Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پاراستنی دەریای سوور

      May 13, 2025

      پاراستنی ئاسایشی دەریاکان

      May 13, 2025

      فەرماندەییکردنی هاوپەیمانییەکی دەریایی

      May 13, 2025

      ئەرکێکی پزیشکیی فرەنەتەوەیی

      May 7, 2025

      پتەوکردنی بەرگریی پێکەوەیی

      April 30, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025

      ئەردەن دژ بە کاریگەریی خراپی ناوچەیی دەجەنگێت

      April 9, 2025

      کۆماری قڕغستان پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتی مۆنتانا بنیات دەنێت

      April 9, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      March 27, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      سەربازێکی تایبەت بۆ فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان

      April 9, 2025

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»بەشەکان»سەربازێکی تایبەت بۆ فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان
    بەشەکان

    سەربازێکی تایبەت بۆ فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان

    لیوای یەمەنی ئیسماعیل حەسەن عەبدوڵڵا زەحزووح ڕووبەڕووی ئامانجی توندڕەوە توندوتیژەکان دەبێتەوە لە پارچە پارچەکردنی کۆمەڵگەی یەمەن
    UnipathBy UnipathApril 9, 2025Updated:April 30, 2025No Comments5 Mins Read
    تاقیکردنەوە گشتییەکان لە مەشقی سەربازیی 'شێری تامەزرۆ'ـی 24 لە ئەردەن، ئامێرەکانی دژە دڕۆن تاقیدەکەنەوە. هێزە چەکدارەکانی یەمەن
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    بەهۆی هەڕەشەی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکانەوە‭ ‬کە‭ ‬هەوڵی‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬پێگەی‭ ‬خۆیان‭ ‬دەدەن‭ ‬لە‭ ‬کەناراوەکانی‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬و‭ ‬زەریای‭ ‬هیندی،‭ ‬یەمەن‭ ‬بۆ‭ ‬پووچەڵکردنەوەی‭ ‬پلانەکانی‭ ‬لایەنە‭ ‬خراپەکان‭ ‬کە‭ ‬مەبەستیان‭ ‬ناسەقامگیرکردنی‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬بوو،‭ ‬هێزی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬دروستکرد‭.‬

    بۆ‭ ‬سەرکردایەتیکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬یەکە‭ ‬سەربازییە‭ ‬تایبەتمەندانە،‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬پێگەی‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬فەرماندە‭ ‬لێهاتووەکانی‭ ‬خۆی‭ ‬بەرزکردەوە‭. ‬لیوا‭ ‬ئیسماعیل‭ ‬حەسەن‭ ‬عەبدوڵڵا‭ ‬زەحزووح،‭ ‬کە‭ ‬وەک‭ ‬ئەفسەرێکی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬یەمەن‭ ‬دەستی‭ ‬بە‭ ‬پیشەکەی‭ ‬کردووە،‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬شەڕی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬درێژخایەندا‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬حوسییەکانی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬هەڵگیرسێنرا‭ ‬ئەم‭ ‬ڕۆڵە‭ ‬گرنگەی‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬وڵات‭ ‬گرتۆتە‭ ‬ئەستۆ‭.‬

    ‭”‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬توانیویانە‭ ‬مەودای‭ ‬هەڕەشە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکانەوە‭ ‬لە‭ ‬پێگەی‭ ‬یەمەن‭ ‬وەکو‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬گواستنەوە‭ ‬و‭ ‬هەناردەکردن‭ ‬بۆ‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬سەرچاوە‭ ‬دەگرن‭ ‬کەم‭ ‬بکەنەوە،‭” ‬لیوا‭ ‬زەحزووح‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬قەبارەی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامی‭ ‬ئەو‭ ‬ئۆپەراسیۆنانەی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتەوە‭ ‬بە‭ ‬هاوکاری‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬برایانی‭ ‬هاوپەیمانی‭ ‬عەرەبیمان‭ ‬ئەنجامدراون،‭ ‬کە‭ ‬حەشارگەکانیان‭ ‬کردووەتە‭ ‬ئامانج‭ ‬و‭ ‬ژمارەیەک‭ ‬لە‭ ‬ئەندامانیانیان‭ ‬دەستگیرکردووە،‭ ‬بچووک‭ ‬کراوەتەوە‭.”‬

