بۆ ئەوەی شان بە شانی پێشکەوتنی بەردەوامی تەکنەلۆژیای بەرگری و تاکتیکی سەربازی هەنگاو بنێت، شانشینی سعودیە لە ڕووی ئامێر، سەرچاوە، توانا و لێهاتووییەوە هێزە چەکدارەکانی هاوچەرخ دەکات.
گرێبەستی گەورەی بۆ دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو ئەنجامداوە، لە مەشقە دوولایەنە و هاوبەشەکاندا بەشداری کردووە و لە ڕوانگەی خۆی بۆ 2030 ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت نیوەی دابینکارییە سەربازییەکانی لە ناوخۆدا دابین بکرێت.
لە چوارچێوەی بەرنامەی ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی، سعودییەکان مەشقێکی ساڵانەی فرەنەتەوەیی بە ناوی ‘ڕمی سەرکەوتن’ـیان ئەنجامدا. هێزە ئاسمانییەکانی 15 وڵات لە مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتی 2025 لە ناوەندی جەنگی ئاسمانیی هێزی ئاسمانیی شاهانەی سعودیە لە بنکەی ئاسمانیی شا عەبدولعەزیز لە نزیک زەهران، بەشدارییان لە مانۆڕە 12 ڕۆژەییەکەدا کرد.
حەفتا فڕۆکەی نۆ وڵات ، کە لە سعودیە، بەحرەین، پاکستان، قەتەڕ، ئیماڕات، بەریتانیا، فەرەنسا و یۆنان پێکهاتبوون، لە ‘ڕمی سەرکەوتن’ـدا فڕین. حەوت وڵاتی تر وەکو چاودێر بەشدارییان کرد: میسڕ، ئەردن، ئوسترالیا، ئیتاڵیا، مەغریب، کۆریای باشوور و ئیسپانیا.
لەگەڵ نمایشێک بۆ هێز، وردبینی و هاوبەشیی نێودەوڵەتی، مەشقەکە هەماهەنگی سەربازی و هاوبەشپیکردنی شارەزایی لە ستراتیژییەکانی جەنگی ئاسمانیی هاوچەرخ بەرەوپێش برد. بواری بۆ بەشداربووان ڕەخساند هەماهەنگی بەهێزتر بکەن؛ ڕێکار، تاکتیک و ڕێساکانی بەشداریکردن هاوبەشی پێبکەن؛ و تواناکانی شەڕکردن گەشەپێبدەن.
سیناریۆکان بریتی بوون لە فڕینە ئاڵۆزەکانی مەشقی هێرشبەری و بەرگری، کە جەنگی ئەلیکترۆنی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی تەواوکراو بە فڕۆکەی جەنگی بۆ ھاوشێوەکردنی تواناکانی دوژمنی لەخۆگرتبوو.
ئامانجی ڕاهێنانەکە بریتیی بوو لە باشترکردنی توانای هاوبەشە فرەنەتەوەییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەرکی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی هەنووکەیی و دەرکەوتووەکان، فەرماندەی ‘ڕمی سەرکەوتن’ـی 2025، لیوا محەمەد بن عەلی ئەل عومەری ئاماژەی پێدا.
مانۆڕەکە “بواری بۆ گەلانی بەشداربوو ڕەخساند لەڕێگەی هاوئاهەنگکردنی ڕێکار و یاساکانی بەشداریکردنیان و هاوکات گەشەپێدانی زانیاریی هاوبەشی جۆنییەتی کارکردنەوە، توانای کارکردنی پێکەوەییان بەهێزتر بکەن،” وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا ڕایگەیاند. سەرچاوەکان: Theaviationist.com، ئەشرەق ئەل ئەوسەت
