭ ‬جیهانی‭.‬

    ئەمڕۆ‭ ‬جیهان‭ ‬لە‭ ‬بەردەم‭ ‬دووڕیانێکدایە‭: ‬دەکرێت‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬یەکلاکەرەوە‭ ‬
    بگرێتەبەر‭ ‬یاخود‭ ‬لە‭ ‬داهاتوویەکی‭ ‬نزیکدا‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬دەرەنجامە‭ ‬وێرانکەرەکان‭ ‬ببێتەوە‭.   ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleپەیامی سەرەکیی سەرۆك
    Next Article سعودیە بواری پەروەردەی سەربازی فراوان دەکات

    Related Posts

    هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

    August 15, 2025

    هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

    August 15, 2025

    سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

    August 15, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.