    بە‭ ‬درێژایی‭ ‬ساڵانی‭ ‬ڕابردوو،‭ ‬ئەرکەکان‭ ‬نەهێشتنی‭ ‬شانە‭ ‬تیرۆریستییەکان،‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬سەرکردەکانیان‭ ‬و‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تاوانە‭ ‬چەکدارییەکان‭ ‬و‭ ‬قاچاخچێتی‭ ‬کە‭ ‬پشتیوانی،‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬دارایی‭ ‬و‭ ‬ئامێر‭ ‬بۆ‭ ‬توندوتیژی‭ ‬توندڕەو‭ ‬دابین‭ ‬دەکەن‭ ‬لەخۆدەگرت‭.‬

    هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی یەمەن لە ‘شێری تامەزرۆ’ بە چەکی قەناس مەشق دەکەن. پسپۆڕ ناتاجا فۆرد/ سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

    ‭”‬ڕۆڵی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە،‭ ‬چونکە‭ ‬یارمەتیدەرن‭ ‬بۆ‭ ‬بنبڕکردنی‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬دارایی‭ ‬بۆ‭ ‬گروپی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬حوسی‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬بازرگانیکردن‭ ‬بە‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکانەوە،‭ ‬دوو‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانییە‭ ‬داراییە‭ ‬سەرەکییەکانیان،‭” ‬لیوا‭ ‬زەحزووح‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

    لیوا‭ ‬زەحزووح‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬حودەیدە‭ ‬لەدایکبووە‭ ‬و‭ ‬دەرچووی‭ ‬ئەکادیمیای‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬بەرگریی‭ ‬یەمەنە‭ ‬و‭ ‬خوێندنی‭ ‬ناو‭ ‬پۆلی‭ ‬بە‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬بڕوانامەی‭ ‬ماستەر‭ ‬و‭ ‬کارکردن‭ ‬بۆ‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬بڕوانامەی‭ ‬دکتۆرا‭ ‬لە‭ ‬پەیمانگای‭ ‬توێژینەوە‭ ‬و‭ ‬لێکۆڵینەوەی‭ ‬عەرەبی‭ ‬لە‭ ‬میسڕ‭ ‬درێژەپێداوە‭. ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬خوێندنەکەیدا‭ ‬وانەکانی‭ ‬نێوەندگیری‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ناکۆکییەکان‭ ‬وەرگرتووە،‭ ‬وە‭ ‬بابەتگەلێکی‭ ‬پەیوەندیدار‭ ‬بە‭ ‬وڵاتێکەوە‭ ‬کە‭ ‬بەدەست‭ ‬شەڕی‭ ‬ناوخۆوە‭ ‬دەناڵێنێت‭.‬

    لە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬یەمەندا‭ ‬پێشکەوت،‭ ‬کە‭ ‬ساڵی‭ ‬2011‭ ‬وەکو‭ ‬سەرۆکی‭ ‬بەشی‭ ‬بەریوەبردن‭ ‬و‭ ‬پشکنین‭ ‬دەستی‭ ‬پێکرد‭. ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2013ـدا،‭ ‬وەکو‭ ‬سەرۆکی‭ ‬گشتیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬لیوای‭ ‬یەکەمی‭ ‬پیادەی‭ ‬شاخاویی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬دەستنیشانکرا‭. ‬سەرکەوتنی‭ ‬لەو‭ ‬ڕۆڵەدا‭ ‬بووە‭ ‬هۆی‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬دوای‭ ‬چەند‭ ‬مانگێک‭ ‬پلەی‭ ‬بۆ‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬بەشی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ ‬بەرزبکرێتەوە‭.‬

    لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2015ـدا‭ ‬پلەکەی‭ ‬بەربووەوە‭ ‬بۆ‭ ‬پلەی‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن،‭ ‬کە‭ ‬هاوکات‭ ‬بوو‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬وەکو‭ ‬بەرپرسی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬هەرێمی‭ ‬5ـەمی‭ ‬سەربازیی‭ ‬وڵاتەکە،‭ ‬و‭ ‬دوای‭ ‬ساڵێک‭ ‬سەرکەوت‭ ‬بۆ‭ ‬پلەی‭ ‬لیوا‭. ‬

    لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2018،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬گشتی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬گرتەدەست‭. ‬دەستکەوتەکانی‭ ‬لەم‭ ‬پێگەیەدا‭ ‬پلەی‭ ‬ئەندامێتی‭ ‬لە‭ ‬لیژنەی‭ ‬باڵای‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬کۆماری‭ ‬یەمەن‭ ‬پێبەخشی‭.‬

