سعودیە چاوی لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەسازیی ناوخۆیی دروستکردنی فڕۆکەیە
لە پێناو دامەزراندنی پیشەسازیەکی هاوبەش بۆ چاککردنەوەی هێلیکۆپتەرەکان لە شانشینەکەدا، دەستەی پیشەسازییە سەربازییەکانی سعودیە (SAMI) ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی بەرهەمهێنەری فڕۆکە واژۆکرد.
بە وتەی وەلید ئەبو خالید، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دەستەی پیشەسازییە سەربازییەکانی سعودیە، سندوقی وەبەرهێنانی گشتی کە بە تەواوی لەلایەن سعودیەوە خاوەندارێتی دەکرێت، لەم دواییانەدا ڕێککەوتنی هاوبەشی لەگەڵ 14 کۆمپانیا کە سێ لەوانە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهانن، لە میانەی پێشانگای بەرگری جیهانی واژۆکرد.
“سیانەی هێلیکۆپتەری پەروانە سووڕاوە کە لە شانشینیدا لەلایەن هێزە جیاوازەکانەوە کاریان پێدەکرێت، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ بەخۆماڵیکردن و پەرەپێدانی شارەزایی نوێی بەردەوام،” ئەبو خالد وەهای گوت.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەگەڕخراوەکان بۆ بەخۆماڵیکردنی دەسکەوتەکانی بەرگری لە ‘ڕوانگەی 2030’، سعودیە لە مانگی ئازاری ساڵی 2022 بە بەشداری زیاتر لە 800 کۆمپانیا و 15 یەکەی نێودەوڵەتی میوانداریی پێشانگای جیهانیی بەرگریی کرد لە ڕیاز.
“ئەم کارە هاوبەشە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی پیشەسازیی بەرگری زیاتر لە سعودیە ئەنجام بدرێت، ئەمەش دڵنیایی دەدات لەسەر هەلی کار و خۆشگوزەرانیی زیاتر لە شانشینی سعودیە،” ئەحمەد خەتیب، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی پیشەسازییە سەربازییەکانی سعودیە لە میانەی ڕێککەوتنی بۆوینگ ئەمەی ڕاگەیاند.
ڕێککەوتنی بۆینگ ڕێگە بە سعودیە دەدات لە ناوخۆدا هەلیکۆپتەرەکانی سیانە بکات و چاکبکاتەوە و چاکسازی بکات. “ئێمە شانازی بەو پەیوەندییە درێژخایەنە 77 ساڵیەوە دەکەین کە کۆمپانیای بۆینگ لەگەڵ شانشینی سعودیەدا هەیەتی،” تۆربۆرن شۆگرێن، جێگری سەرۆکی بۆوینگ بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی حکومی و دەزگاکانی بەرگری ئەمەی ڕاگەیاند.
حکومەتی سعودیە درك بە پێویستیی بەهێزکردنی زیاتری هاوبەشییە پتەوەکەی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دەکات نەك بە تەنها بۆبەرەنگاربوونەوەی تیرۆری جیهانی بەڵکو بە هەمان شێوە بۆ پاڵپشتیکردنی لایەنی ئابووریی وڵاتەکەی بە ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ دانیشتووانە گەشەسەندووەکەی و بەخۆماڵیکردنی دەستەبەرکردنی کەرەستەی سەربازی.
بەم جۆرە، ‘ڕوانگەی سعودیە بۆ 2030’ پلانێك لەخۆدەگرێت بۆ بەخۆماڵیکردنی نیوەی کڕینە سەربازییەکان هەتا ساڵی 2030، بەبەکارهێنانی دەستەی پیشەسازییە سەربازییەکانی سعودیە وەکو بزوێنەری سەرەکی لە پەرەسەندنی پیشەسازیی بەرگریی سەربازی. دەستەی پیشەسازییە سەربازییەکانی سعودیە نزیکەی 2,400 کارمەند و 500 ئەندازیاری دامەزراندووە.
Comments are closed.