    پشتگوێخستنی‭ ‬سەرنجە‭ ‬پڕ‭ ‬لە‭ ‬نیگەرانییەکان‭ ‬سەختە‭ ‬کاتێک‭ ‬کە‭ ‬لیوا‭ ‬زەحزووح‭ ‬ئەوە‭ ‬دەهێنێتەوە‭ ‬یاد‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬لەڕێشەکێشانی‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬قاعیدە‭ ‬بەهۆی‭ ‬دەسەڵات‭ ‬گرتنەدەستی‭ ‬میلیشیای‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬سەنعا‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2014شکستی‭ ‬پێهات‭.‬

    سەربازانی یەمەن لە میانی مەراسیمی دەرچوون بۆ کەرتە نوێیەکان لە شاری مەریب نمایش دەکەن. AFP/گێتی ئیمەیجس

    بەر‭ ‬لە‭ ‬ڕاپەڕینی‭ ‬حوسییەکان،‭ ‬زۆربەی‭ ‬سەرکردە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭ ‬لەناوبرابوون‭ ‬یاخود‭ ‬دەستبەسەر‭ ‬و‭ ‬زیندانی‭ ‬کرابوون‭. ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬زیندانی‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬سیاسی‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬450‭ ‬ئەندامی‭ ‬قاعیدەی‭ ‬تێدابوو‭. ‬هەموو‭ ‬ئەوانە‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬کۆتاییان‭ ‬هات‭ ‬کە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬زۆربەی‭ ‬ئەو‭ ‬زیندانیانەیان‭ ‬ئازاد‭ ‬کرد‭ ‬بە‭ ‬ڕێنمایی‭ ‬کردنیان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هێرشی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬حکومەتی‭ ‬دەستووری‭ ‬یەمەن‭. ‬

    لە‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬و‭ ‬ژێردەستەکانیان،‭ ‬یەمەن‭ ‬کەوتووەتە‭ ‬ناو‭ ‬قەیرانێکی‭ ‬مرۆیی‭ ‬کە‭ ‬هاوشێوەی‭ ‬لە‭ ‬جیهاندا‭ ‬کەمە‭. ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوو‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬و‭ ‬نزیک‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬بۆ‭ ‬زیاتر‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬کارنامەی‭ ‬خۆیان‭ ‬و‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭ ‬بەخۆیەوەبینی‭.‬

    ‭”‬حوسییەکان‭ ‬هەموو‭ ‬جۆرەکانی‭ ‬تیرۆریزمیان‭ ‬هێنایە‭ ‬کایەوە‭ ‬و‭ ‬هانیان‭ ‬دا،‭ ‬وە‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵات‭ ‬بە‭ ‬سەختی‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬تەکتیکەکانیان‭ ‬و‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬دەستڕاگەیشتنیان‭ ‬بۆ‭ ‬لێکەتەی‭ ‬گەورەترین‭ ‬زیانیان‭ ‬گەیاندن‭ ‬کاریان‭ ‬کردووە،‭ ‬ئەمەش‭ ‬زیانێکی‭ ‬زیاتری‭ ‬بە‭ ‬ناوبانگی‭ ‬یەمەن‭ ‬گەیاندووە‭.” ‬لیوا‭ ‬زەحزووح‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    ‭”‬هەرچەندە‭ ‬پێشتر‭ ‬هەندێک‭ ‬دەرکەوتەی‭ ‬سەرەتایی‭ ‬توندوتیژی‭ ‬و‭ ‬تیرۆریزم‭ ‬هەبوون،‭ ‬بەڵام‭ ‬بوونی‭ ‬هەندێک‭ ‬توخمی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬لەلایەن‭ ‬حوسییەکانەوە‭ ‬هاندران،‭ ‬وە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬گۆڕانی‭ ‬تاوانی‭ ‬چەکداری‭ ‬و‭ ‬کوشتن‭ ‬کە‭ ‬پێشتر‭ ‬بوونیان‭ ‬هەبوو‭ ‬بۆ‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬قۆستنەوەی‭ ‬ئایین‭ ‬و‭ ‬پەروەردەکردنی‭ ‬بیروباوەڕی‭ ‬نامۆ‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬پاڵپشتیی‭ ‬دارایی‭ ‬دەرەکی‭ ‬پشتگیریان‭ ‬لێدەکرا‭.”‬

    ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬یەمەن‭ ‬بە‭ ‬وریاییەکی‭ ‬زۆرەوە‭ ‬سەربازان‭ ‬هەڵدەبژێرن‭. ‬پێویستە‭ ‬ئەوان‭ ‬پیاوی‭ ‬هاوسەرنەدار‭ ‬بن،‭ ‬تەمەنیان‭ ‬لە‭ ‬22‭ ‬ساڵ‭ ‬زیاتر‭ ‬نەبێت،‭ ‬کەمئەندامیی‭ ‬جەستەیی‭ ‬و‭ ‬دەروونییان‭ ‬نەبێت‭ ‬و‭ ‬پێشینەی‭ ‬تاوانکارییان‭ ‬نەبێت‭. ‬لە‭ ‬وڵاتێکدا‭ ‬کە‭ ‬بزووتنەوە‭ ‬سیاسییەکان‭ ‬بووەتە‭ ‬هۆی‭ ‬دابەشکردنی‭ ‬کۆمەڵگا،‭ ‬دەبێت‭ ‬ئەم‭ ‬سەربازانە‭ ‬دروشمی‭ ‬حزبی‭ ‬ڕەتبکەنەوە‭. ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬شەڕکردنی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بۆ‭ ‬هەر‭ ‬سەربازێک،‭ ‬ئەندامانی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬پاککردنەوەی‭ ‬شارەکان‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬وەردەگرن‭.‬

    لیوا زەحزووح و موقەدەم ستیوارت پێبڵس لە گۆڤاری یونیپاس چیرۆکێکچیرۆکێک یان دەربارەی یەمەن دەخوێننەوە.
    هێزە چەکدارەکانی یەمەن

    بەهۆی‭ ‬ئەوەی‭ ‬حکومەتی‭ ‬دەستووریی‭ ‬یەمەن‭ ‬لەو‭ ‬کاتەی‭ ‬کە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬ڕاپەڕینەکەیان‭ ‬دەستپێکرد‭ ‬بەشێکی‭ ‬زۆری‭ ‬ژێرخانی‭ ‬سەربازیی‭ ‬خۆی‭ ‬لەدەستدا،‭ ‬زۆرجار‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬بۆ‭ ‬گواستنەوە،‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬کۆدکراوەکان‭ ‬و‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬هاوپەیمانی‭ ‬عەرەبی‭ ‬دەبەستن‭. ‬

    ئەو‭ ‬کارکردنی‭ ‬پێکەوەییە‭ ‬بواری‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکی‭ ‬گرنگی‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬قاچاخچێتی‭ ‬پەنابەران‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬قۆچی‭ ‬ئەفریقاوە‭ ‬دێن،‭ ‬کارکردن‭ ‬لە‭ ‬پشت‭ ‬هێڵەکانی‭ ‬دوژمن‭ ‬و‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هێرشی‭ ‬دوورخراوە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬بەلەمی‭ ‬قاچاخچییەکان‭ ‬پێبەخشیوون‭.‬

    لیوا‭ ‬زەحزووح‭ ‬خوازیارە‭ ‬بە‭ ‬هاوکاری‭ ‬زیاتری‭ ‬هاوبەشە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬فراوانتر‭ ‬بۆ‭ ‬یەکەکانی‭ ‬بەرجەستە‭ ‬بکات‭. ‬پێویستییەکان‭ ‬بە‭ ‬تەنیا‭ ‬دارایی‭ ‬نین‭. ‬ئەو‭ ‬پێویستیی‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬لۆژیستی،‭ ‬بنکە‭ ‬و‭ ‬ئامێری‭ ‬نوێ‭ ‬و‭ ‬زیادکردنی‭ ‬مەشقەکان‭ ‬دەربڕی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬بوار‭ ‬بە‭ ‬پیاوەکانی‭ ‬بدات‭ ‬ئەرکی‭ ‬ئاڵۆزتر‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدەن‭.‬

    ‭”‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬زۆر‭ ‬پتەون،‭ ‬کوالیتییەک‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬بە‭ ‬ئاشکرا‭ ‬دەردەکەوێت،‭” ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬تیمەکان‭ ‬بە‭ ‬نۆرە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬پێگە‭ ‬جیاوازەکانی‭ ‬شەڕدا‭ ‬دەجوڵێن‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬بۆ‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬ئاڵنگاری‭ ‬لەناکاو‭ ‬لە‭ ‬کەمترین‭ ‬کاتدا‭ ‬جێگیر‭ ‬دەکرێن‭.”‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleکوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن
    Next Article یەکەم لە گەیشتن، کۆتا لە جێهێشتن

    Related Posts

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    April 11, 2025

    کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

    April 9, 2025

    بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

    April 9, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.